ئەرێ گۆڤاری لڤین چۆن شەرمەزار نابێت.؟

Thursday, 22/04/2010, 12:00

1841 بینراوە


پێشەکی ئەمەوێت ئەوە بڵێم ئەمەی ئەی خوێننەوە تەنها ڕای خۆمە و کەس لێی بەرپرسیار نیە
له‌یادی‌ 112ساڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ دا ، ئه‌مڕۆ22/4/2010 سه‌عات 3 ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی‌ یانه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تی‌ له‌سلێمانی‌ خه ڵاتی‌ سۆرانی‌ مامه‌حه‌مه‌ دابه‌شكرا به‌سه‌ر 16كه‌سایه‌تی‌ و ڕۆژنامه‌نوس كه‌كارێگه‌ریان هه‌بووه ‌له‌پێش خستنی‌ میدیای‌ ئازاد له‌كوردستان .
ئه‌مه‌ش ناوی‌ سه‌رجه‌م ئەو كه‌سایه‌تی‌ و ڕۆژنامه‌نوسانه یە ‌كه‌ خه ڵاتی‌ سۆرانی‌ مامه‌حه‌مه‌یان وەرگرتوە

1- شێركۆبێكه‌س
2- عیماد ئه‌حمه‌د
3ـ د.كامه‌ران مه‌نتك
4ـ د.زاناڕه‌ئوف
5- ئیبراهیم علی‌
6- سامان حمه‌كریم
7ـ بڕیارنامیق
8ـ ئازیز محمود
9ـ هه‌وار عه‌لی‌
10ـ ئارائیبراهیم
11ـ ڕادیۆی‌ ده‌نگ ـكه‌لار
12ـ خدردۆملی‌
13ـ لیژنه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ڕۆژنامه‌نوسان
14ـ مه‌لا موحسین
15ـ سه‌ردارمحمد
16ـ بورهان قادر

ئەگەرچی کەس لاری لەوە نیە کە ڕۆژنامە نوسان بەتایبەت ئەوانەی لە میدیای ئازاد کار دەکەن و هەمو هەوڵو کۆششێکیان بۆئەوەیە کە بیرو ڕا ئازاد بێت چونکە بە دەر بڕینی بیرو ڕای ئازاد لەلایەن کۆمەڵگەو تاکەکانەوە لە لایەن ڕۆشنبیران و سیاسیەکانەوە دەرگا ئاوەڵا دەبێت بۆ دەرکەوتنی بیرو ڕا جیاوازەکان نەمامی بیرو ڕای ئازاد زیاتر چەکەرە ئەکات وزیاتر پەل ئەهاوێژێ بۆ ناو چینو توێژەکان لەهەمان کات هەر لەو دەرگا ئاوەڵایەوە چارەسەریش دەدۆزرێتەوە بۆکێشەو گیرو گرفتەکان جا ئەو کێشانە سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان زانستی تا..... د بێت بەکورتی خەڵات بەخشین بەو کەسانەی کە هەمیشە بە وریاییەوە دەست لەسەر خاڵە لاوازەکان یان کێشەو گیرو گرفتەکان دادەنێن و بێباکانە دەسەڵات و بەر پرسان و خەڵکی لێ ئاگادار ئەکەنەوە مایەی ئەو پەڕی دەستخۆشیە ئەوە زیاتر دەبێتە هۆی هاندانی ئەو کەسە ڕۆشنبیرو ڕۆژنامە نوس و کەسە چالاکانەی داکۆکی لەمافی مرۆڤ دەکەن لە ڕێگەی نوسین و وتارەکانیانەوەو لەهەمان کات کەسانی تریش کە تائێستا بە هەر هۆیەك بێت نەیان وێراوە ڕای خۆیان دەرببڕن دێنە ناو بازنەی دەر بڕینی بیرو ڕای ئازادەوە جا گرینگ نیە ئەو کەسە ڕۆژنامەنوسبێت یان نوسەرو ئەدیبی گەوەرە بێت لەوانەیە شوانێکی نەخوێندەوار لە کەسێکی ڕۆژنامە نوس یان نوسەرێکی ناودار ڕایەکی جوانترو تۆکمە تری هەبێت . بەڵام ئەوەی سەیرەو لێرەدا جێگای هەڵوێستەیە گۆڤاری لڤین خەڵاتی بەخشیوەتە دو کەسی سەر بە دەسەڵات کە ئەوانیش شێرکۆ بێکەس و عیماد ئەحمەدی ئیتڵاعاتە کە ئەوەی یەکەمیان واتە شێرکۆ پیاوی ڕۆژەو لە کوێوە بای بێت لەوێوە شەن ئەکات ئەگەر جار جاریش هەڵوێستێکی مرۆڤانەی هەبو بێت لەسەر بڕیارە سیاسی و چارەنوس سازەکان یان ئەو بڕیارانەی دژی هاوڵاتیان دەسەڵات دەری کردوەو بەردەوامیش دەری ئەکات. یان داوای لێکراوە یان یان بەخواستی خۆی نەبوە ئەگینا بەخۆشی خۆی بێت فزەی لێوە نە ئەهات چونکە خۆی باش ئەزانێ ئەگەر دڵی ئاغای تاڵەبانی لێ بهێشێت ئەوا نان بڕاو ئەبێت و سەرجەم دیوانە شیعریەکانیشی ئەکەوێتە بەر نەفرەتی ڕاگەیاندنە شومەکەی ئازادی علوجەوە. ئەمەی دوهەمیش واتە عیمادی ئیتلاعات بەڕاستی مایەی شەرمە بۆ گۆڤاری لڤین خەڵاتی سۆرانی مامە حەمەی پێ ببەخشێت چونکە لەوەتەی سۆرانی مامە حەمە لەسەر دەربڕینەکانی بەدەستی بنەماڵەکان و بەهاوکاری پیاو کوژەکانیان تیرۆر کرا کوا عیماد ئەحمەد وەك بەر پرس نا بەڵام وەك کەسایەتیەك چ هەوڵێکی داوە بۆ دۆزینەوەو بە سزا گەیاندنی بکوژەکانی سۆرانی مامە حەمە.؟ ئەوان واتە سەرانی جەلال و مەسعود یەکەم خاڵی ڕێکەوتنە بەناو ستراتیجیەکەیان کە لەسەری کۆکن لێدان و دەمکوتکردنی بیرو ڕای ئازاد و تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نوسان بوە. هەر لەدوای راگەیاندنی ڕێکەوتنە ستراتیجیەکەیان بە ئاشکرا لێدان و تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نوسان ڕەنگی دایەوە کە د. ستارو سۆرانی مامە حەمە یەکەم قوربانی دوای ڕێکەوتنە شومەکەی جەلال و مەسعودو سەرانی بنەماڵەکان بون. ئیتر گۆڤاری لڤین بە چ چاوو ڕویەکەوە خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە ئەبەخشێتە کەسێکی وەك عیماد ئەحمەد بۆیە بە ڕاستی جێگای تێرامانەو مایەی شەرمەزاریە دور نیە لەساڵی داهاتودا گۆڤاری لڤین خەڵات ببەخشێتە مەسعودو جەلال و ئازادی علوج و سەگۆ قادریش . یان دەبێ شەهید سۆرانی مامە حەمە هەڵوێستی چی بێت کەدەبینێ هاوڕێکانی خەڵات بەناوی ئەوەوە دەبەخشنە دوژمنەکانی مافی مرۆڤ و بیروڕای ئازادو بەرز ئەیان نرخێنن ... بەڕاستی ئەم کارەی گۆڤاری لڤین ئەیکات سوکایەتیکردنە بە گیانی پاکی سۆرانی مامە حەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە