ئاوتان گۆڕی یا بۆری؟

Tuesday, 29/04/2014, 12:00

2042 بینراوە


خیانەتی مێژوویی سەرانی یەکێتی و گۆڕان هەروەک پارتیی و بنەماڵەی بارزانی لە نەتەوەی کورد
شکستی یەکێتی نێشتمانی کوردستان بەهۆی سەرکردە عێراقچییەکانییەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا و بەردەوام بوونیان لەسەر ئەو رێرەوەی کە بووە هۆی ئەو شکستەیان، ئاگاداری نەکردنەوە یا راستتر وازی پێلێنەهێنان لە پلە و کورسی و پارە و ژن، ئەمە لەلایەک، لە لایەکی ترەوە مەستبوونی کاک نەوشیروان بەو سەرکەوتنەی کە بەدەستی هێناو وشانسی ئەو لەوەدا کە کۆمەڵێک گەندەڵ یەکیتی بەرێوە دەبەن و بازارێکی باشیان خوڵقاندبوو بۆ ئەو کاڵا بە رواڵەت حەقخوازییەی کە کاک نەوشیروان دەیفرۆشت.
بەدەگمەن یەکێک لەو رابەرانەی گٶڕران و یەکێتی دەدۆزییەوە کە پاشەڵیان خاوێن بێت، بە رێخەری گۆرران خۆشییەوە (ئێمەی پێشمەرگە دێرینەکان کاک وریا- مان لە بیر نەچۆتەوە کە رێخەری (ئەم هەموو ماشەڵلا گۆرانکاریانە)، چۆن بڕیاری دەرکرد کەبە تەوەر چوارپەلی ئەو بەرپرسەی (لیژنەی ئیختیالاتیان لە سلێمانی) بڕییەوە و لە گونییەکدا لە گوندی قزلەر تەسلیم بە کەسوکارەکەیان کرد و کاک نەوشیروان مێش نەبووە میوانی؟!!! ئیتر وەک پێشمەرگەیەکی دێرین بمانەوێ لەسەریان بنووسین، ئەوا ٧٠ تەن کاغەزمان گەرەکە و هێشتا دڵۆپێک لە زەریای ژنبازی و دەسبازی و کوڕبازی و دزی و پەیوەندیان بە دەزگا جاسوسییەکان و ....هتد بەڵێ هێشتا دڵۆپێک لە زەریایەکمان نەنووسیوەتەوە.
ئەمانە هەموویی بەجێی خۆی، لەو هەموو تاوانانەشیان دەبووردین ئەگەر:
ئینسان دەتوانێ ئەگەر بۆ دوا ساڵەکانی تەمەنیشی بووە خۆی پاکاتەوە یا هیچ نەبێ تۆزێ خۆی ماندوو بکات بە تەزکییەی نەفس و پەشیمان بوونەوە، بەڵام ئەمان بۆیان چۆتە سەر ئیتر بۆ پەشیمان ببنەوە، ئەوەتا بکوژی جوامێرێکی وەک - کاک وریا- دەکەنەوە بت و رێخەر و فەیلەسوف و متمانەی خۆیانی دەخەنەوە بەردەست و ئەویش وەک کوڕی باوکی خۆی ئەیکاتە دیاری و ئەیبەخشێتەوە بە سەرۆک بەرزانی باوکی هەموویان. (گەر دەتەوێ وێنەیەک لە داهاتوو لە ساییەی حوکمی بنەماڵەکاندا و پشتیوانی گۆراندا، بێنیتە بەر چاوت، ئەوە وێنەی ئەم بەشە لەنەتەوەی کورد بێنە بەرچاوت کە وێنەیەکی بەرزانیان بە سنگەوەیە و جامانەیەکی سور لە ملدا، کاک نەوشیروان و هەندی لە سەرکردەکانی ی.ن.ک ئەوانەی کە بەدیلیان نەبوو بۆ کاک مەسعود لەسەریشی دەکەن.!!!).
یەکێتی و گۆڕان دەرفەتێکی مێژوویی و بوارێکی باشیان بۆ رەخسا کە بۆ پاکردنەوەی رابووردیان و تەنانەت ئێستا و داهاتوویان، نەتەوەی کوردیان رزگار بکردایە لەو نەخۆشینەی کە ناوی (بارزان) نییە و بۆ هەتاهەتایە بە رووسووری بچوبانایە ناو مێژووی پڕ لە تاوانای سەرکردایەتی سیاسی و رۆشنبیری کوردەوە، فرە ئاسان، بەهەردوکیان یەک فراکسوێنی هاوبەشیان دروستکردباو لە جیاتی کولاندنەوەی برینەکان و ئازاردانی نەتەوەکەیان، بەو فراکسوێنە دەیانتوانی گرەوەکە لە پارتی بەرنەوە و بەرێگایەکی دیمۆکراسی ئیتر دەسەڵاتی رەهای بنەماڵی بەرزانیان سنووردار دەکرد و خۆیان دەیاتوانی گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەن، هەڵبەتە ئەمە بە نیەتی پاک، کە نیانە، لێزانی کە نیانە، دڵی بێخەوش کە نیانە، کوردستانی بوون کە نین، خۆشەویستی کورد کەنایزانن و...هتد دەکرا و دەکرێت.
کاک نەوشیروان بەلایەنی کەمەوە ٨ ساڵی تر تەمەنی سەرۆکایەتی بنەماڵەی بەرزانی درێژکردەوە، وەک ئەوەی بە یەکێتی بڵێ: ئیوە دووساڵتان بۆ سەرۆک درێژکردەوە، هەی داوەشین، من ئەوا ٨ ساڵی بۆ درێژدەکەمەوە، ئەوە منم دڵسۆزتر لە ئێوە...بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای گەرمی (پارتایەتی) لە سەرکردایەتی و بنکردایەتی بێئاگای قین لە دڵی گۆرران دەکەین و خوای گەورە پشت و پەناتان بێت، هەروەک کاک نەوشیروان دەلێت.
ی.ن.ک بەهۆی سەرکردایەتیە پەرپوتەکەیەوە، کە لە زیندانی ئەبوغرێبیش هەندێکیان خەریکی بازرگانی بوون*، وەک خۆیان دەڵێن، بووە بەشێکی، تاڵ لە مێژووی ئەتکراو کورد لە هەر چوار پارچەکەدا بەدەستی رۆشنبیرانی کورد و ئێستا(گۆڕڕان) درێژە بەو تاڵاوە دەدات و هەر ئەمڕۆ (معڤم لە یوسف بن محمد بن سادق)، کەلەشەکرێکی شکاند و دەستخۆشی لە زۆر بەرێز(سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان کرد) کە زۆر بەسوارچاکی و لێهاتووی و لیزانانە، ئەم ٢٢٠ رۆژەی لە پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمدا بەباشی بەرێوە بردووە، سوپاس بۆ هەموو لایەکتان و ئیتر بەردەوام بن و خوای گەورە پشت و پەناتان بێت.

*/ ئێمە ئەوکاتە وەک قوتابیانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان (کە کاک نەوشیروان کردی بەپەنگ) پێمان وابوو، سەرکردەکانی کۆمەڵە لە زیندان خەریکی خەباتن، دەک ئەو خوێنە بتانگرێ کە لە هەر چوارپارچەکەی کوردستاندا رژا و ئاهی دایکی سک سووتا و لەوانە دایکی- کاک وریا رسواتان بکات و رۆژێک بێت وەک هەموو گاغوتەکان رووتان نەیەت، تەماشای کامێرای تەلەفزێۆنەکان بکەن... ئێمە وەک پێشمەرگە (کوردستانی خۆمان دەپارێزین و رۆژێک هەر پاکی دەکەینەوە لەوانەی نەئاویان گۆری و نە بۆری، ئاوەکەیان پیسکرد و بۆرییەکەیان شکاند.)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە