ئاخونده‌کانی قوم سنه‌یان له سێداره‌دا
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
1626 بینراوە
له‌سه‌ری ڕه‌ش سێ ڕۆژ به‌ره‌سمی پرسه ڕاگه‌یاندرا بۆ مه‌رگی چاوه‌ڕوان کراوی ئیحسانی فه‌تاحیان
تاڵه‌بانی به‌م بۆنه‌یه‌وه کلیلی ده‌رگای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ته‌سلیم به‌داده هیرۆ کرد..
ناڕه‌زایی خه‌لک، به‌یاننامه ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کان و مافی مرۆڤ دره‌نگ وه‌خت، تا ئه‌وان گه‌یشتنه به‌رده‌رگای زیندانه‌که‌ی هه‌ڤاڵ ئیحسان، په‌تی ئه‌ڵڵه و ئه‌کبه‌ری خومنینی مله بوێره‌که کاکه ئیحسانی خه‌ڵتانی خوین کردبوو..
ئه‌مڕۆ به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه حیزبه دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان هه‌زاران دۆست و ئه‌ندامانی خۆیان ڕژانده سه‌ر شه‌قامه‌کانی سنه‌و موهابادو سه‌رده‌شت و سه‌قز..
چاوه‌ڕێ بن پاش چه‌ند ڕۆژی تر فه‌رید ئه‌سه سه‌رد گله‌یی له‌که‌سوو کاره‌که‌ی فه‌تاحیان ده‌کات که بۆچی کوڕه‌که‌یان به‌به‌رعه‌له‌ی جمهوری ئیسلامی په‌روه‌رده کردوه!!
تاڵه‌بانی داوا له په‌ژاک و په‌که‌که ده‌کات چه‌ک دانانێن سه‌رده‌می زه‌برو زه‌نگ به‌سه‌ر چوه، له‌م دیو سه‌رده‌می دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵیه، له دیوی ئاخونده‌کانیش سه‌رده‌می مه‌رگ و سێداره‌یه..
کامه به‌ناو سه‌رکرده‌و حیزبی کوردی هه‌ڵوێستێکیان نواند، به‌رامبه‌ر به‌م کاره دڕه‌نده‌یه‌ی ڕژێمی ئاخوندی ئێران..
ئه‌مڕۆ فه‌تاحیان و سبه‌ی شیرکۆی معاریفی و حه‌بیبی فه‌تحولڵا ده‌یانی تر چاوه‌روانی مه‌گ ده‌که‌ن
ده‌بێ ناره‌زایه‌تیه‌کانمان فراوان و فراوانتر بکه‌ین..
ده‌بوایه ئه‌مڕۆ هه‌زاران که‌س له سنه‌و کامیاران ڕژابانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ته‌نگیان به ڕژێمی جمهوری هه‌ڵچنیبا، که‌چی داخه‌که‌م مه‌رگی ئیحسانه‌کان هه‌روا به بێ ده‌نگی تێپه‌ڕ ده‌بێت ..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
11.11.2009 دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست