ئایا لیستى گۆران پێویستى بە هاوپەیمانێتى هەیە؟‏

Saturday, 29/08/2009, 12:00

1977 بینراوە


بە پێ ی هەندێ هەواڵ كە لە سایتەكان و كەناڵە ئاسمانی یەكان بڵاوكراونەتەوە لیستى گۆران لە گەڵ چەند لایەنێكى عێراقى هاوپەیمانیەتى پێك دەهێنێ. دیارە هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى عێراق گرنگی یەكى زۆری هەیە و لەوانەیە ئەنجامەكانى ببێتە هۆی گۆرینى نەخشەى سیاسی لە عێراق و چیتر حكومەت لەسەر بنەماى تەوافوقی سیاسی سوننە و كورد و شیعە پێك نەهێنرێت . دیارە ئەو لایەنانەى كە گوایە لیستى گۆران بەتەمایە هاوپەیمانیەتیان لەگەڵ دروست بكات هیچیان ئەو سەنگ و قورسایی یەیان نی یە كە بتوانن دەنگی زۆر بەدەست بهێنن بە شاهیدى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان و ناتوانن بارتەقای دەنگەكانى لیستى گۆران كە بە تەنها لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان دا بەدەستى هێنابوون دەنگ بەدەست بهێنن. كەواتە هاوپەیمانیەتى بۆچى؟؟؟ ئەوەى لەو قۆناغەدا لەسەر لیستى گۆران پێویستە, پارێزگارى كردنە لەو چوارسەدو ئەوەندەهەزار دەنگەى كە لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان دا بەدەستى هێنابوون و لەگەڵ كۆكردنەوەى دەنگی كوردانى دەرەوەى ووڵات و ناوچەدابراوەكان كە بەدەستهێنانى دەنگ لەناویان دا زۆر ئاسانە بەهۆی نارەزایی زۆری ئەو كوردانە لە دەسەڵاتى سیاسی ئێستاى كوردستان و عێراق. ئنجا پەلهاویشتن بۆ ناوچە عەرەبی و توركمانی یەكانى ترى عێراق بە دەستنیشانكردنى چەند نوێنەرێكى گونجاو لە پارێزگاكانى عێراق بۆ پەرلەمان. بەو شێوەیە لیستى گۆران وەكو رێكخراوێكى سیاسی عێراقى دەتوانێت لە ناو پەرلەمان سەنگى خۆى هەبێت و بە پێچەوانەوە هاوپەیمانیەتى كردن لەگەڵ هەرلایەنێكى عەرەبی ئەگەر كورددۆستیش بێت ئەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانى ئەودەنگەنارازیانەى كە لە هەڵبژارنى پەرلەمانى كوردستان بەرزبوونەوە و ئەبێتە خاڵێكى لاواز و هەموو كاتێك دەسەڵاتدارانى ئێستای كورد ئەیكەنە نیشانەیەك و تیری تێ دەگرن. جا بۆیە چۆن گۆران بە داواكردنى گۆران بۆ كوردستان دەنگێكى زۆری بەدەست هێنا بەهەمان شێوە بۆ عێراقیش گۆرانى ئەو دەم و چاوانەى كە ئێستا ئەیانەوێت خۆیان بۆ عێراقی یەكان ماكیاج بكەن پێویستی یەو هەر ئەبێت بكرێت. هیوادارین لیستى گۆران چیتر جەماوەرى گۆرانخواز لەخۆی دڵگران نەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە