بۆیە دەنگت پێنادەم سەرۆك

Monday, 20/07/2009, 12:00

1913 بینراوە


هەموومان دەزانیین كە چەند ڕۆژێكمان ماوە بۆ ڕۆژی هەلبژاردن كەوا گەلی كورد نوقلی خۆشی ببەخشێت كەرنەڤاڵی ئازادی بەرپا بكات ،دیارە چەند قەوارە و لایەنێك هاتونەتە مەیدان هەریەكەو بەمەبەستێك هاتوە وەلێ بەجۆرێكی تر بانگەشەدەكەن هەندیكیان 100% متەئەكیدن كەدەرناچن ئەمانە بۆ ناو شۆرەتە هەندیكیان تائەو میراتەی بۆ یان جیماوە لەدەستی نەدەن ...............هتد
لەگەڵ ئەوەش چەند كەسێكی تر هاتونە پێش خۆیان كاندید كردوە خۆیان بەڕكابەری یەكتر دەزانن بەتایبەتیش گەرەكیانە شوێن كورسیەكەی كاك مسعود لەق بكەن بەئاسان دەستەوسانی كورسی بێت بۆ یان جێبێڵیت و ئەوانیش ئامانجی خۆیان بپێكن ، لەڕاستیا من وەكو شەخسی خۆم لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە نەبێت ناویهەندێكیانم نەزانیوە، كەئەم ناوانەم ە بیست تۆزێ گەڕام تا كونیەو (دەفتەری أعمال)یان هەڵدەمەوە تا بزانم چیان لە بارگەو بارخانە دایە بەداخەو هەریەكە لەمانە نەكەوتنە بەردڵم بۆیە ویستم چاوێك بخشێنمەوە بەژیان و ڕابردوی سەرۆكە كۆنەكەمان بەڵكو دڵم نەرم بێت سەرۆك هەڵبژێرم خۆتان دەزانن ووڵات بێ سەرۆك نابێت تا دەنگی پێبدەم ،یاڵڵا لەگەڵم بە داخوا دەنگی پێبدەم یان نا لەمانی تر گەڕێن ئەوەی ماوە كەدەنگی پێبدەم كاك مسعود بارزانیە
سەرۆكێك تاكو ئێستا مێژوی لەدایك بونی بەتەواوی نەزانم چۆن ڕێكە لەگەل ڕاگەیاندنی پارتەكە ی
سەرۆكێك نەزانم ئاستی خوێندەواری چەندە
سەرۆكێك جارێك دیاریەكی بەگەلەكەی نەبەخشێبێت تەنها ئەوانەی پاسەوانی دەكەن یان كاسەلێس ئەون
سەرۆكێك نەزانم موچەی مانگانەی چەندە چۆن خەرجی دەكات
سەرۆكێك كاتێ بەڕیگا دەڕوات سەرجەم شەقامەكان كۆنتڕل بكات بە پاسەوانەكانی كەسێكیش بۆ نیە لەو شاقەمە بوەستێت
سەرۆكێك تەبریەی خۆی هاوڕێكەی بكات لەشەڕی براكوژی
سەرۆكێك نەزانی تۆری كۆڕەك واسیا چین و كەچی یەكێك هی برازاكەی بێت
سەرۆكێك نەزانم فۆڕمی بایەعی هەیە یان نا ماگانە وەكو باقی هاوڵاتیانی تر بایەعی وەردەگرێت یان نا
سەرۆكێك نەزانم لەماڵەوەی چەند كوڕكچی هەیە
سەرۆِكێك قسە لە گەڵ برازاكەی نەكات كەچی زاواشی بێت ئەمیان سەرۆكی هەرێم وئەویان سەرۆكی حكومەت
سەرۆكێك نەتوانم سەردانێكی بكەم خەمی ئەو خەڵكەی لاباس بكەم و خۆشی بەخەیاڵی نەیەت
سەرۆكێك كاتێ لە گەڵ ڕۆژنامە نوسان دادەنیشێ تەنانەت قەڵمیشیان لێوەربگرێت دایان بڕنێ
سەرۆكێك دەست بەرداری پارتەكەی نەبێت و بیەوێت خورمژ بێت لەهەردوولا بخوات
سەرۆكێك ئەو هەموو گەندەڵچیە لە وڵاتی هەبێت و ڕۆژێك لێیان نەپرسێتەوە
سەرۆكێك جیاوازی بكات لەنێوان دەڤەری خۆی و دڤەری تر
سەرۆكێك دەبابەی دوژمن بێنی بۆ قڕكردنی گەلەكەی

سەرۆكێك .................................................؟؟؟؟؟
لە ئێوە دەپرسم ئایا دەنگی پێبدەم
چاوەڕێی وەڵامی ئێوە ناكەم
گەردەنگی پێبدەم گێل وێلم

چونكە ئەمانە شتی زۆر سادەن هەمووتاكێ پێویستە بزانێت
سەرۆكیش دور بێت لە هەندی سیفەت زۆر بیرم كردەوە لەنجام بەوە گەیشتم كەدەنگی خۆم بسوتێنم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە