خۆپیشاندان بۆ پارتى لە هەولێر حەلالە....بەلام بۆ جەماوەر حەرامە.

Friday, 25/02/2011, 12:00

1281 بینراوە


بەلاغێك لە جەماوەرى هەولێرەوە

هاوولاتیانى خۆشەوەیستى كوردستان

بۆ متوەى یەك هەفتەیە دەزگاى راگەیاندنەكانى درۆزنى پارتى باس لە پیلانى دوژمنانى كورد دەكەن بۆ تێكدانى ئارامى لە كوردستان و داواى پاراستنى دەستكەوتەكان دەكەن كە خۆپیشاندانیان لەسەر زمانى مامۆستایانى ئاینى بلاوكردبوەوە گوایە حەرامە.

بەلام دواى ئەوەى هەرچى هێزى جاشەكانى دەستەلاتى بنەمالە هەیە هێناویان بۆ ناو شارى هەولێرى سەربەرز وەكو كە نەخشەیان بۆ كێشابو كە ئەگەر خۆپیشاندانى جەماوەر دەستى پێكر هەرچى لایەنگیرى خۆیان هەیە برژێننە سەر شەقام.

بەڵێ بەنەخشەى هەریەك لە مەغرورى كورى سەرۆكە خوێن ساردەكە هەروەهابە هاوكارى نەزاد هادى گەورە بازرگانى هەولێر و پشتیوان سادقى كلك زەرد ئەو پشتیوانەى كە ئێمە زۆر باش دەزانین كە بەهۆى خوشكەكانیەوە گەیشتۆتە پلەوپایەى ئێیستاى كە پیرۆز بایى لێدەكەین هەرچى بەچكە جاش و چڵپاوخۆر و شەلاتیانى بەكرێ گیراوى هەولێر هەیە ئەم دوا نیوەرۆیە هێناویانن بۆ سەر شەقام بە هۆرین لێدانى ئۆتۆمبێلەكانیان زیاتر خەڵكى هەولێریان لە خۆ بێزار كرد.

مەغرور بارزانى تیرۆریست لە رێگاى هەندێ رۆژنامەى بەكرێ گیراوى سەر بە پارتى رایانگەیاندبوو كە دوو تیرۆریست هاتوون بۆ كارى تێكدەرانەى خۆكوژى ئێمەى جەماوەرى هەولێر دەپرسین كوا ئەم دوو تیرۆریستە؟؟؟

هەروەها ئێمە دەزانین ئەم دوو تیرۆریستە ئەگەر خۆپیشاندنێكى وا كرابووایە دژى بنەمالە ئەوا كارەكەیان جێ بەجێ دەكرد بەلام بۆ خۆپێشاندانى پارتیەكان زۆر ئاسایە هیچ شتێك لە ئارا دانیە.

ئێمە دەلێن ئەوەى بنەمالە لە هەولێر خۆپیشاندانى كرد لامان زۆر ئاسایە كە لەوانەیە ورەى داتەپیوى خۆیانیان پێ بەرز كردەوە و دەستكەوتەكانى كوردیان پاراست. خۆپیشاندان بۆ ئێمەى جەماوەر حەرام نیە و هیچ هێزێك پێشى لێناگرێت .

پرسیار ئەوەیە ئەى بەیانى و رۆژانى داهاتوو چى دەكەن خۆ نۆبەى ئێمەى جەماوەرە كە هەموو لایەیك دەزانێت جەماوەر یەكلاكەرەوەیە.

داوا لە مامۆستا ئاینیە بەرێزەكان دەكەین كە رابگەینن و خۆپیشاندانى جاشە سۆرانیە پارتیەكانیش حەرام بكەن.

بژى كورد بژى كوردستان

سەر شۆرى بۆ جاشە بەكرێگیراوەكانى وەك نەوەى هادى و پاشتەوان سادق و فەرهاد پیربالى ئیهانەكراوى رو رەش

هەر تۆقێنەر بێت هێز و بازوى جەماوەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە