جه‌ژنی نه‌ورۆز
Tuesday, 03.20.2012, 12:00
1092 بینراوە
ئه‌م گۆرانیه‌ی نه‌ورۆز پێش که‌ش به کوردوستان پۆست و هه‌موو نوسهرانو خوێنه‌رانی کوردوستان پۆست له‌گه‌ڵ جوانترپیرۆزبایی بهچهپکهگوڵی نێرگز و گوڵاڵه سوره‌و وه‌نه‌وشه‌وه....
ساڵی تازه‌ی کوردیتان پیرۆز
جه‌ژنی نه‌ورۆز
ئه‌وا جه‌ژنی نه‌ورۆزه، یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاره.
سه‌رمای زستان به‌سه‌رچوو، وه‌رزی گوڵ و گوڵزاره.
ئیتر ده‌ڕۆین بۆ سه‌یران بۆ ناوده‌شت وشاخه‌کان،
بۆ ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ پێکه‌وه هه‌موو خێزان،
کوڕوکچ لاو‌و پیران.
هه‌رکه له‌ماڵ ده‌رده‌چین هه‌موو به‌چه‌پڵه ڕێزان
ئاوا دانیشتن نییه له دوای خواردنی یاپراخ،
زه‌ڵاته‌و گۆشتی بر‌ژاو، چای ڕه‌شوو جامه ماستاو.
.
ئیتر هه‌ڵپه‌ڕکێی سێ پێیی ، گه‌رده‌زانی له‌به‌رچی
لهبهرشنهی شه‌ماڵ وسه‌یری دیمه‌نی شاخه‌کان.
ئاوا هه‌تا ئێواره که‌م که‌س ماوه له‌شارا