پارتی ده‌ستپێشخه‌ری ته‌شهیری کرد پێش ده‌ستپێکردنی هه‌لمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان !!

Thursday, 18/06/2009, 12:00

1897 بینراوە


نەوشیروان مستەفا و هەرچوار حزبەكە‮ ‬یەكگرتوو و كۆمەڵ و سۆسیالست و قادر عەزیز بەڵێن بەمالكی‮ ‬دەدەن نەهێڵن دەستووری‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان تێبپەڕێ‮.‬
[19:09 , 17 Jun 2009]
سەرچاوەیەك لە لیژنەی‮ ‬پێداچوونەوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدراڵ بە خەباتی‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬لەم دوایەدا نەوشیروان مستەفا سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬گۆڕان و سەركردایەتی‮ ‬چوار حزبەكە،‮ ‬یەكگرتوو و كۆمەڵ و سیوسیالست و قادر عەزیز سەردانی‮ ‬مالكی‮ ‬سەروەزیرانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدراڵیان كردووەو بەڵێنیان پێداوە كە هەموو هەوڵ و تەقەڵایەكی‮ ‬خۆیان دەخەنە گەڕ‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان تێنەپەڕێ‮. ‬هەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد كەمالكی‮ ‬بە نەوشیروان و سەركردایەتی‮ ‬چوار حزبەكەی‮ ‬گوتووە،‮ ‬ئەگەر پێش هەمواركردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئێراق،‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەسند بكرێت ئەوە‮ ‬ڕێگر دەبێت لە كەمكردنەوەی‮ ‬سەلاحیاتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەربۆ وەبیرهێنانەوە،‮ ‬تا پێش دوومانگ لەمەوبەر ئەولایەنانە لە‮ ‬ڕاگەیاندی‮ ‬خۆیان هەمیشە جەختیان لەوە دەكردەوە كەپێویستە پڕۆژەی‮ ‬پەسندكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێم كە بەقسەی‮ ‬ئەوان‮ (‬لەپەرلەمان تۆز لەسەر نیشتووە‮) ‬پەسند بكرێت و پێش‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز بكەوێت كەچی‮ ‬ئێستا قەوڵ دەدەن‮ ‬ڕێگری‮ ‬لەپەسدنكردنیدا بكەن‮.‬
سلاو به‌رێزان  له‌ کوردستانپۆست هه‌موو راگه‌یاندنه‌ ئازاده‌کان
ئه‌م نوسینه‌ی سه‌ره‌وه‌ نوسینی ده‌زگا بێده‌سه‌لات و دۆراوو چه واشکاره‌که‌ی رۆژنامه‌ی خه‌باته‌ ، که‌ به‌ زاری شرو پر ماستاویان ده‌یانه‌وێت ته‌شهیر به‌ کاک نه‌شێروان بکه‌ن ، تکا ده‌که‌م هه‌رچی زووه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌ ئازاده‌کان وه‌لامیان بدرێته‌وه‌ . چونکه‌ پیشه‌ ی سه‌رۆکه‌کانیانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا و به‌ ده‌سته‌وه‌دانی ده‌ستکه‌وته‌کانی میلله‌ت ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستورێک له‌ کوردستان هه‌موار بکرێت که‌ ده‌سه‌لاتێکی قه‌تعیو فراوان به‌ سه‌رۆکایه‌تیه تی هه‌رێم بدات ئه‌م ده‌ستوره‌ ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نووسراوه‌و نه‌ک بۆ پاراستنی مافی خه‌لک و به‌رژه‌وه‌ندیان ، له‌ راگه‌یاندنه‌کانیان نه‌یاره‌کانیان ئاگادارده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌لمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ته‌شهیر به‌ که‌س نه‌که‌ن به‌لام ئه‌وه‌تا له‌ ده‌زگا چه‌واشه‌کاره‌کانیان خه‌بات وه‌ک نمونه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ بوختان و قسه‌ هه‌لبه‌ستن بۆ نه‌یارانیان ده‌ست بکه‌ن به‌ شه‌ری ته‌شهیر و خۆ فریاکه‌وتن له‌ دۆرانێکی چاوه‌روان کراو ...
له‌گه‌ل رێزم دا
براتان : کوێخا کورده‌ له‌ هه‌ولێر
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە