ڕونكردنەوەیەك بۆڕاى گشتى لە دیار ئەحمەد مەجید /ڕۆژنامەنووس سەرنووسەرى گۆڤارى كلیل بووم كەپێش چەند مانگێگ ڕاوەستاوە

Wednesday, 15/06/2011, 12:00

2099 بینراوە


بەڕێزان دیارە لەسەرەتاى دروست بوونى بزوتنەوەى گۆڕان من وەك گەنجێكى خوێن گەرم و وەك هەموو ئەو گەنجە بێ ئومێدانەى كە لەم وڵاتەدا لە مودەى بیست و یەك ساڵە بەدەست بێ ئومێدى و ناعەدالەتى ئەمانەوە دەناڵێنن منیش لەوان بەدەرنیم و بەدەریش نەبووم لەگەڵ دروست بوونى گۆڕان لە (25/7) پەیوەندیم كرد بە بزوتنەوەى گۆڕان تابتوانم وەك گەنجێك لە ژێر دروشم و ناوى گۆڕان لەگەڵ هەموو ئەو گەنجانەو هەموو ئەو بەرپرس و مەسئولینەى كە لەپێناوى گۆڕانكارى دەستیان لە هەموو ئیمتیازاتێكى حیزبى و پلەو پۆستیان هەڵگرت منیش بتوانم لەسوچێكییەوە چمكێكى هەڵبگرم و بە بەرپرسیارانەوە وەك ئەركێك منیش بڵێم ئەیگۆڕم و گۆڕانم دەوێت ،،،

بەڕێزان هەرلەوساتە وەختەى كە پەیوەندیم كرد بە بزوتنەوەى گۆڕانەوە توانیم ئەركێك بخەمە سەرشانم لە ڕۆژنامەى ڕۆژنامە داوام كرد وەك پەیامنێرێك وەرمبگرن بۆ ئەوەى بتوانم ئەركى خۆم بەجى بهێنم پاشان سەرنووسەرى ئەوكاتى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە كە بەڕێز كاك عەدنان عوسمان بوو ناردمى بۆلاى بەڕێز كاك هیوا جەمال بەڕێوەبەرى نوسین كە چۆنییەتى كارەكەم بۆ دیارى بكات پاشان كاك هیوا زۆر بەڕێزەوەم بۆى وەك مامۆستایەكى خۆى جۆرى كارەكەى بۆ دیارى كردم لەوێوە دەستم بەكار كرد سەركەوتووى و ناسەركەوتووى من ئەوەلاى كاك (هیواجەمال) و كاك (سیروان ڕەشید)ەو من تاچەند سەركەوتووبوم لەو مودەیەى لەوێ كارم كردووە،، لەگەڵ ئەوەى وەك پەیامنێرێك لە ڕۆژنامەى ڕۆژنامە چاوم كردوە فكرم كرایەوە دنیاى سیاسەت و بەتایبەت دنیاى ڕۆژنامەگەرى چییە وەك ئەوەى ئێستا من خۆم دانى پیادادەنێم هەچ گەنجێگ بچێتە ئەوشوێنەى كە پێى دەڵێن گردەكەى گۆڕان من پێم وایە لەگەڵ هاتنە دەرەوەى كەسێكى تر دێتە دەرەوە وەك ئەوەى من دەزانم كە من پێشتر هەرگیز نەم زانییەوە دنیاى رۆشنبیرى و دنیاى عەولەمەو دنیاى گۆڕانكارى چییە كاتێك چومە ئەوێ كەبینیم مامۆستاكان لەوێن و بۆ كردنەوەى كلیلى فكرى ئێمەوە ڕاستى هەموو پەردەرەشەكانى پێشتر كە خرابویە مێشكى ئێمە تەنها بەو دیوەى كە خرابویە مێشكمان هەرواش دەمان بینى بەڵام كاتێك دەچیتە ئەوێ هەموو ئەو گەنجە پڕۆفیشناڵ و هەموو ئەو مامۆستا و سیاسەت مەدارە زانایانەى كە لەلایەن دەسەڵاتى كوردى پەراوێز خرابوون لەوێن،،، كە كلیلى عەقڵە داخراوەكانیان پێیە من نامەوێت بڵێم ئەوەى لەگردەكەیە هەمووى فریشتەیە و مەلائیكەیە لەوێش بە دەیان گەندەڵ و پیاوى مەكروهى لێیە كە پێشتریش لەناو هەچ حیزبێكى تردابووبن هەر مەكروهو گەندەڵ بوون بەڵام ڕێژەى خەڵكى پاك و گەنجى پاك و سەركردەى پاك لەو گەندەڵ و مەكروهانە كە لەپەنجەى دەست تێپەڕنابن زۆر زۆرترە و شاردونیەتەوە ،،لەوێ من وەك هەموو ئەو گەنجانەى كەوێن بەردەوام بووم بە ئەركەكەى خۆمەوە كە ئەویش پیشەى رۆژنامەنووسییەكەى خۆمە بەڵام حەیف و سەد مخابن نازانم هەدەف چییە لەوەى كەسێك جوڵاو ئەرك بەجێ هێنەربێت و بیەوێت بەڕەنجى شانى خۆى،، خۆى بگەیەنێت بەو ئامانجەى كە خۆى بەهەموو تەمەنى خەونى پێوە دەبینێت نەهێڵت و ناشرینى بكەن و بۆى تێ بچێنن من بەردەوام بووم لەكارى خۆم هەڵبژاردنەكانى (25 تەمووز) هاتەپێشەوە من بەردەوام بووم وەك پەیامنێرێك كاتێك هەڵبژاردن دەستى پێكرد من دەستم كرد بە وێنە گرتن بۆ سایتى سبەى و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە هەڵبژاردنى كوردستان كۆتاى هات و من هەر بەردەوام بووم بەڵام تا دەهات مێشكم زیاتر فراوان دەبوو لەڕوى كارەكەمەوە ئەمەش واى كرد خەڵكى زیاتر بناسم ئەوە بوو برادەرێكى تەلەبەیم ناسى كە ئێستا سەرنووسەر و خاوەنئیمتیازى گۆڤارى هۆنیایە چۆنییەتەى یەكترناسینەوەمان زۆرى دەوێت چۆن بوو بەڵام ئەڵبەتە یەكترمان ناسییەوەو لەوێش زیاتر ئاشنابووم و هەربۆیە سەرنووسەرى گۆڤارى هۆنیا كاك ئارام مەلا محەمەد داواى لێكردم كارى لەگەڵ بكەم ئیدى لەوێش دەستم كرد بەكار لەڕوى سیاسیەوە دیدار و ڕاپۆرتم بۆ كرد لەگەڵ ئەوەش بەردەوام لەگردەكەش من كارم دەكرد بۆ ڕۆژنامەكەو وێنەى هەردوو هەڵبژاردنەكەى كوردستان و عێراق بەدەرچوون بۆ شاروشارۆچكەكان و كۆبونەوەى گردەكەش كە بەڕێز سەرۆكى بزوتنەوەى گۆڕان كاك نەوشیروان مستەفا وەك حەملەى هەڵبژاردن قسەى بۆ لایەنگرانى دەكرد لەوێش ئامادە دەبووم وێنەكانى ئەویشم دەگرت، پاشان دەمرد بۆ سایتەى سبەى و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە كۆتاى هات بە هەڵبژاردنەكان من كە لەو بەشەى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە كارم دەكرد ئەویش پاشكۆى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بوو كە دواى هەڵبژاردنەكان نەما و لایانبرد چونكە كاتى بوو تەنها ئەو پاشكۆیە بۆ حەملەى هەڵبژاردنەكان بوو،، ئیدى بەس بەردەوام بووم لە كاركردن بۆ گۆڤارى هۆنیا،، من ئارام وەك دووبرا كارمان دەكرد هەموو ئەو وێنانەى كەلە گردەكە گرتبووم چۆن نوسخەیەكم دا بە ڕۆژنامەى ڕۆژنامە و سایتى سبەى دیارە بەهەمان شێوە نوسخەیەكیشم دابە سەرنووسەرى گۆڤارى هۆنیا بەڕێز ئارام مەلا محەمەد، كە زیاتر لە دوو بۆ سێ هەزار وێنە بوون بەردەوام كاك ئارام بەكارى دەهێنا بۆ هۆنیا بەڵام لەدواى كۆتاى هەڵبژاردنەكانى عێراق (7/3) لە ژمارەیەكى گۆڤارى هۆنیا وێنەیەكى بەڕێز مامۆستا (ڕێبین ئەحمەد هەردى و بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا) لە ڕپۆرتێكى شیكارى لەگۆڤارى هۆنیا دابەزى كە یەكێك بوو لەو وێنانەى كە من دابووم بە سەرنووسەرى گۆڤارى هۆنیا بەڵام لەدواى مودەیەك هەمان ئەو وێنەیە و لەگەڵ چەند وێنەیەكى تر لە گۆڤارى بەڵگە لە ژمارە (28) لە بەروارى (17/8/2010) بڵاو بویەوە ئەمە بوویە مایەى نیگەران و ئەڵبەتە پێشتریش كۆمەڵێك وێنەى تریش بڵاو بویەوە هەر لە گۆڤارى بەڵگە بەڵام نیگەران بووم چونكە ئەو وێنانەى كە بڵاو بویەوە پێشتر هى من نەبوون بەتایبەت ئەو وێنانەى كە قونسوڵى ئەمریكا و فەرەنسا و كۆمەڵێك قونسوڵى تربوون كە من لەوێ ئامادە نەبووم ئاگاداریش نەبووم بەڵام ئەوەى زیاتر تەئسیرى لێكردم ئەو وێنانەى (بەڕێز رێبین ئەحمەد هەردى) بوون چونكە بەتایبەت لەگەڵ مامۆستام كاك رێبین تێكەڵاوێم هەیە لەدواى ئەوەشەوە بەوەشەوە نەوەستان كۆمەڵێكى تریش بڵاو بویەوە بەهەمان شێوە هەر لە گۆڤارى بەڵگە كە ئەمجارە وێنەى خۆم و كەسوكارەكەم بووم لەگەڵ بەرێز كاك نەوشیروان مستەفا،، زیاتر توشى شۆك بووم چونكە ئەم وێنانە بەتەنها لاى بەڕێز كاك ئارام و بەڕێز كاك هێمن كەریم بوو بەڵام گومان واى لێكردم یەكسەر گومانم كرد بۆ كاك هێمن كەریم چونكە كاك هێمن ئەوكات سەرنووسەرى گۆڤارى كلیل بووم كە خاونئیمتیازەكەى كاك ئارام مەلامحەمەد بوو پاشان لەگەڵ كاك عبداللە گۆڕان قسەمان كرد لەگەڵ كاك هێمن كەریم وتى كاتێك لەگەڵ كاك ئارام جیابومەتەوە هەموو ئەو وێنانە لە كۆمپیتەرەكەى كلیل جیماوە ئێستا لاى كاك ئارامە منیش چوم بۆلاى كاك ئارام لەپێشدا كاك ئارام وتى ئەو وێنانەى لە گۆڤارى بەڵگە بڵاو كراونەتەوە لاى من نییە تەنها لاى كاك هێمنە بەڵام ئەوانى ترى كە بڵاو نەكراوەتەوە لاى منە وتم خۆشحاڵ دەبم كاك ئارام سەیرى هاردەكەت بكەیت موتابیقى بكەین بزانین لاى تۆ نییە وتى باشە چوین سەیرى هاردەكەیم كرد هەمووى لاى كاك ئارام هەبوو منیش وتم كاك ئارام من وناتوانم گومانى خراپ بكەم لە تۆ چونكە من تۆ براین ناچێتەعەقڵم تۆ بەم شێوەیە بیربكەیتەوە لە چارەنووسى من كەسیقەم لاواز بكەین لەناو ڕۆژنامەگەرى كوردیدا ئەویش وتى منیش بەهەمان شێوە،،، پاشان من لەگردەكە چەند جارێك توشى لێكۆڵینەوە بووم بەڵام هەتا ئێستاش هیچ شتێكم بە بەڵگەوە لەسەر ساغ نەبوویەوە چونكە من ڕونم كردوە وتم من خۆم لەو ئاستەدا نابینمەوە كە ئەم كارەبكەم،، پاشان كات ڕۆشت ڕۆژێكیان كاك ئارام مەلا محەمەد وتى كاتێك دیارى بكە بمانبە بۆلاى كاك نەوشیروان حەز دەكەین وەك ستافى هۆنیا بچین بۆلاى و بە خۆشحاڵییەوە سەردانى بكەین جارى یەكەم چوین بۆ ماڵیان دانشتنمان كرد و لەوێ كاك ئارام داواكرد لە كاك نەوشیروان دیداریكیان بۆ بكات بۆ گۆڤارەكەیان بەڵام كاك نەوشیروان وتى نایكەم بۆتان چونكە من بەرنامەم هەیە لە تەلەڤزێۆنەكەى خۆم پاشان فەتریەكى ترى پێچوو دیسانەوە كاتێكى ترم وەرگتوو ئەمجارەش ڕۆشتینەوە بۆلاى كاك نەوشیروان من و كاك ئارام و كاك تواناى جێگرى و كاك نەبەز جەمال بەهەمان شێوە ئەمجارە چوین بۆ ماڵەوە بۆلاى كەچوین بەڕێزان مامۆستا جەمالى حاجى محەمەد و كاك سەڵاح ڕشید لەوێ حوزوریان هەبوو دوبارە ئەمجارەش كاك ئارام داواى كردەوە لە كاك نەوشیروان كە دیدارێكیان بۆ بكات بەڵام كاك نەوشیروان دوبارەى كردوە وتى من بەرنامەى ڕوبەڕوم هەیە لە تەلەڤزێۆنەكەى خۆم ناتوانم دیدارتان بۆبكەم بەڵام زیاتر دووسەعات دانیشتین و قسەو گفتوگۆى ئاسایمانكرد و نەك بۆ ڕۆژنامە بەڵكوو هەر ئاساى بەڵام دواى دانیشتنەكەمان كە هەڵساین و ڕۆشتین لەكاتى هەڵسانەكەدا كاك ئارام كامێراى هێنابوو وتى باڕەسم بگرین لەگەڵ كاك نەوشیروان ئیدى وێنەمان گرتوو ستافى گۆڤارى هۆنیا بەجیا وێنەیان گرت منیش بەتەنیا وێنەم گرت پاشان كاك ئارام ئەو وێنەیەى خۆمى دایەوە و بەهەمان شێوە ئەوەندەى من ئاگاداربم وێنەتاكەكانى كاك نەبەز و كاك تواناى دایەوە منیش وتم برام ئەى جەماعییەكان وتى لاى خۆم دەبێت ئەیپارێزم چونكە ئەگەر بڵاو بێتەوە حەیامان دەچێت دەڵێن پیاوى گردەكەن و گۆڤارى هۆنیا سەربەگردەكەیە هیچم نەوت چونكە وتى شتى زۆرم پاراستووە ئەمەش هەر خۆ دەیپارێزم دڵتان هیچ نەكات منیش وتم مادام وایە كێشە نییە چەند ڕۆژێك دواى ئەوە گۆڤارى هۆنیا دەردەچوو كاك ئارام وتى هەموو ئەو قسانەى كردومانە دامڕشتۆتەوە دەیكەم بە چاوپێكەوتنێك و دایدەبەزێنم پاشان وتم ئەوە سقەى من دەشكێنێت و شتى وانەكەى چونكە دواى گۆڤارەكەت بەدرۆزن و بێ سیقە ناو دەبەن دواى هیچ كەسێك دیدارت بۆ ناكات پاشان وتى ئەوە كردومەو دەیكەم ئیتر چى دەبێت باببێت منیش زۆرم هەوڵدا وەلحاڵ كردبوى هۆنیا دەرچوو نوسیبوى نەوشیروان مستەفا بۆ هۆنیا لەكاتێكدا من شایەتى حاڵم دیدار نەبوو چونكە بەس قسەى ئاساى بوو بەم كارەى كەكرا لە گۆڤارى هۆنیا ئەوەندەى تر من توشى نا ئومێدى بووم چونكە دیسانەوە كەوتمەوە بەر گلەى و بەڕاستى ڕووم نەبوو سەیرى كاك نەوشیروان بكەم چونكە شتێكى زۆر خراپ بوو دوور بوو لە ئیتیكى ئەخلاقى ڕۆژنامەگەى دیسانەوە من كەوتمەوە بەرگلەى وەك هەڵسوڕاوێكى گۆڕان بانگێشت كرامەوەو لەڕوى خۆشەویستییەوە سەركۆنەیان كردمەوە و وتیان بزانە لەگەڵ كێ تەعامول دەكەى بزانە دۆستى پاك و باشت كێیە لەگەڵ ئەوانەدا بگەڕى لەگەڵ خەڵكى جاسوس و مەسڵەحەت چیدا مەگەڕى و ئاگادارى خۆتبە، ئەو برادەرەى كە منى بانگ كرد بەرپرسى ئەمنى ناو گردەكەیە ناوى بەڕێز كاك (بەمۆ)یە وتى سەبارەت كێشەكەى تۆ قسەم لەگەڵ كاك نەوشیروان كردووە وتویەتى كوڕێكى باشەو كەسوكارى هەمووى ئەناسم تێكەڵاوین و هیچ كێشەى نییە من لێى ڕازیم و بەڵام زۆرێك لەم شتانەم نەوت بە ئارام چونكە من بەردەوام وەك برایەك پشتى ئارامم دەگرت و خۆشم دەویست هەر بەخۆشەویستى و پاكى كارم بۆكرد بەڵام نازانم ئەوەى تۆشى كێشەى كردووم لەهەموو فەترەى كاركردنم لەگەڵ كاك ئارام و بەتایبەت ئەو گومانەى لام دروست بووە و زۆرێكیش لە هاورێ ڕۆژنامەنووسەكانم هاوڕان لەگەڵ گومانەكەم ئەوەیە لە كۆتا ژمارەى گۆڤارى بەڵگە ژمارە (44) كە دوو وێنەى ئەو وێنانەى كە بردمن بۆلاى كاك نەوشیروان تێدایە كە كاك ئارام نەیداینەوە وتى خۆم دەیپارێزم كەچى لە كۆتا ژمارەى گۆڤارى بەڵگە بینیم توشى شۆك بووم چونكە هەموجارێك ئەوەم دیتەوە یاد و زۆرێكیش لەو برادەرانەى گۆڤارى هۆنیا كەپێشتر كاریان تێداكردووە شایەتى حاڵن كە كەس نەیتوانییەوە دەستكارى فلاشێكى بەتاڵى كاك ئارام بكات نەخوازەڵا هاردەكەى كە زۆر شتى شەخسى و عائیلى خۆى تێدایە ئەمە واى كرد گومانەكانم بگوازمەوە بۆ كاك ئارام بەتایبەت بۆ وێنەكانى پێشتریش كە بڵاو بویەوە لە گۆڤارى بەڵگە،، چونكە پێشتر زۆرێك لە هاوڕێكانم زۆریان پێووتم بۆ شكات ناكەیت لە بەڕێز جەمال عەبداللە منیش دەمووت شكات بكەم دەبێت بەڵگەم پێبێت یان دەیانووت بۆ وەڵامى جەمال عبداللە نادەیتەوە و سەرەكۆنەى بكەیت بەڵام من نەم دەتوانى چونكە هیچ بەڵگەیەكم پێ نەبوو، وام لێهات بەو بێدەنگییەم كە هیچم نەدەكرد ئێستا ئەگەر بەردێك لە ئاسمان بكەوێتە خوارەوە دەڵێن دیارە نمونە دواى خۆپیشاندانەكان منیش وەك هەموو ئەو خۆپیشاندەرانە گیرام و (7) رۆژ زیندانى كرام و زۆرشتى تریشم پێوە گیراو وەك زۆرێك لەبەیانات و وتارەكانى خۆپیشاندانەكان لەگەڵ دوو لاپ تۆپ و كامێرا و ئۆتۆمبێلەكەم ئەو ڕۆژەى كە من گیرام شەوەكەى لە گردەكە بووم چونكە وتیان هێزێكى زۆر هاتووە بۆ چواردەورى گردەكەى گرتووە منیش وەك هەڵسوڕاوێك نەمتوانى لەماڵەوە بخەوم چوم بۆ ئەوێ حەرەسیاتم گرت لایەنى ڕۆژنامەنووسییەكەم خستە ئەولاوە بەهەرحاڵ من بەیانییەكەى گیرام لەبەردەم فرۆژگاى كاك محەمەد ناسراوە بە(حەمە خاڵ) (7) ڕۆژ زیندانى كرام و پاشان بەربووم پاش چەند ڕۆژێك لەگەڵ دوو لەهاوڕێكانم سەردانى ئاسایشم كرد بۆ بەربونى شتەكانم دیارە لەو سەردانەشمدا مەعلومەى هەڵەیان دابوو بە گردەكە وتبویان چۆتە لاى بەڕێز وەستا حەسەن دواى چەند ڕۆژێك بەدواى ئەوەدا ڕۆشتم بۆ گردەكە لە دەمى درگاى گردەكە كاك سەركەوت حەسەن بەرپرسى پێشوى ئاسایشى سلێمانى كە ئێستا گۆڕانە بینیم و دابەزى لە ئۆتۆمبێلەكەى وتى جارێكى تر نەیەیت بۆ گردەكە تۆ پیاوى وەستا حەسەن وحاكم قادرى و منیش وتم كاك سەركەوت بەڵگەت بۆ ئەمە چییە وتى ئێمە هەواڵمان هەیە و ئاگادارین چویت بۆلاى منیش لە دڵى خۆمدا وتم خوایەگیان ئاخۆ ڕەنگ ڕوخسارى وەستا حەسەن چۆنبێت ، یان بەنسبەت حاكم قادر بە ژیانم بەس لە تەلەڤزیۆن بینیوومە سوێندم خوارد بە خوێنى شەهیدان وتم كاك سەركەوت ئەوەى تۆ باسى دەكەیت لە ژیانمدا نەم بینیوون بەڵام كاك سەركەوت سووربوو لەسەر قسەى خۆى منیش هیچم نەوت بەڵام داواكارم لە بەڕێزان وەستا حەسەن و حاكم قادر منەتم بە چڵەپوشێك ئەگەر هەچ شتێكم هەیە لەگەڵیان بیڵێن یان لەگەورەترین ئەندامى یەكێتى هەتا بچوكترین ئەندامى یەكێتى هەرچێم هەیە لەگەڵیان بێمنەتانە بیخەنە سەرپەڕەى ڕۆژنامەو گۆڤارەكان، هەر لە ژمارە (44) گۆڤارى بەڵگە چەند وێنەیەكى من هاوڕێكانم دابەزیوە لەگەڵ بەشى یەكەمى (خۆپیشاندان یان ؟) لە ئێوارەى (17) شوباتى سەراى ئازادى نازانم ئەمجۆرە كارانە بۆ دەكەن هۆكارى چییە بەرامبەرم وادەكەن ئا من لەژیانمدا عەزیەتى باڵە مێشولەیەكم داوە وا بەوشێوەیە بەرامبەرم وەستاون و بەم جۆرە كارانە ناشۆینم دەكەن من هەرگیز سەرەكۆنەى جەمال عبداللە ناكەم چونەك خەتاى ئەو نییە ئیشەكەى ئەو ئەوكارەیە دەیكات بەرڵام لە دڵەوە دەڵێم ڕسواى بۆ ئەو كەسانەى بەو شێوەیە بەرامبەر من وەستاونەتەوە وایانكردووە كە ئەگەر بەردێك لە ئاسمان بكەوێتە خوارەوە برادەرەكانم لەمن گومان دەكەن وادەزانن من ئەمرم كردووە ئەو بەردە بكەوێتە خوارەوە هیوادارم سەرشۆڕى زەمانە بن چونكە من بەتەماى هیچ نیم لەم ژیانمدا ئێوەش بچن بۆ خۆتان هەرخەریكى سەرشۆڕى و ڕسواى بن بەناووى ڕۆژنامەگەرى كوردییەوە،،، لەگەڵ ڕێزم بۆ هاوڕێم كاك ئارام مەلامحەمەد،، بەڕێزان وەك ڕەخنەیەك ئەم نووسینەم وەربگرن بۆ بەرچاو رونى خەڵكە چونكە كاتى ئەوە هاتووە ئیدى بێدەنگ نەبم لەمەو دوا بۆ هەموو ئەو شتانەى برەو روم دەبنەوە وەڵامى خۆمم پێدەبێت بۆیان،،،،،،،،،،،،،،،،، سوپاس لەگەڵ ڕێزدا

وەك مامۆستا هێمن دەڵێت
(چڵكى دەستە ماڵى دونیا وەك دەڵێن پووڵ پەرست پەیمان شكێنەو بێ بەڵێن)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە