كار لە كارترازا بۆیە خۆمان ئاشکراده‌که‌ین, سەركەوتن هەر بۆ لیستى گۆڕانە.

Saturday, 20/06/2009, 12:00

1900 بینراوە


كار لە كارترازا بۆیە بە پێویستى دەزانین ئێمە شێرانە خۆمان ئاشكرا بكەین و ڕایبگەیەنین كە پشتیوانى لە كەڵە پیاوى كورد بەڕێز كاك(نەوشیروان مستەفا)د ەكەین بەمەبەستى دەركردن و شاربەدەركردنى دز و پیاو كوژ و گەندەڵ و خوێنمژەكانى كورد. ئێمە زۆر دەمێكە تینوى هاتنى پیاوێكى وەكو كاك نەوشیروان دەكەین دڵنیاشین كە بەڕێزیان لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەى ئێمەدا دەبێت ئێستا كەن زیك دەبینەوە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى هەرێمى كوردستان ئێمە وەكو دانیشتوانى ناوچەى سەروچاوە و شكارتە بەتایبەتى بەگەورە و بچوكمانەوە پشتیوانى لەم لیستە دەكەین.

جەماوەرى خۆڕاگرى كوردستان:

چەوساونى دەستى زوڵم و ناهەقى و نادادپەوەرى لەناوچەكە ئێمە بەپێویستى دەزانین كەڕاشكاوانە داواتان لێبكەین كەتەنها لیست كەجێگەى ئومێدبێت بۆ ئێمە و تەواوى خەڵكى كوردستان تەنیا لیستى گۆڕانە بۆیە بەپێویستى دەزانین ئێوەش چاونەترسانە وەكو ئێمە بڕژێنە سەر شەقامەكان وەكو خەڵكى تارانى پایتەختى ئێران بەرلەوەى هەڵبژاردن دەست پێبكات. داواى وەدەرنانى ئەو كەسانە بكەن كەساڵانێكە دەستیان سوورە بەخوێنى ئەو گەلە هەژارە و خوێنى دەمژن و داهاتى كوردستان دەچێتە گیرفانە قولأ و بێبنەكانیان.

هاوڵاتیانى ناوچەى سەروچاوە و شكارتە:

ئێمە وەكوكۆمیتەى پشتیوانى لەلیستى گۆڕان بەشێوەى سەربەخۆ و داواتان لێدەكەین هەوڵبدەن ئەم بەرپرسانە ڕیسوابكەن كەسەربەباڵى بنەماڵەى تاڵابانین لەناوچەكە كە كاربۆ ئەو لیستە دەكەن.

هاوڵاتیانى خۆشەویست:

ئێمە نازانین ئەو بەرپرسانەى سەربەبنەماڵەى تاڵابانى چاوەڕوانى چییان لێدەكرێت و چییان بۆ ئێمە كردووە تاوەكو پێیان بڵێین بەڕاستى لەئاستى ئەو متمانەدان كەئێمە پێمان بەخشین بۆ ئەوەى ئیدارەى ناوچەكەمان بەرێوەببەن!

هاوڵاتیانى خۆشەویست:

سەرۆكى شارەوانى سەروچاوە لەوەتەى هەیە تائێستا نەیتوانیوە ناو بازاڕى سەروچاوە بكات بەدوو ساید لەكاتێكدا ئەم دوو سایدە لەساڵانى حەفتاكانى سەدەى رابڕدووە وە بڕیارى كردنى هەیە بەڵام ئەو بەرپرسەى پێى دەڵێن سەرۆكى شارەوانى سەروچاوە جگەلەوەى زوڕنا بۆ بنەماڵەى تاڵابانى دەژەنێت هیچ شتێكى لەهەگبەدانیە بۆ دانیشتوانى سەروچاوە بۆ سەرۆكى شارەوانى شكارتەش ئەوە هەرباسى ناكرێت!

كاكى سەرۆكى شارەوانى شكارتە زۆر خۆى بەوە هەڵدەكێشێت كەئامێر بۆ شكارتە دێنێت لە كاتێكتدا گەر بچیت داواى ئامێرى لێبكەیت دەڵێت ئەوە موڵكى گشتیەو ناتوانم بۆ بەرژەوەندى تاك بەكارى بێنم، تائێستا جووت سایدى ناو شكارتە تەواو نەبووەو ئینجا ئێمە ئەو پرسیارە لەئێوە دەكەین ئێمە ئەگەر دوو سایدى ناو بازاڕمان بۆ قیر نەكرێت تەنیا شۆستەمان بۆچیە؟

هاوڵاتیانى خۆشەویست:

ئێمە وەكو كۆمەڵێك خەمخۆر و خاوەن ویژدانى ناوچەكە زۆر هەوڵمان داوە بۆ لادانى ئەو دوو كەسەى كەپێیان دەڵێن سەرۆك شارەوانى سەروچاوە و شكارتە بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەوانە لەلایەن بەرپرسە گەندەڵەكانى یەكێتیەوە پشتگیریان لێدەكرێت، ئێمە نەمانتوانى سەركەوتوو بین لەهەوڵەكانمان بەڵام لێرەوە مژدەتان پێدەدەین كەئێمە چەندین جار سەردانى سەرۆكى لیستى گۆڕان بەڕێز نەوشیروان مستەفامان كردووە بەڕێزیان بەڵێنى پێداوین سەركەوتنى لیستەكەمان لەناوچەكەى ئێوە واتە لادانى نەك هەر ئەو دوو بەرپرسە دەبێت بەڵكو لادانى تەواوى بەرپرسانى بنەماڵەى تاڵابانى دەبێت بۆیە پێویستە ئێوەش هاوتاى ئێمە خۆبەخشانە هەوڵ و تەقەلاكانتان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى ئەم لیستە سەركەوتوو بێت،

كۆمیتەى خۆبەخشى پشتیوانى لەلیستى گۆڕان

1)قادر ئەبوبەكر قادر بەرپرسى كۆمیتە

2)ڕزگارى ئاسایش،جێگرى بەرپرس

3)قادر اسماعیل چەوساوە

4)واحید كامەلا

5)ئەسوەد على حسێن

6)جمال سەبغە

7)كارزان عوسمان

8)مجید سلێمان حمد

9)لتیف حمدەمین مەلا زادە

10)اسماعیل كمال

11)اسماعیل عبداللە

12)مجید عبدالرحمان فتح اللە

13)عومەر حمدەمین(زێوەیى)

14)لیتف جلال

15)سیروان جلال

16)سەفین جلال

17)ابراهیم محمود بەگ

18)مامۆستا بایز نازم

19)اسماعیل قادر سعید

20)رەجەب سعید

كۆمیتەى پشتیوانى لەلیستى گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە