پاڕێزگاری هه‌ولێر تاوانێکی به‌به‌ڵگه‌وه‌ لێ ‌ ئاشکرا ده‌کرێت ،که‌چی به‌رده‌وامیشه‌

Thursday, 05.28.2009, 12:00

730 بینراوە


ئاستی ڕۆشنبیری ونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر که‌س و گروپێک ، به‌نده‌ به‌ داکۆکیکردنی له‌سه‌ر کۆمه‌لێک په‌روه‌ند و لایه‌نه‌وه‌ ، وه‌ک هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا و هه‌وڵدان بۆ جوانکردنی سیسته‌می ده‌سه‌لات ، که‌دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی بێنێته‌ ئاراوه‌ یان خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایی ،پارستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، داکۆکی ‌کردن له‌ قوربانیانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌ و هه‌ول ‌دان بۆ زیندانی و رسواکردنی جه‌لادان و هاوکارانی ، داکۆکی ‌کردن له‌مێژوو شوێنه‌واری نه‌ته‌وه که‌ت بکه‌یت....... ‌. هه‌ر که‌س و گروپێک له‌ده‌سه‌لات یان ئۆپزسیۆن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌ی له‌بواری پراکتیک جێ به‌جی نه‌کرد ، باهه‌ر دروشمی بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی له‌ باره‌گا و سه‌رمینبه‌ره‌کانی تێڤی و نوسینه‌ ‌ده‌رزه‌نه‌کان ده‌رببرێت وبنوسێت ، شێخ ڕه‌زای تاله‌بانی ‌ گوته‌نی ‌ وه‌ی شیڕ .
یه‌کێک له‌ و خالانه‌ی که‌مافی نیشتمان و مه‌رجی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تیت پێ ده‌به‌خشرێت ، پێویسته‌ مێژوو که‌له‌پور شوێنه‌وارێکی جیات له‌چاو نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌بێت . که‌ئێمه‌ له‌م بواره‌دا زۆر ده‌وله‌مه‌ند ین ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌وله‌ته‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌مان پێ نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ .
سه‌باره‌ت به هه‌ولدانی هه‌ندێ به‌رپرس ، به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر، بۆ تێکدانی هه‌ندێ گه‌ره‌ک و شوێنه‌واری ،یه‌کێک له‌شاره‌ هه‌ره‌کۆنه‌کانی جیهان (هه‌ولێر) ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن ، له‌زۆر مالپه‌ر وڕۆژنامه‌و گۆڤاری کوردی ، به‌شێوازی جۆراو جۆر له‌ بابه‌ت ، که‌مپین ، ناره‌زایه‌تی هاته‌ ئاراوه‌ . ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاندن تاراده‌یه‌ک کاریگه‌ری دروست کرد ، له‌سه‌ر هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کی تری مافیابونی پۆلێ به‌ر‌پرسی کورد ، که‌به‌ڕۆژی روناک جه‌سته‌یه‌ک له‌ خاکی نیشتمان ده‌فرۆشێت و تێک ده‌دات . وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامیش ، ده‌سه‌لات وه‌ڵام داینه‌وه‌ (ئه‌مه‌ راست نیه‌ ، ئامانج جوانکردنی شاری هه‌ولێره‌ ، گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کان تێک نادرێت ، له‌ژێره‌وه‌ش دور له‌ راگه‌یاندنی میدیاکان پارێزگار و گروپه‌که‌ی له‌چه‌ندین شوێن ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردوه‌ ، که‌ ده‌ستێک له‌پشت ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ هه‌یه‌ ، وه‌ئاماژه‌یان به‌به‌رپرسێک کردوه‌ ، که‌ گوایه‌ هانمان ده‌دات ، له‌کاتێکدا خۆزیا ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ ئه‌و هه‌لوێست و بوێریه‌ی هه‌بێت ؟‌ .
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ راگه‌یاندنه‌ی که‌ بۆ پاراستنی شوێنه‌وار و نه‌فرۆشتنی ئه‌نجام درا. تاراده‌یه‌ک کۆمه‌لگای هوشیار کرده‌وه‌و وبه‌رپرسانی وه‌ ئاگا هێناوه‌ ، که‌ئه‌وسه‌رده‌میان به‌ سه‌رچوو ‌ به‌ئاره‌زوی خۆیان ولات و خاکه‌که‌ی بکڕن و بفرۆشن ، وه‌ میدیای کوردیش یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌ ره‌خنه‌‌کانی شوێنه‌واریشی گرته‌وه‌ . وه‌ پاشه‌که‌شه‌یه‌کی باش به و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌ هات ، به‌لام هه‌مو کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ، سه‌رله‌نوێ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌ . ئه‌مه‌ به‌نده‌ به‌ئاستی کاردانه‌وه‌ی خه‌لک به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که‌ خاوه‌ن که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تین و دۆلار و ده‌سه‌لات نه‌ ده‌نگیان کپ و نه‌وشه‌کانیان له‌ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کان پێ ون ده‌کات .
راستی مه‌ترسیه‌کانی ئێمه‌ و پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ی پارێزگاری هه‌ولێر وهه‌ندێ به‌رپرسی پشت په‌رده‌ ، که‌ده‌یانه‌وییست زۆربه‌ی گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێر وێران بکه‌ن ، تا پڕۆژه‌ ئابوریه‌کانی خۆیان له‌ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر جێبه‌جێ بکه‌ن ، شوێنه‌وار ناسی کورد د. عه‌بدوره‌قیب یوسف که‌ هاوکات راوێژکاری شوێنه‌وارو که‌له‌پوری شارستانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستانیشه‌ ، له‌ ژماره‌کانی 383،384،85 له‌ ڕۆژنامه‌ی میدیا ، بوێرانه‌ ، به‌به‌لگه‌و دوکۆمێنت و زانیاری ورده‌وه‌ ، ‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌لماڵی ‌ و ئیمڕۆ به‌هێزترین دۆکۆمێنتی زیندوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی که‌به‌نیازبون ئه‌نجامی بده‌ن . پرسیاری سه‌ره‌کی ‌ئێستا ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا ئه‌م ڕاوێژکاره‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تیش ده‌ستێکی له‌پشته‌ !؟ ئایا تاکه‌ی هزرتان له‌وه‌ تێده‌په‌ریت و تێ ده‌گه‌ن ، که‌خه‌لک خاک و نیشتماکه‌نه‌کی خۆش ده‌ویت ،بۆیه‌ شه‌ری کاره‌ قێزه‌وه‌ن و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌کانتان ده‌کات !؟ ئایا تاکه‌ی هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ن ، که‌ ئێستا خه‌لکی کوردستان له‌گۆران دایه‌ و چیتر بوارتان پێ نادات ، وه‌ک کۆیله‌ سه‌یری بکه‌ن وخۆمان و خاکمان به‌ئاره‌زوی خۆتان بکرن و بفرۆشن ؟ ئایا تاکه‌ی واز له‌و قه‌وانه‌ سواوه‌ دۆراوه‌تان ناهێنین . ئه‌مه‌ ده‌ستێکی له‌پشته‌ دژی ئاوه‌داکردنه‌وه‌یه‌ !؟ . ئاخر ئه‌و پیلانه‌ ژه‌هراویه‌ی ئێوه‌ ده‌یکه‌ن (تێکدانی شووێنه‌وار) به‌ عس به‌هه‌موو فاشیه‌ت و دژایه‌تیه‌ی بۆ کورد ئه‌نجامی نه‌دا ؟
من تێناگه‌م ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ ئاوادانی وجوانکاریه‌ ، ئه‌ی بۆ ئه‌و گه‌ره‌که‌ هه‌ژاره‌ مێژویانه‌ی شاری هه‌ولێر (ته‌عجیل و خانه‌قا و سه‌عدوناوه‌و گه‌ره‌کی عه‌ره‌بان و جوله‌که‌ ..... ، به‌ شیوازی مێژویی خۆی ، نۆژه‌ن ناکه‌نه‌وه‌ ؟ ئاخر ئه‌مه‌ باشترین به‌لگه‌یه‌ که‌ ئامانجی ئێوه‌ جوانکردنی هه‌ولێر و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ نیه‌ ؟ له‌کام ولات و ده‌سه‌لات رویداوه‌ ، گه‌ره‌که‌ شوێنه‌واره‌کان ‌له‌سه‌نته‌ری شار بێت وه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌ک بروخێت ، که‌چی ده‌مه‌تر له‌ملاتری ئه‌هرامی فه‌رعونی و شه‌قامی ئه‌وڕپی دروست بکرێت ؟
ڕیزدار عه‌بدوره‌قیب نه‌ک په‌رده‌ی له‌سه‌ر پیلانی وێرانکردنی گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کان هه‌لداوه‌ته‌وه‌، به‌لکو ئاماژه‌ی به‌ تێکدانی چه‌ندین شوێنه‌واری گه‌له‌که‌مان له‌ژێر ده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر و جێگره‌که‌ی کردوه‌ ، وه‌ک قه‌لای عه‌وێنه‌ له‌سالی 2004 وه‌ تێکدانی قه‌لای رواندز و کۆشکی پاشای سۆران له‌سالی 2007 . وه‌له‌دواین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی میدیا ئاماژه‌ به‌ بڕیارێکی مه‌ترسیداری پارێزگای هه‌ولێر ده‌کات ،که‌به‌نیازه‌ 31 خانوی کۆن له‌گه‌ره‌کی (ته‌عجیل)‌ که‌ گه‌ره‌کێکی شوێنه‌واری کورده‌ ته‌خت بکات تا پردێک و شه‌قامێک بۆجوانکردنی ماسته‌ر وێرانی هه‌ولێر به‌هێز بکات ؟
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ پارێزگار بلێین، ئه‌وه‌ی وای کردوه‌ که‌ یاداشت و تاوانی شوێنه‌وار تێکدان له‌کوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ زیاتر له‌ 3600 ڕیکخراوی جیهانی نه‌نێرین ، ته‌نیا ئامانج ئه‌وه بوه‌ ‌ ، ‌ بوارێکتان پێبدرێتێ ئه‌و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌تان بوه‌ستێنن وه‌سیمای ده‌سه‌لاتی کوردیش لای ئه‌و هه‌موو ڕیکخراو جیهانه‌ ناشیرین نه‌که‌ین . چونکه ئه‌وان ‌ نازانن چ پارێزگار و به‌رپرسانێکی دواکه‌وتوی کورد له‌بواری شوێنه‌واردا هه‌یه‌ . ئه‌گه‌رنا هه‌موی ئاماده‌یه‌ و یه‌ک پلی ئمێله‌ و به‌ 15 ده‌قیقه‌ هه‌موی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ . سه‌رۆکی حکومه‌تیش با هه‌ر له‌رۆژنامه‌کان بێ به‌لگه‌ بلێت ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌پشتیانه‌ . ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت بلێم ، تێکدانی شوێنه‌وار خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ ، هه‌ر که‌سێک ئه‌نجامی بدا ت و وه‌ به‌پێی یاساکانی کۆنی (ڕژێمی به‌عس) سزای له‌سیداره‌دانی له‌سه‌ربوو . به‌لام له‌ژێر ده‌ستی ئێوه‌ به‌ڕۆژی روناک شوێنه‌وار له‌دوای شوینه‌وار تێکده‌درێت وه‌ ئاگادر ده‌کرێنه‌وه‌ ، که‌چی نه‌ک هه‌ر یاسا ولێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن ، به‌لکو وه‌ک منالێکی به‌ناز په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن!؟ ئه‌رێ به‌راست ئه‌ی ئێمه‌ش مافمان نیه‌ پێت بێژین ئه‌وه‌ پیلانێکی هه‌رێمیه‌ که‌ شوێنه‌وار و مێژوی باوک باپیران و نه‌ته‌وه‌که‌مان وێران ده‌که‌ن!؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دڵی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورد خۆش نه‌کات؟ . دلنیام هه‌زار جار دلنیام ، ڕۆژگارێک دێت زوبێت یان دره‌نگ ، پۆلێ به‌رپرس له‌سه‌ر دزین و تێکدانی شوینه‌واری ئه‌م گه‌له‌ یان له‌ناو قه‌فه‌سی دادگا ده‌یانبینمه‌وه‌ یان وه‌ک هیرباکۆس و مه‌لای خه‌تێ و مشیری حه‌مه‌ ناویان به‌پێنوسی مێژونوسه‌ ره‌سه‌نه‌کان له‌مێژودا تۆمار ده‌کرێت.
بۆ زانیاری زیاترله‌م باره‌وه‌ ،سه‌یری ئه‌م 4 لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن ، که‌ڕیزدار عه‌بدوره‌قیب یوسف ، به‌به‌لگه‌و زانیاری ورده‌وه‌ ، په‌رده‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانی کۆن و ئێستای پاریزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر تێکدانی شوێنه‌واره‌ میژویه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه‌ .
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m383/m383-14-15.pdf
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m384/m384-14-15.pdf
http://www.yndk.com/m385/m385-14-15.pdf
http://www.yndk.com/m389/m389-12-13.pdf




(دەنگدراوە: 0)