خەسرەوى قالەى باخچەوان و ئەم جارەش هەڵەیەكى تر لەشارى ڕانیە

Friday, 20/03/2009, 12:00

1726 بینراوە


ئەمڕۆ بەئامادەبونى خەسرەوىئیتیلاعات و پیاوە تایبەتەكانى چەند دیاریەك درا بەپیاوە بێ ئاگاكانى شارى ڕانیە لەخۆشیا شاگەشكەببون .
سەرەتا دەمەوێت سەرجەم ئەو بەڕێزانەى كەبەبێ ئاگایى بانگ كرابوون بۆ وەرگرتنى خەڵات لەلایەن ئەم پیاوەوە دەبوو وەریان نەگرتبایە چونكە ئەم پیاوە هیچ نیە تاخەڵات بدات بەئێوە !!!!! ئێوەش هەمووتان نا چونكە لەوانەیە(4-5)كەسیان شایستەى ئەوەبن تاحەدێك بەڵام ئەوانى تر چاك ئاگاتان لەخۆتان بێت پشتتان بەئەرز دەكەوێت دڵنیابن ، ئەم پیاوە بەرو پشتى نیە ، كەزانى وەك پیاوى ئەو ڕەفتارناكەى دڵنیابە وەلات دەنێ . من كەلەم لاوە وەستابووم تەنها بۆئەوە چووبوم تابزانم چۆن ئەم خەڵاتانە دابەش دەكرێت چونكە ئەم یادە ئەوەندەگەورەیە باوەڕم نەدەكرد كەئەم نەخۆشە بتوانێ گەورەترى بكات بەهەمان شێوەش وابوو یادەكە شتێكى باشى بۆكرا خواهەڵناگرێ چونكەئەو لێرەنەبوو بوڵام ئەم فتى كردەوەبەم عەقڵەنەفامەى .

دواى ئەوە دەمەوێت چەند شتێك بەم خەسرەوە بڵێم ؟

كوا خەڵاتى شەهید على نەبى كەبە پیاوەتى ئەوبوو تۆهاتیەوە ناوشار

كواخەڵاتى بنەماڵەى شەهیدان

كواخەڵاتى شانە چەكدارەكانى شار

كواخەڵاتى سەرجەم زانكۆو پەیمانگاكانى شار

كوا خەڵاتى كەسەدیارەكانى شار

ناكرێ ئەم هەموو كوایە بنوسم خوێنەر وەڕەز دەبێت بەس زۆر كواى تر ماون ..........

من نامە وێت بەهۆى تۆوە ئەوكەسە بێ ئاگایانەى هاتوون بۆوەرگرتنى خەڵات ناویان بزڕێنم، ئەمەوێت بەویژدانەوە باس بكەم ئەگینا بۆتۆو بۆ سەرجەم خوێنەرانم شى ئەكردەوە كەبەرامبەر هەریەكەیان چى مەرامێكت لەدڵدایە ئەتەوێ چیان پێبكەى !!!! بەڵام سەیر لەوەدایە ئەوانەى كەخەڵات وەرگرن ئایا دەبێ لەخۆیان نەپرسى بێت بۆچى من!!!! یابۆچى ئەو !!! یان دنیا واى لێهاتووە خۆم دەستم كەوێت تۆ چى ئەكەى بیكە .....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە