لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلار دوو كاتژمێر سزا درام .

Wednesday, 11/11/2009, 12:00

1366 بینراوە


دوای ئەوەی جەند رۆژێكە خەریكی موعامەلاتی كواستنەوەی برایەكەمم لە قوتابخانەیەك لە خانەقینەوە بۆ كەلار لە پەروەردەی كەلار داوای كتێبی ئاسایشیان لێم كرد ...., دوای ئەوەی كتێبی ئاسایشمان كرد دوو سەعات لە بەرێوبەرایەتی ئاسایش ئەو كتێبە راگیرا بە مەبەستی تەواوكردنی . دواتر ئەو كتێبەمان برد بۆ یاریدەدەرێتی ئاسایش , كارەكەمان خرایە رۆژێكی تر , دوای ئەوەی رۆژی داهاتوو لە خانەقینەوە جارێكی تر هاتین بۆ تەواو كردنی موعامەلاتەكەمان پێویستی بە ئیمزای بەڕێوەبەر بوو , كە چی ئەو ئیمزایە دوو كاتژمێری خایاند كە بە پێوە راوەستا بووین بە بێ ئەوەی هیج شتێك هەبێت لەسەری دانیشین , لەوە خەراپتر ئەوەیە كە جەنابی بەڕێوەبەر دەرچوو بەبێ ئەوەی ئیمزای معامەلاتەكەمان بكات لە دوای ئەم سزا دان و هیلاكیە جارێكی تر گەراینەوە خانەقین و مەسەلەكەم بۆ باوكم باس كرد كە ئەمڕۆ ئەمە رووی داوە , پێكەنی و گووتی : كوڕم ئێمە كە ئەبراین بۆ ئاسایشی رژێمی پێشوو هەر هیچ نەبوایە هەر شتێك هەبوو لە سەری دانیشتایەین ئەوەی جێی پێكەنینە تۆ تەختێكیش نەبووە لە سەری دانیشی و دوو كاتژمێر راوەستاویت بە پێوە .... كوڕم ئەومەیە گۆڕانكاری لەوكاتەوە بۆ ئێستا...؟؟؟؟؟!

07708913521

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە