مه‌لا به‌ختیار له‌ یه‌ک لای جۆگه‌که‌ی خواردووه‌

Monday, 22/06/2009, 12:00

2020 بینراوە


ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ که‌ لێپرسراوان سوکایه‌تی به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و میدیا سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ن و پێشتریش سه‌رۆ قادر و مام جه‌لال ئه‌م سوکایه‌تییه‌یان پێ کردوون و که‌سیش ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات و بۆ خۆشیان هیچ شه‌رم نایانگرێت و و په‌شیمانیش نابنه‌وه‌، من لام وایه‌ که‌ سه‌گ و که‌ر له‌ولێپرسراوانه‌ به‌ڕێزترن به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ ناوهێنانه‌ی لێپرسراوان سوکایه‌تی کردنه‌.



بۆ ئه‌و حیزبانه‌ قاچێکیان له‌ ده‌وڵه‌تدایه‌ و قاچێکیان له‌ نێو ئۆپۆزسیۆندایه‌؟



مه‌لا به‌ختیار ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆی ناکات و ئه‌و حیزبانه‌ش پێ ده‌چێت هۆکاری ته‌واوی ئه‌وه‌ نه‌زانن که‌ بۆچی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به‌سه‌ر هاتووه‌، چونکه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌دا کارێکی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد که‌ ئه‌م هۆکارانه‌ نه‌مێنن. هه‌ندێک له‌و هۆکارانه‌:



یه‌که‌م: نه‌بوونی یاسایه‌ک بۆ پارێزگاری کردنی مافی ئۆپۆزسیۆن: لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵات نه‌ پاره‌ی به‌ یه‌کسانی بۆ دابین کراوه‌ و نه‌ که‌سیش ده‌توانێت به‌رگرییان لێ بکات له‌ هیچ حاڵه‌تێکدا (وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان که‌ چۆن پارتی په‌لاماری بنکه‌کانی یه‌کگرتوویان دا و یه‌کگرتوو بۆ خۆشیان نه‌یان وێرا پارتی تاوانبار بکه‌ن یان یه‌کێتی مه‌لا عبدالله‌ی قه‌سرێی کۆمه‌ڵی ئیسلامییان کوشت به‌ سه‌رکردایه‌تی کوڕی مام جه‌لال، کۆمه‌ڵ هیچی پێ نه‌کرا و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت که‌س باسی ناکات) و ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌ هه‌موو کاتێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕێن مۆری خیانه‌تیان پێوه‌ ده‌نێن (وه‌ک موحممه‌د مه‌لا قادری پارتی که‌ چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینی ئه‌وانه‌ی ده‌کرد که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ دزه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات بگرێت).‌



دووهه‌م: یاسا له‌ژێر پێی مه‌سۆله‌کاندایه‌: مه‌سۆله‌ حیزبییه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات حیساب بۆ هیچ یاسایه‌کی حکومه‌ته‌که‌ی خۆشیان ناکه‌ن و وه‌ک ئه‌وه‌ی یاساکان بۆ خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات دانرابێت و هیچ مه‌سۆلێکیش ناگرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه‌ (تێبینی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ مه‌سعود به‌رزانی له‌ کێشه‌ی حیمایه‌کانیدا داوای له‌ که‌سوکاری کوژراوه‌که‌ کردبوو که‌ با سوڵحی عه‌شایه‌ری بکه‌ن، ئه‌مه‌ سه‌رۆکی حکومه‌تیشه‌ هیچ قیمه‌تێک دانانێت بۆ یاساکانی حکومه‌ته‌که‌ی خۆی).



سێهه‌م: دادگاکانی هه‌رێم هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌کیان نییه‌ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه‌ به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا و به‌ڵکو وه‌ک داشی دامه‌ وان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌ ته‌زکییه‌ی حیزبی دادوه‌ره‌کان داده‌مه‌زرێنن.



چواره‌م: ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش به‌ده‌ست حیزبه‌کانه‌وه‌یه‌: یه‌کێتی له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاسایشی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و نه‌ک ئۆپۆزسیۆن به‌ڵکو پارتیش ناتوانێت به‌ سه‌ربه‌ستی بسوڕێته‌وه‌ و پارتیش له‌ هه‌ولێرئاسایشی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و بۆ جێبه‌جێ کردنی مه‌به‌سته‌کانی خۆی به‌کاریان دێنێت و کۆسره‌تیش که‌ جێگری مه‌سعوده‌ ناتوانێت به‌ سه‌ربه‌ستی بجوڵێته‌وه‌.



پێنجه‌م: پاره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ خزمه‌تی دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌دایه‌ و چه‌ندین که‌ناڵ و ڕۆژنامه‌ی حیزبی و ڕێکخراوی حیزبی به‌م پاره‌ بێشوماره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.



شه‌شه‌م: له‌ هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌ڕله‌مان ده‌سته‌وستانه‌ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه‌، سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان نه‌یده‌زانی که‌ بودجه‌ی حیزبه‌کان چه‌نده‌یه‌ که‌ بۆ خۆی یه‌کێتییه‌.



کوێی کوردستان ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه؟



مه‌سۆله‌کان ئاگایان له‌ خه‌ڵکی نییه‌ و سه‌یری ماڵ و نوسینگه ‌و به‌رده‌سته‌کانیان ده‌که‌ن و هیچ که‌مو کوڕییه‌کیان تێدا نابینن بۆیه‌ به‌لایانه‌وه‌ سه‌یره‌ که‌ خه‌ڵکی ده‌ڵێت کوردستان وێران کراوه‌. بابزانین چی لایه‌نێکی کوردستان ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه‌:



کاره‌با و ئاوو سوته‌مه‌نی: بۆ ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵه‌ خه‌ڵک گله‌یی بێ ئاوی و بێ کاره‌بایی ده‌کات و به‌ هه‌زاره‌ها ڕاپۆت و ڕێپۆرتاژ نوسرایه‌وه‌ و دۆست و دوژمن پێی زانی و کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕیکلامی شوێنی نیشته‌جێبوون ده‌کرا ده‌یانووت (بیست و چوار سه‌عاته‌ کاره‌بای هه‌یه‌ یان کاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌یه‌).



ڕێگا و بانه‌کان و ئاوو ئاوه‌ڕۆکان: گله‌یی خه‌ڵکی کۆتایی نایه‌ت له‌سه‌ر بێ خزمه‌تی ڕێگا و جاده‌کان و پاشان ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی که‌ به‌ هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌کان و ئیجازه‌ی به‌ واسیته‌ ده‌رهێنراو ڕووده‌دات. شتێکی زۆر سه‌یر و ده‌گمه‌نیش که‌ زێراب ده‌ته‌قێته‌وه‌ (له‌ پشت مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتییه‌وه‌).



ڕاکردنی گه‌نجان له‌ کوردستان: بۆ ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵه‌ گه‌نجان له‌ کوردستانی خۆشه‌ویست هه‌ڵدێن و سه‌رگه‌ردانی ووڵاتان ده‌بن و حکومه‌تی هه‌رێمیش هیچ چاره‌سه‌رێکی واقیعیان پێ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ ئاسایش له‌سه‌ر سنوره‌کان هه‌وڵیان بۆ گرتنی گه‌نجه‌ سه‌رهه‌ڵگرتووه‌کان ده‌دا و پاش گرتنیان له‌گه‌ڵ قاچاخچیدا ڕێک ده‌که‌وتن به‌ که‌مێک پاره‌ به‌ڕێیان ده‌کردن، پاشان له‌گه‌ڵ ووڵاتان به‌ نهێنی ڕێکده‌که‌ون بۆ گێڕانه‌وه‌ی گه‌نجان.



زانکۆ و په‌یمانگاکان و کێشه‌ی قوتابیان: تا ئێستاش زانکۆکان به‌ده‌ست ئه‌و مامۆستایانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن که‌ به‌ ته‌زکییه‌ی حیزبی داده‌مه‌زراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ زانکۆکان ئه‌و نه‌وه‌یه‌ دروست ناکان که‌ کوردستان پێوستی پێیانه‌، زۆربه‌ی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌و بواره‌دا کارناکه‌ن که‌ خوێندویانه‌، چۆن کێشه‌ی بێ زانکۆیی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن بۆ قوتابیان، پار که‌ ده‌ هه‌زار قوتابی جێگایان نه‌بوو له‌ زانکۆکاندا بخوێنن زۆربه‌یان نارد بۆ خواروی عێراق، ووتم ئه‌مساڵ زانکۆ و په‌یمانگای تازه‌ دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ که‌چی وا نه‌بوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ پرسیاره‌کانیان زۆر گران کردبوو له‌سه‌ر قوتابیان.



به‌ناوی کێوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌یت و چی ده‌سه‌ڵاتیکت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌یه؟

زۆر سه‌یره‌ که‌ مام جه‌لال پڕۆژه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت حیزب ته‌ڵاق بداو ئه‌ندامانی حیزب ناوچه‌رگی حکومه‌ت نه‌خۆن، ئه‌وا جه‌نابیشت ڕووی سمه‌کانت کردووه‌ته‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌هلییه‌کان و چوار حیزبه‌که‌.



له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: ماڵوێران هیچت تێدا نه‌هێشتووه‌ و به‌ خه‌ڵکی ده‌ڵێیت لێتان خواردووه‌.

نازانم که‌ی تێرده‌بن و بۆ ئینته‌لا ناکه‌ن، کاتی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت خه‌ڵکتان بیر نایه‌ته‌وه‌ و پاشان که‌مێک له‌ به‌رماوه‌که‌تان له‌ترسی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵکی و پاره‌ بۆ لایه‌نگرانتان هه‌ڵده‌ڕێژن و و بێ به‌رنامه‌ قیرتاوی جاده‌کان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه‌ ریکلامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ لیستی که‌ری دێز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە