دادگای شیعر

Tuesday, 08/12/2009, 12:00

1883 بینراوە











کـــــه‌کـــــــــــوردستانم داوای ئازادی ده‌کــــــــــا
به‌مـــن بێت گشت په‌نجه‌ره‌کانی زیندان بشــکێنم
کــــــــۆت وزنجـــیری داگیرکــــــــــه‌ران له‌باڵای
باکـــــــــــورو باشــــــــــــــورو ڕۆژهه‌ڵاتم بپسێنم
بـــه‌رله‌هاتنی وه‌رزی پایز گـــه‌ڵای داره‌ بێبه‌ره‌کان
بـــه‌هه‌ناســـــه‌م هه‌ڵــــــــوه‌رێنم
کۆشـــکـــــــی چه‌ند نهۆمه‌ی دزه‌ برسیه‌کــــــــــــان
بـــه‌هێزی کرێکارێکی هه‌ژار بڕوخێنم
تـــاچیتر کــــه‌رکوکـــــــی بوکی کوردســــــــــتانم
له‌سه‌ر مێزی قوماریان نه‌دۆڕێنن
بـــه‌بیری تاریکو خـــه‌وی درێژی پڕلــــــه‌پرخه‌یان
نــه‌خشه‌ی ووڵاته‌کـــــه‌م نه‌شێوێنن
ده‌ســـت نه‌کـــه‌نه‌ نێو ئه‌و ده‌ســـتانه‌ی کــــــــــــــه‌
به‌پرچی کیژه‌ گه‌ریلایه‌ک خوێنیان ده‌سڕێ
بــــــــه‌ویژدانی پڕلــه‌ڕق وگــــــــــــــــــــــــڵاویان
جـــه‌رگی دایکی هه‌میشه‌ به‌رگ ڕه‌شمیان ده‌بڕی
ئــیدی چاوه‌ڕێی ئه‌لقه‌ی په‌تی هیچ سێداره‌یه‌ک ناکه‌م
مـــــلی ئه‌ستوریان بــــــــــگرێ
ته‌سبێح له‌ده‌سته‌که‌ی به‌غــــــداوعه‌لی باباکه‌ی هه‌ولــێر
ده‌ده‌مه‌ دادگای شیعرو بیانگرێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە