مام ڕۆستەم ڕاستى فەرموو ، سەیركەن خەبات و قوربانى ئەوان كێ دەیخوا ؟

Friday, 17/06/2011, 12:00

2840 بینراوە


مام ڕۆستەم هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان لەمیانەى بەرنامەیەكدا لەكەناڵى نالیا تیشكى خستەر سەر زۆربابەت ، زۆر مەردانەو ڕاستگۆیانە دوا ، زۆر نهێنى و ڕاستى بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد ، لەوەڵامى پرسیارێكدا سەبارەت بەبارودۆخى ئێستاى یەكێتى مام ڕۆستەم فەرمووى خەبات و مێژوو و ڕابڕدووى ڕاستەقینەى یەكێتى هى ئێمەیە ، سەدا هەشتاى ئەوانەى ئێستا لەناو یەكێتى بەرپرسیاریەتیان هەیە هاتوونەتە سەر خەباتى ئێمە ، وەك مریشكى كڕكەوتوو هاتوونەتە سەر هێلكەى حازر.
بۆ زیاتر پشت ڕاستكردنەوەى ئەم قسانەى مام ڕۆستەم ئێمە دووساڵ بەرلەئەمڕۆ ئەم بەراووردەمان كرد لەنێوان مام ڕۆستەم و یەكێك لەو دكتۆرە دزانەى كەهاتۆتە سەر سفرەى حازرى و ساڵى پار لەكۆبوونەوەیەكى حزبیدا داواى دەركردن و دادگایى كردنى نەوشیروان مستەفا و مام ڕۆستەمى كردبوو ، بۆیە بەچاك و پێویستمانزانى دووبارە ئەم بەراووردە بەكەمێك دەستكارى و پوختەكردنەوە بۆ ئێوەى بەڕێزى بڵاوبكەینەوە وەك مام ڕۆستەم فەرمووى بزانن یەكێتى ئەمڕۆ بۆ كێ یە و هى كێ یە ؟ .
((خەباتى پیرۆزى مام ڕۆستەم و گەندەڵیەكانى حەمەخۆشناو دیاریە بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى و خوێنەرانى كوردستانپۆست .
‌2009-06-05

گروپی چیای کوردستانپۆست:
مام ڕۆستەم ئەو سەركردە خاكى و مەیدانیە خاوەن جەماوەرە قسە خۆشەیە كەكەم كەس هەیە ناوى نەبیست بێت و ڕێزى بۆ خەبات و ماندووبوونەكەى نەبێت بەداخەوە دوایى نزیكەى 50 ساڵ خەبات و تێكۆشان دوایى بەخشینى ئەو هەموو خوێن و خەبات و قوربانی دانە یەكێتى سپڵە و بێ وەفا تەسلیم بوو بەئیرادەى پارتى و بارزانى دێ موچەى پاسەوانەكانى ئەو پیاوە تێكۆشەرە ئەبڕێ ،به مه ئیسپاتیان كرد یەكێتى كەسوكارى شەهیدان و پیاوە تێكۆشەرەكانى وەك مام ڕۆستەم و خەڵكە دڵسۆز و ماندووەكەى نەماوە بووە بەیەكێتى پیاوە بێ ئابڕوەكانى وەك مەلابەختیار و جوندیانى و حەمەخۆشناو و سەعدى پیرەى فایلدار .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
ئەمە بخوێنەوە ئەوسا بڕیاربدەن بزانن یەكێتى ئى كێ یە و بۆ كێ یە و مەكانەت و مەڕكەبەى ئەو پیاوە ماندووە دڵسۆزەى كەناوى حەزرەتى ڕۆستەمە لەكوێ یە و مەكانەتى پیاوێكى دزوو دووڕووى گەندەڵى وەك حەمەخۆشناو كەلەهەموو ژیانیاندا تەقەیەكى خۆشیشی نەكردووە لەكوێ یە ؟.
یەكێتى بڕیارئەدات پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم دەربكرێن و مووچەكانیان ببڕن لەولاشەوە پاسەوانەكانى دكتۆرە گەندەڵەكەیان لەئاسایشى گشتى دەستگیر ئەكرێن و بەدیلى ئەمان ئى ترى بۆ دائەمەزرێنن .. پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم لەتاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى بەوەفاترن بەڵێن ئەدەن بێ مووچەش بێ مام ڕۆستەم جێ نەهێڵن پاسەوانەكانى حەمەخۆشناویش لەبەردەم بەڕێوبەرى ئاسایشى گشتى پەردە لەسەر سەدان دزى و گەندەڵى بەپرسەكەیان هەڵ ئەماڵن لەسەرووى هەمووشیانەوە سوتانى كۆگاى دەرمانەكە .. پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم دەرئەكرێن و نان بڕاو ئەكرێن چونكە مام ڕۆستەم زۆر بەیەكێتیەوە ماندووبووە بەمە پاداشتى ئەدەنەوە ، ژمارەى پاسەوانەكانى حەمەخۆشناویش زیاد ئەكرێ چونكە خەڵكى زۆر لەیەكێتى توڕە و دەركردووە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش نەوەك ئەو خەڵكە پەلامارى بەن و تۆڵەى خۆیانى لێ بكەنەوانێ.. مام ڕۆستەم چەند ساڵێك پێًش ئێستا لەسلێمانى لەخانووى سەرۆك جاش عەزەى نەهێ بوو لەپڕۆسەى ئازادى عێراق كەسوكارى ئەم سەرۆك جاشە هاتنەوە و داواى خانووەكەیان لەمام ڕۆستەم كردەوە یەكێتى خەریك بوو لەسەر ئەم سەرۆك جاشە دەست و پەنجە سوورە بەخوێنى سەدان تێكۆشەرى یەكێتى مام ڕۆستەم بدا بەداگا و زیندانى بكا لەولاشەوە سه دان ئه رز و خانوویان له سه ر حه مه خۆشناو براكانى تابۆ كرد... مام ڕۆستەم ساڵى 1967 لەگەرمەى شۆرشى ئەیلوول چەك ئەكاتە شانى و ئەچێتە شاخ و ئەبێتە پێشمەرگە .. حەمەخۆشناویش دوایى ساڵێك لە 1968 بۆیەكەم جار چاو بەدونیایى ئەو سەردەمى جاشایەتى جەلال هەڵ ئەهێنێ و لەدایك ئەبێ .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى باوكى لەژێر تەعزیب و لەزیندانى ڕژێمى بەعس ڕوحى پاك و پیرۆزى خۆى كردۆتە قوربانى .. حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى كەباوكى لەڕاپەرین قاسمە كوێرى كۆیەیى لەهەولێر لەماڵەكى خۆى حەشارداوە و دوایى بەڕێیى كردوە .. ئەمڕۆش لەپاداشتى ئەمە یەكێتى موچەى ((دووملیۆن و دووپاسەوان بۆ باوكى خۆشناو دائەنێ)) ..
مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى دووبراى شەهید بووە و بۆنەتە قوربانى ئەو یەكێتیەیى ئەمڕۆ خەت لەخەباتى پیرۆزى مام ڕۆستەم ئەدا .. حەمەخۆشناویش برا بەعسیەكانى یەكێكیان ساڵى 1996 خوێندن تەواو ئەكا ئەمڕۆ یەكێتى ئەیكا بەئەندامى مەكتەبى عیلاقات و بەجێگرى بەڕێوبەرى گشتى خانەنشین ئەكرێ و براكەى تریشى كەتاساڵى 2000 لەبەغدا بووە و لەماڵى قاسمە كوێر خوێندنى تەواو كردوە ئەمڕۆ ئەكرێ بەنەقیبى پزیشكانى ددان و مووچەى خانەنشینى مودیرعامیش وەرئەگرێ و لەكۆلیژى پزیشكى ددانیش خۆى و خێزانەكەى حكومەتن .
مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى 6 جار لەسەر ئەم حزبە بریندابووە حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى لەژێرچەترى جەلال و هێرۆى برایم ئەحمەد لەگەڵ ئەندامانى خێزانەكەى زیاتر لە 60 كۆشك و تەلار و خانوو و زەویان بەناوە .. خۆشحاڵە بەوەى بەئاگادارى و شەریكى عومەرفەتاح میلاكى 60 سەیارەى وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانیان لەكاتى یەكگرتنەوەى ئیدارەى سلێمانى و هەولێر نەخستۆتەوە سەر وەزارەتى تەندروستى .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى لەشۆرشى ئەیلوول تەمەنى 17 ساڵ بووە و بچووكترین سەرپەلى شۆرشى ئەیلوول بووە حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى بچووكترین وەزیربووە لەئیدارەى سلێمانى كە ڕابردووى بەتاڵ و بۆش بووە و خەبات و تێكۆشانى بۆ كورد و یەكێتى نەبووە .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى بەخەبات و ماندووبوون و تێكۆشانى خۆى پلەكانى پێشمەرگایەتى لەشۆڕشى ئەیلوولەوە لە سەرپەلەوە بۆ فەرماندەى مەفرەزە بۆ فەرماندەى تیپ و ئەندامى مەكتەبى عەسكەرى و دوایى ڕاپەڕین بۆ ئەندامى پەرلەمانى كوردستان بڕیوە .. حەمەخۆشناویش لەدوایى خیانەتى 31 ى ئاب بەتویتا و ئیسعاف هەنگوین و هەنار و میوە و سركە و دیارى ئەوروپا و تاران و دەعوەت و دەرمان و دوورینەوەى پەردەى كچێنى و نووسینى ڕاپۆڕت لەسەر خەڵك و نەیارەكانى خۆى پلەكانى كارگێرى فەرماندەیى گشتى و پلەى سەربازى لیواى تۆزباو وەزیرى گەندەڵى تەندروستى و سەرۆكى دەزگاى بارزگانى تەندروستى پێشمەرگەى بڕیوە .. مام ڕۆستەم لەدڵەوە پێیى ناخۆشە یەكێتى بەم ئاقارەدا ڕۆیوە و تیكۆشەرەكانى خۆى دەرئەكا و نان بڕاویان ئەكا .. حەمەخۆشناویش خۆشحاڵە بەوەى تاڵەبانى بشتكیرى و بشتیوانى ئه كا ، ئەوكاتەى ئەوان هەموو تەمەن و خەباتى جوانى خۆیان بەخشیە كورد و دژى بەعس وەستانەوە حەمەخۆشناو و براكانیشى خەریكى هەڵواسینى دروشمەكانى بەعس بوون لەزانكۆى سەلاحەدین..
دوایى پەنجا ساڵ خەبات و تێكۆشان مام ڕۆستەم بە ئه ندامى به رله مان خانەنشین ئەكرێ و دوواجار بڕیارى بڕینى موچەى پاسەوانەكانیشى ئەدرێ .. حەمەخۆشناویش دوایى ئەو هەموو دزى و گەندەڵى و دەركردنى خەڵكە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش و وەرگتنى سەدان پارچە زەوى بەناشەرعى و ناعەدالەتى و دامەزراندنى هەزاران كارمەند بە 3 گەڵا و بەرامبەر كردنى ئیش لەباغەكانى و هێنانى ئەو هەموو ئامێرە چینیە لەكاركەوتووە بەوەزیر خانەنشین ئەكرێ .. مام ڕۆستەم خۆشحاڵە بەوەى كەجەماوەرى كەركوك و ئاوارەگەراوەكانى كەركوك لەخۆشەویستى و ڕێز و وەفایان بۆ مام ڕۆستم لە شارى كەركوك گەڕەكێكیان بەناوى مام ڕۆستەمەوە ناو ناوە .. خۆشناویش دوایى ئەوەى كارەساتى درۆى ئەنفلەوەنزاى باڵندەى كردە دیارى بۆ خەڵكى ڕانیە و ڕاپەڕین و كوردستان خۆشحاڵە بایى سەدان دەفتەر دۆلار كۆشك و تەلار و زەوى لەسنوورى ڕانیە و ناوچەكە كراوە بەناوەوە .. مام ڕۆستەم لەبەرئەوەى خۆى دووبرا و باوكى شەهیدە هەر ئەو خۆى ئەزانێت قەدرى شەهید و كەسوكاریان و هەموو تەزكیە و نامە و پاڵپشتیشى هەر بۆ خەڵكى تێكۆشەر و پێشمەرگەى ماندوو بووە .. حەمەخۆشناویش لەبەرئەوەى لەهەموو بنەماڵەكەیانا پێشمەرگەیەكى كۆن و تاكە شەهیدێكیان نیە هەر ئەو خۆى ئەیزانى چۆن كەسوكارى شەهید و خەڵكى تێكۆشەر و پێشمەرگەى ئەشكاندەوە هەموو تەزكیە و پاڵپشتیشى بۆ خەڵكى دز و ماستاوچى و پیاوى دووڕوو بوو ..
مام ڕۆستەم لەپڕۆسەى ئازادى عێراق بەهەمان ڕوح و گیانى شاخ كەفەرماندەى تیپى 55 ى قەرەداغ و 21 ى كەركوك بوو وەك چاو ساغێك لەگەڵ هێزى هاوپەیمانان بەرەو ناوى شارى كەركوك هەنگاوى ناو تاكە كەس و مەفرەزەى پێشمەرگەى كورد بوو وەك ڕاپەڕینى 91 چوویەوە ناو شارى كەركوك .. حەمەخۆشناویش بەهەمان ئەو هێز و گڕوتینەى ڕۆژى 31 ى ئاب كەدەیان ئامێًرى نەخۆشخانەى ڕزگارى هەولێرى دزى و ڕاى گواست و دواتر هەر لەسەر ئەو بابەتەش ئاوارەى سلێمانى بوو بەڵێ بەهەمان بیركردنەوەى ئەوێ ڕۆژێیى 31 ى ئاب خۆى كرد بەناو كەركوك و تاڵانیەكى زۆرى لەوشارە هێنا .. لادێ و ناوچەكانى مام ڕۆستەم حاشا ئەكەى كوردستان بێت سوێند ئەخۆى عەرعەر و نوگرە سەلمانە لادێً و گوندەكەى حەمەخۆشناویش سوێند ئەخۆى ئەمە جەلى و سناوەى خۆشناوەتى ساڵى 2001 و 2002 نیە ئەمە كۆشك و ڤێلا و باغەكانى مەلیك و پاشا و سولتانەكانى دوبەیى و سعودیە و كەنداوە ..
ئەڵێن نەوشیروان مستەفا دوایى ئەو هەموو خەبات و تێكۆشان و ماندبوونەى خۆى زیاتر ڕێزوحورمەتى هەیە بۆ خەبات و تێكۆشانى مام ڕۆستەم و جیا لەهەموو خەڵك ئەڵێ كاك ڕۆستەم ... تاڵەبانیش خۆى بەشەرمەزار و ڕیسواى حەمەخۆشناو ئەزانێ لەپاى ئەوەى لەڕێگەى دەرزى لێدانەوە جەبار فەرمانى بۆ ئیفلیج كردوە هەر ئەڵێ كاكەى خۆشناو .. مام ڕۆستەم سەربەرزە و شانازى بەوەوە ئەكات كەهەموو تەمەنى هەر لەخەبات و تێكۆشان دابووە لە لەساڵى 1967 وە تا ئاشبەتاڵ دوایى لە 1975 وە تا ئێستا ،، خەبات و تێكۆشانى حەمەخۆشناویش ئەوەبوو (خۆى نا حاشا لەخۆى) باوكى ساڵى 1966 نۆ بڕنەوەى لە جەلال تاڵەبانى دزیوە و دەركراوە لەوساتەوە تائێستا ڕۆژێك لەڕۆژان یەكێكیان پێشمەرگایەتیشیان نەكردوە نەوەك شەهید و خوێن .. مام ڕۆستەم ئەوەندە سادە و بەڕێزە ئەوەندە ڕێزى پێًشمەرگە و خەڵكى ئاسایى ئەگرێ ئەوەتە پاسەوانەكانى ئامادەنین بەجێی بهێڵن و خۆى بۆ ئەكەن بەقوربانى ،، حەمەخۆشناویش لێپسراوى حیمایەكانى خۆى بۆ شاردنەوەى تاوانى پەردە دوورینەوەكان كردە قوربانى بەرپرسەكان و لەڕووداوێكى نادیارو تەمومژاویدا لەناوبراو كرا قوربانى .
لەنامەیەكدا مام ڕۆستەم كەبۆ پێشمەرگەیەكى نووسیوە بۆ بەرپرسێكى فەرماندەیى گشتى ئەڵێ ......
كاك .... پێشمەرگەیەكى كۆنى تێكۆشەرى خۆمانە و خۆتان ئەزانن دانەبڕاوە بەشایەدى كاك ..... خۆشتان ئەزانن ئەوساڵە برایەكى قارەمانى لەداستانى ..... شەهیدبوو جێگاى داخ و شەرم و عەیبە ئەمە نەخرێتە خولێكى ئەفسەرانەوە .......
دیارە ئەم تێكۆشەرە ئێستاش هیچى بۆنەكراوە هەر لەماڵەوە كەوتووە لەبەرامبەر ئەمەدا فەرماندەیى گشتى سەدان كەسى بۆ حەمەخۆشناو كردە ئەفسەر و پلەى خەیاڵیان درایە جگە لەخزم و پاسەوان و كارگوزار و ئەوانەى لەپڕۆژەكانى خۆشناو ئیشیان ئەكرد و لەجیاتى كرێ و پارەى مانگانە نەجمەى ئەدا پێیان كەساڵى ڕابردوو هەموو ئەوانەمان بەنووسروەوە خستەڕوو ..
لەكۆتایدا داواى لێ بوردن لەمام ڕۆستەم ئەكەین خەباتو تێكۆشان و ماندووبوونەكەشى بەرز ئەنرخێنین .. زۆر لەوە گەورەترە ئێمە بیهێنینە ڕێزى ئەو ناپاكانەوە بەڵام نەمانتوانى ئەو بەرواردە نەكەین و خەڵك نەزانێت ئەمڕۆ یەكێتى بووە بەئى كێ ؟ .
ڕێزو حورمەت بۆ مام ڕۆستەم بۆ خەبات و تێكۆشانى ، خۆشەویستە لاى هەموو خەڵك ، جونكه دزنیە خاوەن فایل نیە گەندەڵ نیە ڕەتڵە مۆنیكا و فەوجى سەربازى بەدواوە نیە كوڕ و ماڵ و منداڵ و كەسوكارەكەى نەبوون بەكەڵەگا بەسەر ئەو میللەتەوە ، بەڵێن ئەدەین كۆڵنەدەین لەئاستیان ، خوا لەتەمەنى 50 ى وەك حەمەخۆشناو هەڵگرێ بیخاتە سەر تەمەنى تۆ ، ئێمە خۆمان بەقەرزدار بارى تۆ ئەزانین ئەوكاتەى تۆ لەشاخ بووى و قوربانیت بەڕۆحى خۆت ئەدا و باوك و كەسوكارت بوونە قوربانى ، ئێمە لەخۆشى شار و لەخوێندن بووین ، هەموو هەوڵتان بۆ ئەوە بوو ئێًمە نەوەیەكى ساغ و سەلامەت دەربچین بۆئەوەى ئەمڕۆ شوێنى ئێوە بگرینەوە بەڵام بەداخەوە ئەوەى ئێوە بیرتان لێ ئەكردەوە نەیان هێشت و پارە و كورسى دەسەڵات بووە هەموو شتێك لایان و جەماوەریان پەراوێز خستەوە ،، ئێستاش ئێمە بەپێشڕەوى و ڕیًَبەرایەتى ئێوە ئامادەین بۆ قوربانى و بۆ گۆڕان ئێمە لەجیاتى ئەم حزبە ڕێز لەماندووبون و قوربانى تۆ ئەگرین ، ئێمە لەجیاتى تۆ ئەچینە سەر گۆڕى باوكە خێر لەخۆنەدیوەكەت و سەر گۆڕى هەردوو برا قارەمانەكەت و لەجیاتى تۆ ئاوێزانى گڵ و گۆڕەكانیان ئەبین و بەڵێن و وەفا دووپات ئەكەینەوە بۆ ئەو میللەتەو بۆ كوردستانپۆست .
لەكۆتایدا ئەڵێین مام ڕۆستەم ...
ڕابوێرە بەسەربەرزى بەنان و ئاوێك
سەر دامەنوێنە بۆ هەموو ناپیاوێك
لەم ژینە كەهەر دەمێكە دێت و دەڕوا
مەردایەتى مەفرۆشە لەپێناو تاوێك .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە