با هه‌موومان یارمه‌تی پارتی بده‌ین...چونكه‌ جێگای به‌زه‌ییه

Wednesday, 12.07.2011, 12:00

1133 بینراوە




باهه‌موومان كراسه‌ خوێناویه‌كانیان بشۆین چونكه‌ بۆنی خوێنی شه‌ری ناوخۆ لێناگه‌ری ژیرانه‌ و سه‌لیمانه‌ بۆخۆیان دانیشن... وه‌رن باهه‌موومان كراسه‌ خوێناویه‌كه‌ی شه‌ری ناوخۆی بشۆین
باهه‌موومان كاریك بكه‌ین قه‌ناعه‌تیان پبیانبه‌ین نه‌یه‌نه‌وه‌ ناوشار و بیانبه‌ینه‌وه‌ بۆ شاخ و كۆرسی مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌قلانیه‌تیان پی بلیینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان ده‌مانچه‌كانی قه‌دیان و قه‌ناسه‌كانی شانیان لێناگه‌رێن فیری دیارده‌كانی شار بن ئاخر شار عه‌قڵی شاخ و ئامێری شه‌ڕ قه‌بول ناكات... تكایه‌ یارمه‌تیان به‌ن تاببنه‌ ئینسانی شار و فێری دیارده‌كانی شار ببن كه‌ بریتین له‌ (قبولكردنی لای جیاواز، فره‌یی، ئازادی بیر و را، مه‌ده‌نیه‌ت،...)
وه‌رن با به‌هه‌موومانه‌وه‌ فێریان كه‌ین كه‌ مرۆڤ و شمه‌كه‌كانی له‌ كه‌ره‌كێوی به‌نرخترن.. ئاخر له‌ زێدی ئه‌ربابه‌كانی پارتیدا هه‌ركه‌س كه‌ره‌كێوی بكوژێت به‌یاسا ده‌ستگیر ده‌كرێت... به‌ڵام مرۆڤ بكوژیت ئافه‌رینت لێ ئه‌كه‌ن و هیچ كه‌س مافی قسه‌كردنی نیه‌.. ئه‌گه‌رچی بكوژی رێژوان و سه‌یدا موشیریش بێت... وه‌رن با فێریان كه‌ین مرۆڤی ئێمه‌ له‌ كه‌ره‌كێویه‌كانی ئه‌وان گرنگتره‌... ناهه‌قیان مه‌گرن باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌وان ئه‌م شتانه‌ نازانن ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا 30هه‌زار گه‌نجیان نه‌ئه‌كوشت و ئێستاش 4ملیۆن كوردیان برسی و چه‌وساوه‌ نه‌ئه‌كرد...
گه‌لۆ .. یارمه‌تیان بده‌ن نزابكه‌ن خوا عه‌قڵیان پێ ببه‌خشێت... چونكه‌ ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مه‌خلوقه‌ چه‌واشه‌بكه‌ن له‌كاتێكدا هیچ كوردێك نیه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا له‌وان عاقلتر نه‌بیت..
لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان بشكێنن
كراسه‌ خوێناویه‌كانیان بشۆن.
ێابونێكی گرانبه‌ها بۆ ده‌سته‌ ره‌شه‌كانیان بكرن
هه‌وڵبه‌ن له‌شاخ دایان به‌زینن و شاریان نیشان بده‌ن.