تێبینیەک بۆ ئەو کەسانەی شوقەی گاردن سیتیان کڕیوە ،

Wednesday, 10/08/2011, 12:00

1768 بینراوە


لەماوەی ڕابردوودا گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە کە خاوەنەکەی ئاسۆی حاجی محەمەدی بامۆکیە و شانازیە بۆ ئەو بنەماڵەیە کە دەستیان لەگەڵ هیچ لایەنێکی کوردستاندا تێکەڵ نیە و لە هیچ شوێنوکاتێکدا وەک سەر بە لایەن یاخود چڵکاو خۆر باسیان ناکرێت ئەمە لەسەرمە بە ویژدانەوە بیگەیەنم . لێرەدا من نامەوێت لەم مینبەرەوە بکەومە وەسفو سەنایان ، لێ دەمەوێت دۆستانە ڕینمایەک بدەم بەو کەسانەی شوقەی گاردنیان كریوە کە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەی ماڵی بامۆکیە ، ئەم شوقانە کەوتوتە باکوری شاری سلێمانیاوە لەسەر بازنەی مەلیک مەحمودە نزیک جادەی دەباشان ، پێشتر لە ڕیکلام و بانگەشەکانیاندا بۆ فروشتنی شوقەکانیان زۆر شتیان ئەدا بە گوێی کڕیارەکانیان دا بەس ئاقڵانە لە کاتی عەقد نووسیندا هیچ کام لەم شتانە باس نەکراوە ئەویش سیاسەتی کۆمپانیاکەیانە بۆ؟؟ چونکە پلانێکیان هەبوو کە ئەساسی گرنگی تێدایە دوای کڕین بەڵام وا دەرنەچوو و ئێستا ئەیانەوێت کڕیاران بە باتاڵی لە بیناکانی 1 تا 6 کە لە مانگی 11 رادەست دەکرێتەوە گەر دوانەکەوێت ئەویش چونکە لە ئێستاوە نقە نقی چەند مانگێک دوا کەوتنیان ‌تێکەوتووە وەک و شوقەکانی گووندی ئەڵمانی و ڤێلاکان کە چەند مانگێک دوا کەوت ، پاشان بە بەتاڵی تەسلیمی بکەن و ئەو مەبلەخەی دانرابوو بۆ کڕینی (مەتبەخ و نوستن و ، سەلاجە ، موجەمیدە ، خەسالەی قاپ و جلو پەردە و پێداویستی حەمام و م توالێت و سەرجەم سپڵیتەکان و هتد) پاشگەست بوونەتەوە لەوە و دەیانووێت لانی کەم بەس شتە بچوکەکان و چەند سپلێتێک بۆ ئەوەی قازانجی مادیان زیاتر بێت سیناریۆی گەندەڵی و بێ وەعدی دووبارە بکەنەوە وەک گوندی ئەڵمانی و بەڕێز گروپ و ناز سیتی هەولێر .. ، پاشان دەست بکەن بە هەنگاوی بەرز کردنەوەی بەڵەخانەکانی تر ئەوانیش وەک ئەو نەخشانە نیە کە دایان ناوە لە سەرەتاوە و لە دووبەیەوە هاتووە هەمان شێوە کەم و کورتی تیا ئەبێت ، بۆیە داوا لە کڕیاران دەکەم لەم هەقەیان خۆش نەبن و چاو بەستراو نەبن لە کەم و کوڕیەکانی گاردن سیتیدا و داواش لە خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە دەکەم کە هەوڵ نەیات بێتە بەشێل لە دەسەڵاتی حوکمڕان و گەندەڵ و ئەویش لە بەشی هاوڵاتیان بخوات ە بەشی خۆیان وەک پێویست پێنەدات (بەش خوراویان بکات ئەگەر بە سپلێتێکیش بێت بۆ هەر شوقەیەک ئەوا زۆر دەکات بۆ تەوای شوقەکان)

ئەندازیار
شۆخان واحید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە