یان گۆڕان یان دۆڕان...

Saturday, 12/02/2011, 12:00

1389 بینراوە


منیش لەدوای کوردە ڕەش دوبارەی دەکەمەوە یان گۆڕان یان دۆڕان ...،بەڵام نەوەک گۆڕان لە سیاسەت و مامەڵەی دەسەڵاتداران بەڵکو گۆڕان لە خودی دەسەڵاتداران خۆیان ،یان گۆڕین و فڕێدانی دەسەڵاتدارە دکتاتۆر و گەندەڵەکانی کورد بۆ نێو زبڵخانەی ڕەشی مێژو .....بە بۆچوونی من کاتی ئەوە هاتوە میللەتی کورد بیگۆڕێ چوونکە ئێستا باشترین دەرفەتە ئەگینا تاماوە دەدۆڕێ و میللەتێکی دۆڕاو و داماو و هەژار دەمێنێتەوە ...ئێستا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گڕی گرتووە ..ئێستا کە سەرکردە دیکتاتۆرو مێشک گەنیوەکان لە سەرتاسەری دونیا ترسیان لێنیشتوەو سەریان لێشێواوە ...ئێستا کە لەگەڵ هەر هاوارکردنێک بۆ ئازادی و دەرباز بوون لە چنگی زوحاکە خوێن مژەکان تەواوی میللەتە بەهێزەکانی سەرزەمین پاڵپشتی خۆیان بە ئاشکرا بۆ خواستەکانی میللەتانی هەژار وبندەست ڕادەگەیەنن ...کاتی هاتوە، بەڵێ کاتی هاتوە ئەی میللەتی کوردی مافخوراو و خەڵەتێنراو و تۆقێنراو، کاتی هاتوە بۆ ڕاپەڕین بۆ لەگۆڕنانی سیاسەت و یادو ناوی دکتاتۆرە زۆرەکانی کورد...
پێم سەیرە مییلەتێک کە بەردەوام شانازی بە بوێری و شەرەفی خۆیەوە دەکات جورئەتی نیە ڕاپەڕێت..جورئەتی نیە داوای ئازادی و مافی خوراوی بیست ساڵەی بکاتەوە لەو سەرکردە گرگنانە ..کوا شەرەف ئەی جەماوەری بە شەڕەفی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و ڕانیەو قەڵادزەو کۆیەو ناوچەی خۆشناوەتی و.....کوا ئەو شەڕەفەی شانازی پێوە دەکەن ..کوا غیرەت ..یان هەر دروشمە بانگەوازی شەڕەف بەرزیتان ؟..یان شەڕەف هەر لە شەرمنی و زیندانیکردن و ئاقڵی و گوێڕایەلی و قوفڵکردنی ناو لینگی خوشک وژنەکانتان دەبیننەوە...؟ئای کە غەریبە میللەتی کورد ...بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی میللەتی کوردیان هێند بێشەڕەف کردوە هێند بێغیرەت کردوە سەدامیش بەو هەمو دەسەڵات و ستەمکارییەی خۆیەوە نەیتوانی ئەوە بکات ،ئەو دوو بنەماڵەیە هەرچی پیاوی کوردە خەساندویانن فکری تاکی کوردیان خەساندوە لە غیرەت دایانماڵیوە ،لە بەرگی مرۆڤ دەریان هێناون بۆ بەرگی سەگ و مشکو ڕێوی و تاکی کورد هەریەک خەریکە بەوەی تر دەوەڕێت و فێڵ لەوەیتر دەکات و قۆڵی دەبڕێت و سەرکردە بێئەخلاقەکانیشمان لەدیارمان دانیشتون و پێمان پێدەکەنن و خوێنمان دەمژن ..ئای کە غەریبین ...سەیرە ئێمە ستەممان لە دکتاتۆرێکی عەرەب قبوڵنەکرد ئێستا بۆ لە ئاست ستەمی سەدان دکتاتۆری کورد بێدەنگین ؟بۆ؟وەڵامم بدەنەوە ئەی جەماوەری بە شەڕەفی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و ڕانیەو قەڵادزەو کۆیەو ناوچەی خۆشناوەتی و.....
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە