كاك نەوشیرانیش فێلی لێكرا!

Friday, 18/09/2009, 12:00

1622 بینراوە


با كەمێ بگەڕێیتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی كە نەوشیروان مستەفا سەركردایەتی كۆمەڵەی دەكرد . ئەو ڕۆژانە كە ناوی نەوشیروانم دەبیست من تەمەنم لە 12 ساڵ تێپەڕی نەدەكرد ,نەك من هەموو خەڵكی خانەقین ئومیدیان دەكرد نەوشیروان مستەفا ببینن چونكە ئەوكاتە بەڕێزی سەركردایەتی كۆمەڵەی دەكرد, شاخ و دۆڵو دەشت شانازی بە كۆمەڵەوە دەكرد, چونكە بەرنامەو ریبازی كومەلە ئاواتی رەنجدەرانی بیرو بازو بوو, لە پێناوی بەدیهێنانی ئەو ئاواتەدا سەدان شەهید گیانی خۆیان بەخت كرد.ڕاپەڕینی بەهاری 91 هێزی كۆمەڵە بوو تەقیەوە بە ڕووی داكیركەرانی كوردستاندا.

راپەرین بۆ ئەوەكرا گۆڕان بێ لە سیستەمی حوكمڕانی كوردستان,بەلام بە داخەوە عەرەب چوو, كورد هاتە حوكم هەمان رەفتاری بەعسیان لە ماوەی ئەو 18 ساڵەدا پیادە كرد, حكومەتی كوردی و پەرلەمانەكەی بوونەتە سێبەری حەسانەوەبۆ ئەنجامدەرانی دزو گەندەڵكاران وە لە ژێر چەتری پەرلەمان سەدان چەتەی وەكو تاڵەبانی و بارزانی شەرعیەت دەدەن بە دزی و تالانكردنی سامان و سەروەتی كوردستان, چاوەڕێ بووین لە پاش 25-7-2009 نوێنەرانی گەل, لە پەرلەمان پەرلەمان بكەنە سەنگەری روبەرووبوونەوە لە گەڵ دزو چەتەكانی یەكێتی و پارتی,بەلام,سەد مەخابن هەر لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەكانەوە بۆم دەركەوت كە مەحاَلە پەرلەمانتارێكی وەكو عبداللەی مەلا نوری ناسراو بە (عەبە تەنەكە) بتوانێ نوێنەرایەتی جەماوەری گەرمیان بكات , چونكە دڵنیا بە ئەو پیاوە تەنها تۆ دەیناسی ئیتر كەس نایناسی ,كابرایەكە زۆر بە داخەوە فێڵی لە تۆ كردووە ,وا خۆی نیشان داوە كە هەموو گەرمیانی خستۆتە سەر لەپی وە خۆی بە نوێنەری گەنجەكانی گەرمیان دانابوو لە لای بەرێزتان , خۆی بە ڕۆژنامە نووس ناوزەد كردبوو بەلام ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەم بەڕێزە نەكۆڕیِكی گێڕاوەو نە دەمووچاوێكی دیاربووە .بۆیە پێم باشە راپرسیەك بكەیت لە سەر كەسایەتی ئەو پەرلەمانتارە.تاكو كەسایەتی ڕاستەقینەی ئەو پیاوەت بۆ دەربكەوێت هیوادارم لە دیاری كردنی كاندیدەكانی كەیانی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراقی عەبە ناوێكی تر خۆی نەكاتە پاڵەوانی گەرمیانو دواجار بە پیاوی چەلەبی دەربچێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە