تەلەفزیۆنی باوە گوڕگوڕ خانووی عەمید سەرحەدیان بە کرێ گرتووە

Thursday, 05/03/2015, 12:00

2619 بینراوە


لەگەڕەکی شۆڕاوی شاری کەرکووک، کاتێک لەسەر پردی رەحیماوا بەرەو رێگەی سەرەکی سلێمانی دەڕۆی لەبەرامبەردا بارەگای تەلەفزیۆنی باوە گوڕگوڕ، ئەو تەلەفزیۆنەی کە کاوێز مەلا پەروێز بەڕێوەبەرێتی، ئەو خانووەی بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لەلایەن مەکتەبی ناوەندی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کرێگیراوە مانگانە بە بڕی 5 ملیۆن دیناری عێراقیی، خانووەکە هی عەمید سەرحەد قادری بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوکە، کاتی خۆی بە پارەی فرۆشتنی شیشی دزراوی ناوچەکانی حەویجە و زاب و ریاز کڕیویەتی.
تەنیا بۆ ئەوەی ئەو خانووەکە بەو بڕە پارەیە بە کرێبدرێ بە راگەیاندنی پارتی، عەمید سەرحەد مانگانە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بە کاوێز مەلا پەروێز دەدات، شەوانەش بە یەکەوەن، لە تەلەفزیۆنەکەش ریکلام بۆ سەرحەد دەکات، ئەمە لە کاتێکدا خانووی کرێ لەو گەڕەکە کە پێی دەگوترێ شۆڕاو بە 500 تا 600 هەزار دینارە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە