ره‌خنه.....‌

Wednesday, 06.17.2009, 12:00

610 بینراوە


ته‌نها یه‌ك ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ر جوله‌که‌یه‌ك بگیرێ به‌ ئه‌نتی سمه‌تیك هه‌ژمار ئه‌کرێ،، ئه‌مه‌ ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ له‌ هه‌مو جیهاندا جوله‌که‌کان په‌نای بۆ ئه‌به‌ن، گه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ گه‌لێ ساکاریش بێ،، تا وایان له‌خۆیان کردوه‌ که‌ پێوسته‌ که‌س ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرێ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا تۆ دژی جوله‌که‌یت وبۆیان هه‌یه‌ به‌ره‌و دادگاکان ڕاپێچت بکه‌ن، له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی وئه‌مریکا به‌تایبه‌تی جۆرێ له‌م‌ شه‌رم وترسه‌ به‌دی ئه‌کرێ کاتێ باس له‌ کێشه‌ی عه‌ره‌ب وئیسرائیل ئه‌کرێ، به‌ئاشکرا هیچ که‌س وهیچ ده‌زگایه‌کی میدیاو ڕاگه‌یاندن ناتوانن پشتگیری له‌ ئیسرائیل وجوله‌که‌ نه‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وا به‌ دژه‌ جوله‌که‌ ناو ئه‌برێن و دواتر باجێکی مادی قورسیش ئه‌بێ بده‌ن،، کرۆکی ئه‌م نمونه‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ با ئێمه‌ش وه‌ك جوله‌که‌ خۆمان له‌سه‌رو ڕه‌خنه‌وه‌ نه‌بینینه‌وه‌و نه‌ختێ نه‌فه‌س درێژ بین، ئاخر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و دوو به‌ڕیزه‌ باسی لێوه‌ ئه‌که‌ن دژ به‌و نووسینه‌ی کاك بورهان هه‌ژار و به‌(ڕه‌یسس) هه‌ژماردی ئه‌که‌ن وه‌ك ئه‌و نمونه‌ی سه‌ره‌وه‌ وایه‌،، پێشه‌کی جیاوازی شارچێتی و ڕه‌یسست(نه‌ژاد په‌رستی) دوو شتی زۆر جیاوازن پێوسته‌ ڕووناکبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بتوانێ به‌ئاسانی لێکیان جیا بکاته‌وه‌، که‌س نیه‌ گه‌ڕه‌ك وکۆڵان وشاری خۆی خۆش نه‌وێ ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆشه‌ویستی بۆ ووڵات هه‌ر نابێ،، ئه‌وه‌ی کاك بورهان هه‌ژار ورووژاندوێتی ڕاستیه‌کی هه‌نووکه‌ییه‌و پێوسته‌ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ش نین بتوانن داکۆکی له‌و لاسه‌نگیه‌‌ نوێیه‌ بکه‌ن که‌ پارسه‌نگی هاوکێشه‌ی سیاسی به‌ته‌واوی گۆڕیوه‌و وا خه‌ریکه‌ ئه‌بێته‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ بۆ دانیشتوانی سلێمانی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌نین و خه‌مخۆری نین، سلێمانی گه‌ر جاران له‌به‌ر هه‌ست وهزری کوردایه‌تی خۆی باجی سه‌ختی دابێ ، ئه‌وا ئه‌وڕۆش له‌به‌ر هه‌مان هۆ له‌هاوشێوه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی جارن ، حزبی به‌عسی کوردی ئێستا گیرۆده‌ بوه‌و وه‌ك مۆته‌که‌ سواری شانی بوه‌،، ئاخر هزری دیکتاتۆر هه‌ر یه‌کێکه‌، سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاره‌و ڕه‌خنه‌ گره‌و گیانی نه‌یارو شۆڕشگێڕی هه‌رده‌م هه‌بوه‌، بۆیه‌ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ مێژووییه‌کان هه‌رده‌م خه‌ساندویانه‌و هه‌وڵی مردار کردنه‌وه‌یانی داوه‌، ژماره‌ی ئه‌و هه‌موو پارتانه‌ی له‌کوردستاندا دروست بوون وکه‌هه‌ر هه‌موویان له‌م شێره‌دا چاویان به‌ دونیا هه‌ڵهێناوه‌‌، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شمردانه‌ی له‌ ڕێی کوردایه‌تیدا سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی دژی هه‌موو جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ مێژووییه‌کان کراوه‌، ژماره‌ی ئه‌وه‌ هه‌موو شاعیرو نووسه‌رو مێژوونوس وهونه‌رمه‌ندان وڕووناکبیران، له‌گه‌ڵ هیچ شارو گوزه‌رێکی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان به‌راوورد ناکرێ، ئاخر ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕاستی مێژوویین وزۆر به‌ئاسانی ئه‌توانرێ ئامارێکی ڕاست وماتماتیکیانه‌ بکرێن ، ئێدی بۆچی باسکردن لێیان ئه‌بێ قه‌ده‌غه‌و یاساغ بێ؟ له‌ چ شارێکی ئه‌وروپی وئه‌مریکی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نه‌که‌ی حه‌ز به‌ خه‌ڵکی بێگانه‌ ئه‌که‌ن؟ له‌ چه‌ند شاری ئه‌م جیهانه‌ پڕ له‌ دیموکراسیه‌ کاتێ باس له‌ کێشه‌ی بێ ئیشی ئه‌کرێ ئه‌‌یگه‌ڕێنننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاری بیانی ونایاسایی ڕوویان کردۆته‌ ئه‌و شارانه‌و بیکاریه‌کی زۆریان خستۆته‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌؟ له‌کام شاری ئه‌م دونیایه‌ که‌سێ تا نه‌بێ به‌ هاوڵاتی(citizen) ئه‌توانێ هه‌وڵ بدا بۆ پۆستێکی گه‌وره‌و هه‌ستیار؟ که‌چی له‌سلێمانیه‌که‌ی ئێمه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاساییه‌ بۆ خه‌ڵکانی ترو گه‌ر یه‌کێ له‌خاڵکی شاره‌که‌ باسی لێوه‌ بکا ئه‌وا به‌شارچێتی له‌که‌داری ئه‌که‌ن،، جا تکایه‌ شته‌کان ئاڵۆز مه‌که‌ن ووه‌ك خۆی باسی لێوه‌ بکه‌ن،، هه‌روه‌ها تکامان له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆکانیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ چی دی شه‌رم و ترسیان نه‌بێ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێ له‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ له‌به‌ڕیزان هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاو نه‌کرێته‌وه‌.



(دەنگدراوە: 0)