ئایا تاڵەبانی لقەدارەکە دەبڕێتەوە؟

Wednesday, 23/05/2012, 12:00

1521 بینراوە






هەڕەشەی وازهێنانی تالەبانی لە پۆستەکەی، کە جێێ گومانە، بۆ گوشارخستنە سەر مالکی، وەک ئەوە وایە کە تالەبانی و بارزانی لقەدارێک ببڕنەوە کە خۆیان لە سەری وەستاون بە بێ ئەوەی بزانن دوای ئەوە بۆ کوێ بەردەبنەوە. وەک هەلوەشاندنەوەی بنەمای گەندەلکاری تەوافو‌ق ئەمە کارێکی خراپ نابێ.
عێراق حەتمەن دەکەوێتە گێژاوێکی سیاسی قووڵەوە کە دامێنی ناوچەیی و جیهانی خەتەرناکیشی دەبێ. یا دەبێ یەکسەر هەڵبژاردنی نوێ بکرێ یان شەڕی تایەفی دەستپێدەکاتەوە. تەنیا سەیری رەوشی سوریاو بەحرەین بکەن تا بزانن هاوسەنگییەکان چەند ئاڵۆزو سەختن.
گەر بنەما دەستووریی و تەوافوقییەکانی عێراق هەڵبوەشێنەوە چارەنووسی کورد چ دەبێ؟ بە مانا راستەکەی: كی دۆست و پشتیوانی دەبێ لە ساحەی سیاسەتی جیهانیدا؟ بەلام دیارە هەموو لایەنە گەندەلەکان نادیاریی و بەختسازیی دوای مالکی یان پێ باشترە لەوەی مالکی لە پەیامەکەیدا بۆ دروستکردنی دەولەتێکی دەستووریی یاسایی کە بتوانی لە فیرعەونەکانی گەندەڵی بپرسێتەوە سەرکەوتوو بێ.
بەقاچاغفرۆشتنی نەوت و بە تالاندانی سەرچاوەکانی کوردستان ناوەرۆکی هاوپەیمانە ستراتیجییەکەی پارتی و یەکێتی یە.
 بێگومان ئەوە لە بەرژەوەندی ئێران و تورکیا و شەریکاتی نەوتی ئەمریکی و غەربیشدایە کە ئەو بێ سەروبەری و بە تالاندانی نەوت و گازو سەرمایەی کوردستان بەردەوام ىێ و تالەبانیش وەک بارزانی لەم گەندەڵییە جیهانییەوە گلاوەو لە گوتاری یاسایی مالکی دەترسێ.
ئەوەی دەتوانین سەدی سەد لێی دڵنیا بین ئەوەیە کە ئەم ناکۆکییە لەگەڵ مالکی پێوەندی بە کەرکوک و بەرژەوەندی کوردستانەوە نییە. بەدیلی مالکی وەک تالەبانی دەیوت ئێستا مالکی نییە؟ ئەی کێ یە؟ هەرە ئێکستریمە قەومییە سوننی و شیعەکان: داواکاری لابردنی مالکی کێ واژۆی کردووە؟ بارزانی، سەدر، عەلاوی و نوجەیفی؟ سەیری ئەم پێڕە بکەن.
 ئایا ئەوە ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانە ببێتە تەرەفێک لە ناکۆکییەکی تایەفیداو ئیمزای لابردنی سەرکوەزیایرانەکەی بکا یان دەبێ ئەمە لە پەرلەمان دیگات بکرێ؟ بەلام هەموویان ئەوەیان دەوێ: نەبوونی دەستوورو پەرلەمان و نیزام و دابەشکردنی گەندەڵییانەی دەسەلات و ولات لە سەر بنەمای نیفاقی [تەوافوق] و نەبوونی لێپرسینەوە لە دزیی و تاوانەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە