ئەى بێدەنگى ڕەوەندى كوردى بۆ ...؟

Wednesday, 14/07/2010, 12:00

1277 بینراوە




ئەوە هەمومان زانیمان كە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى هەرێمى كوردستان دەستەپاچەن لەئاست تۆپبارانەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و دەستدرێژیەكانى دەوڵەتى توركیا بۆ سەر خاكى هەرێمى كوردستان ، هەروەها دەشزانیین ئەگەر ئەوە هەڵوێستى بەرپرسانى هەرێم بێت ئەوا هەڵوێستى حكومەتى بەغدا لە هەڵوێستى خۆمان جدیتر نابێت .
تۆ لە بەرپرسانى حیزبى و حكومى گەڕێ، ئەى ئەو رێژە زۆر و بۆرەى رێخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دەڵێن چى كەتا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر ئەو تۆپباران و دەسدرێژیانەى هەردوو وڵاتى دراوسى هەڵوێستێكى جدى وەربگرن وەك خۆپیشاندان بۆ بەردەم بارەگاكانى un و ئەمریكا و وڵاتانى هاوپەیمان بۆ تێگەیاندنى ئەوان لەو ڕەوشە نالەبارەى كەبەسەر دانیشتوانى گوندە سنوریەكانى هەرێمدادێت ، ئەوەش دەزانیین هەموو ئەمانە پەیوەندیان بە هەڵوێستى بەرپرسانى حیزبى و حكومى هەرێمەوە هەیە ئەگەر ئەوان بیانویستایە ئەوا دەیانتوانى هەمو رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى بڕژێننە سەرشەقامەكان بۆ دەربڕینى ناڕەزایى دژى ئەو دەسدرێژیانە، وەك چەند جارێكیتر بینیومانە ،واتە بێدەنگى دەسەڵات دەكاتە بێدەنگى هەمو لایەك و دەنگ هەڵبرینى دەسەڵات واتە بەدەگ هاتنى هەمولا ، ئەمە ئەو بەشەیەتى كە پەیوەندى بە هەڵوێستى ناوخۆى هەرێمەوە هەیە .
بەڵام ئەى ئایا بێدەنگى ڕەوەنى كوردى لە ئاست ئەو دەستدرێژیانەدا بۆ ...؟ بێ هەڵوێستى بۆ ..؟ ئەگەر خەڵكى ناوخۆ پێوستى بە ئیعازى بەرپرسان هەیە ، بەڵام خۆ ڕەوەندى كوردى لە هەندەران پێویستیان بە ئیعازى كەس نیە و هیچ سانسور و كۆت و بەندێكیشیان لەسەر نییە ، وابزانم ڕێكخستنى خۆپیشاندان دەربڕنى ناڕەزایى لە و وڵاتانە كارێكى زۆر ئاستەمیش نییە ئیتر بێدنگى بۆ ...؟ ئەى بۆچى لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا هەمان ڕەوەندى كوردى بۆ پشتگیرى لە لیست و حیزبێك بە هەزاران لە هەوەدارانى دەڕژانە سەر شەقامەكانى ئەو شارانە بۆ دەربڕینى لایەنگیریان بۆ حیزب و لیستەكەى خۆیان ...! ئایا كام لەو دوو هەڵوێستە نەتەوەیى و كامیان حیزبیین ...؟ دەبێت لەكامیاندا جدیتربین.؟ هەموشمان ئەوە باش دەزانیین كە دەربڕینى نارەزایى و خۆپیشاندان لە وڵاتانى دەرەوە كاریگەرى زیاترە بۆ تێگەیاندنى دونیاى دەرەوە لە ڕەوشى نالەبارى ناوخۆ و قەبارەى دەستدرێژیەكان ، هەرچەندە لێرە و لەوێ چەند شتێكى بچوك هەیە بەڵام لەچاو زۆرى رەوەنى كوردیدا بچوك و ناكاریگەرە .
ئەگەر بێدەنگى ئێمە لە ناوخۆدا بێمانایى بێت ئەى ئاخۆ بێدەنگى ڕەوەندى كوردى چپێناسەیەك هەڵبگرێت ...؟ بەهیواى شكاندنى ئەو بێدەنگییە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە