هه‌رکاتێک مه‌سعود به‌ گۆڕی بابی سوێندی خوارد، ئه‌وسا بزانه‌ درۆ ده‌کات

Monday, 27/12/2010, 12:00

2711 بینراوە


بنەماڵەی بارزانی بۆچی هونەرمەند حەسەنی ماملێیان بێ سەرو شوێن کرد؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌ و زۆر که‌س وه‌ڵامه‌که‌ی نازانن و ره‌نگه‌  نه‌شزانن حه‌سه‌نی ماملێ کێیه‌؟  یان چۆن و بۆچی تیرۆرکرا‌؟ ڕەنگە زۆر کەس ئاگاداریی بێ سەرو شوێنکردنی هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەنی مامڵێ نه‌بێت، که‌ برای محەمەدی مامڵێی ده‌نگخۆش و گه‌وره‌هونه‌رمه‌نده‌!
فەرموون لەگەڵ کورتەی رفاندنەکەی لە مه‌هاباد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، تەنانەت شوێنی گۆڕەکەشی بەکەسوکارەکەی ناڵین.

کاتێک کوڕانی مەلا مستەفا ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە کوردکوشتن بۆ جه‌مهوری ئیسلامی لەو هێرش بردنە بۆ سەر ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەستی هێزەکانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە، له‌ کاتێکدا بوو، که‌ کوڕانی بارزانی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا داڵده‌درابوون و به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه‌ کورده‌کان ته‌ماشایان ده‌کردن و یارمه‌تییان ده‌دان، که‌چی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی پاداشتی ئه‌و خەڵکه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تاڵکردنی لادێکاندایەوە. بۆ وەبیر هێنانەوە لەکاتی ناشتنی ته‌رمی مەلا مستەفای باوک مەسعود، لەسەر گۆڕی باوکی ووتی: من نازانم چۆن چاکەی ئێوە بدەمەوە، کە بارزانی بە هی خۆتان دەزانن!؟

لەکاتی دەست پێکردنی شەڕی پاسدار و پارتی لەلایەک و پێشمەرگەکانی دیموکرات و کۆمەڵە لەلایەکی تر، دەیان کورژراو و برینداری لی کەوتەوە، بەکۆمەڵ لاشەی شەهیدەکانی کۆمەڵە و دیموکرات دەهاتەوە شار و لادێکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەوکاتەدا حەسەنی مامڵی وەک نارەزایی دەربرینێک بەرامبەر بە جاشایەتی ئەم بنەماڵەیە ووتبووی:
- نازانم بۆچی وا لە ڕۆڵەکانی ئێمە دەکەن؟ دیارە ئاوا پاداشی ئەو هەموو خزمەتەی ئێـه‌یه‌ که‌ ده‌یدەنەوە!
هەر لەسەر ئەو قسەیه‌ بۆ ڕۆژی داوتر ،حەسەنی ماملێ یان فڕاند و بۆ هەتاهەتایە گۆڕەکەشی نەدۆزرایەوە.

هەوڵیکی جیدی سۆراخی حەسەنی ماملێ
شێخ رەئوفی هەنجیرە، بەهۆی تێکەڵاویی لەگەل بنەماڵەی مامڵێدا، سەردانی مەسعود بارزانی دەکات بۆ ڕاژان و داوای ڵێدەکات، تا هه‌واڵی چاره‌نووسی حه‌سه‌نی ماملێی بزانێت. مەسعود لە وەڵامی شێخ ڕەئوفی هەنجیرە، دەڵێت، بەگۆڕی بارزانی ئاگاداریی کوشتنی حەسەنی ماملێ نییم.
دەڵێن هەرکاتێک مەسعود سوێندی بە گۆڕی باوکی خوارد، ئیدی بزانن کە درۆ دەکات، بەڵام سەرچاوەیەکی تر نزیک له‌ بنەماڵە ووتی: دوور نییە به‌ فه‌رمانی مەسعود خۆی ئه‌م کاره‌ نه‌کرابێت، چونکە ئەوسا ئیدریس بارزانی هەم کارە کارە بوو، ئەو ڕابەرایەتی پێشرەوی پاسدارانی دەکرد بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگەکانی کوردستانی ڕۆژ هەڵات..
هەرلەو سەردەمانەدا بوو، ئیدریس بارزانی لە بەرامبەر هەڵگیرسانەوی شۆڕشدا ووتبووی: ئەگەر شۆڕشمان پێنەکرێتەوە، پێمان تێک دەدرێت.
فەرمون لەگەڵ چیرۆکی کوشتنی ئیدریس:
باشترین بەڵگە بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەوەی گوایە لە کاتی بۆردومانی فرۆکەکانی بەعس، ئیدریس دڵی وه‌ستاوه‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a6699d5b

گۆرانیەکی دوو قۆڵی حەسەن و محەمەدی ماملێ:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە