تاریق و زانا دوو سەرە داوی گەندەڵیەكانی بەرپرسانی یەكێتی بوون

Tuesday, 17/04/2012, 12:00

1424 بینراوە







دەیان ساڵەخاكی پیرۆزی نیشتیمانم لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی و پارتیەوە تەخشان و پەخشان ئەكرێت وهەرچی خێرو بێری ئەم كوردستانەیە لەموڵك و داهات و سامانە سروشتیەكان هەتیو مچەوناكەس بەچەكانی ئەوان بۆ خۆیانی ئەبەن .
دەیان ساڵە خەڵكانی سڤیل و كورد پەروەری ئەم ووڵاتە بەناوی كوردایەتیەوە فریوئەدرێن وعەرەب و تورك و فارسیان لێكردون بە دێوە زمە و شەولەبان .
بەڵام نا ،سەد جار نا ، بەرپرسانی یەكێتی و پارتی هەرگیز شۆڕشگێڕ نەبوون هەرگیز كورد پەروەر نەبوون، ئەوان لەشاخ چەتە و ڕێگر بوون و ئێستاش باجگر و بازرگانی شەڕ.
كوردینە سەرنج بدەن لەودەمەی ڕاپەڕینی كورد لەباشوری كوردستاندا سەری هەڵداوە هەتا ئەمڕۆ چەند جار یەكێتی و پارتی لەپێناو پول و پۆستدا شەڕی براكوژی و كوردكوژیان بەرپاكردووە،سەدان گەنجیان جوانەمەرگ كرد،سەدان ژنیان كوڕكوژراو و براكوژراو و مێرد كوژراو كرد ،سەدان منداڵیان بێ باوك كرد.
خەڵكی كوردستان چاوەڕوان بوون سەرانی یەكێتی و پارتی تۆڵەی هەڵەبجەییەكان و كوردەئەنفالكراوەكانیان بۆ بسێنن ،بەڵام ئەوان لەپاداشتی زامی هەڵەبجەییەكاندا تاریق ڕەمەزانیان ئازادكرد ،هەر لەبەر خاتری كوردە ئەنفال كراوەكانی گەرمیانیش پاكانە و بەرگریان لە سوڵتان هاشم و نزار خەزرەجی ئەكرد.
ئەوان ئێستا تابینەقاقایان گەندەڵی و ناعەدالەتییە سەرباری ئەوەش ئەیانەوێت كەس پێیان نەڵێت بەری چاوت كلی پێوەیە و دەستە چەورەكەی خۆیان بە بەڕوخساری كەسانی خوار خۆیاندا ئەسڕن،تاریق و زانا دوو قوربانی دیاری دەستی ئەو چەپەڵانەن.
خوالێخۆشبوو تاریق ئەحمەد ئەندازیاری پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی لەڕوداوێكی تەم و مژاویدا خنكێنرا،ڕوداوی گیانلەدەستدانی ئەو دوای ئەوە هات كە 350 ملیۆن دولار لەلایەن كەسانی نادیارەوە لە پاڵاوگەكە دیارنەما،دواتریش ئەندازیارێك بەو تۆمەتە دەستگیركرا،بەڵام كاتێك دەركەوت كەئەو دزیە كەم وێنەیە بە تەنها بەئەندازیارێكی لات ئەنجام نادرێت بەڵكو دەستی گەورەتری لەپشتەوەیە ئیدی بەرپرسانی پڕۆژەتایبەتەكانی یەكێتی كەوتنەخۆیان و دەستیان كرد بە وونكردنی سەرەداوەكان.
لەبەرئەوەی خوالێخۆشبوو تاریق زانیاری و ئاماری لەسەر ووردەكاری ئەو بڕە پارەیە لەلابوو ،وەئەگەری ئەوەی هەبوو بانگبكرێت بۆ لێپێچینەوە هەر بۆیە لەناویان برد.
بەڵگەش لەسەر ئەوە شوێنی ڕوداوەكەیە ،ئەگەر كەسێك بچێت و سەردانی ئەو ئەمباری نەوتە بكات ئەوا بەڕونی بۆی دەرئەكەوێت كە نە كەڤەری ئەمبارەكە ڕزیوە و نەكونەكەش هێندە گەورەیە تاوەكو مرۆڤی تێبكەوێت بەڵكو بە ئەنقەست و بەزۆر ئاخنراوەتە ناو كونی ئەمبارەكەوە.
سەبارەت بە زانا حەمە ساڵح قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی سەرەداوێكی دیكەی گەندەڵیەكان بوو كە بە ئەنقەست و پلان داڕێژی بەرپرسە باڵاكانی یەكیتی خنكێنرا.
لەكۆتایدا داواكارم لە یەزدانی باڵادەست وەك چۆن پێشتر دەیان دیكتاتۆرو ستەمكاری كردۆتە پەندی مێژوو نموونەی فیرعەون و هیتلەرو ستالین و نۆریگاو چاوچیسكۆ و سەدام و قەزافی ،ئاوەهاش گەورە ستەم كارەكانی كورد بكاتە پەندو عبرەت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە