ئەم كارمەندەى ئاسایشەى كە كارى سێكسی كردووە، ئیستا لە داواكارى گشتى حاجیاوایە

Thursday, 29/01/2009, 12:00

1915 بینراوە


بەداخەوە ئەم دیاردەیەى بەڕیوەبەرى ناحیەى حاجیاوەى لەگەڵ ئافرەتێكى قەرەج ئەنجامى دا و چاوى لێپۆشرا بەهۆى پشتیوانى كۆمیتە و هەروەوەها لە هەمان سنوور لە شارەوانى حاجیاواش ڕووى دا و میدیاكان ڕۆلێكى باشیان هەبوو . لە هەمان سنوور ئەمڕۆ ژمارە نوێى ڕۆژنامەى ئاوێنە ماشێتى سەرەكى خۆى بە هەواڵى كارمەندێكى ئاسایش سێكس لە ئوتێلكى سلیمانیە لەگەڵ دوو ئافرەت دەكات كە وێنە و بەڵگەى تەواوى خستۆتە پێش و دواى ئاشكرا بوونى لە جیاتى دەركردنى و سزادانى ڕەوانەى دادگاى قەڵادزێ دەكرێ و لەهەمانكاتدا بەهۆى پێزانینى كارمەندانى ئەوێ بە ئیمزا كۆكردنەوە دەردەكرێت و دووبارە دەچێتە دادگاى ناحیەى حاجیاوە، كە ڕۆژنامەكە تەنها ئاماژەى بە ناوى ناحیەداوە لە پارێزگاى سلێمانیە، بەڵام من پێتان دەلێم لە حاجیاوە لە بەشى داواكارى گشتى دەوام دەكات. شایەنى باسە هەمان كەس خێزانداریشە. بۆیە لە ڕۆژنامەكەدا ئاماژەى تەواوى بڵاونەكردۆتەوە، چونكە بەپێى هەموو یاسایەك ئەم پیاوە حاكمە دەبێت دەربكرێت و سزا بدرێت. شایەنى باسە ماوەیە لە دامودەزگایەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانە بەرپرسان فێرى بەكارهێنانى مەنسەب بوون بۆ كارى بەرژەوندى خۆیان، بۆیە پێویستە ڕێگەى یاسایى دژى ئەم كەسانە بگیرێتە بەر كە سزاى خۆى بۆدانراوە بە پێى یاساى دادگاكانى هەرێم ئەگەر جێ بەدێ بكرێ بەر لەماوەیەك لە شارەوانى چوارقوڕنەش بە هەمان شێوە ئەمە ڕێیدا، كە ڕۆژنامە و سایتەكان باسیان كرد، هەروەها بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاواش بە ڕووتى لەگەڵ ئافره‌تێك لە ژوورى ئیداریەكەى بینرا، بەڵام بەداخەوە تەنها لە نێو حاجیاوە باسى لێوەكرا بۆیە هیوادارین ئەم دیاردەیه‌ نەمێنى، لە ئاینەدەدا چاوەڕوانى هەواڵى نوێ و زانیارى زیاتر دەبن لە سه‌ر ئه‌م بابەتە.
كارمەندێكى ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە