ئەلبومەكەى ئەیوب عەلى هەمان قەوانەكەى پێشووە

Tuesday, 04/01/2011, 12:00

2313 بینراوە


((زۆرن ئەوانەی خزمەتی هونەری کوردی دەکەن ،تەنانەت هەندێکیان هونەر بۆتە بەشێک لە (ژیانی ڕۆژانەیان هونەرو ژیانیان کردۆتە ئاگر و ژیلەمۆ،یەکێک لەم هونەرمەندە دەنگ خۆشانە (ئەیوب عه‌لی) یە،کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتێکی باشی هونەری کوردی کردوە و بەردەوام بە کاری جوانەوە هاتۆتە ناو هەوادارانی.ئەیوب عه‌لی یەکێکە لەو دەنگە ڕەسەنە کوردیانەی کە هەست بە ئارامی دڵ ئەکەی کاتێک گوێت لە تۆنێکی دەنگی دەبێت بۆیە ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت کە کاری جوان بکات.
دوای ئەوەی بەرهەمی مۆمی بڵاوکرەوە لە ٢٠٠٩ کە بەچەند ئاوێزێکی بییانی و لەیەکچو کە نە لەگەڵ ئەوستایلەی ئەو دەگونجا نە ئەو کارە پڕۆفیشناڵە بو کە گوێگری پێ سەرسام بێ و ببێتە بەشێک لە کارە جوانەکانی پێشوی،بۆیە دەبوایە هەرچی زوترە بەرهەمێکی وا ئامادە بکات کە دڵی جەماوەرەکەی ئاشت بکاتەوە چونکە نە خۆی و نە هەوادارانی لە بەرهەمی پێشوی ڕازی بون.بەڵام ئەیوب عه‌لی لە دوایی ئەو ئەنجامە خراپە نەیتوانی دەست بەرداری کارە هونەریەکانی بێت کە بۆتە تابلۆیەک لە ژیانی ڕۆژانەی وە هەرچی هێزو هەوڵی هەبوو خستیە کار بۆ ئەوەی جارێکی تر بێتەوە ناو جەماوەرەکەی پێیان بڵێ ئەسوتێم ئەسوتیم شەو و ڕۆژ بۆ تۆ هەر گریانە دەگریم بۆ خۆم و بۆ تۆ،بۆیە جارێکی تر دڵی ڕەنجاوی هەوادارانی ئاشت کردوە و وەک دیارییەک ئەو بەرهەمە ناسک و جوانەی پێش کەش بە هونەر و هونەردۆستان کرد کە بەرهەمەکانی ئەوەندە ناسکن هەست بە ئارامییکی دەرون دەکەی کە گوێبیستی بی کە تراک دوای تراک گۆرانی دوای گۆرانی زیاتر حەزت دەچێتە سەریان حەز ناکەی وشەکانی تێپەڕێنیت و گوێی لێ نەگریت وە هەندیک جار وشەکانی هێند ئاشقانەن کە دڵ پڕ دەکات لە خەمێکی بێ کۆتایی و هەستێکی وا دەبەخشێت کە هەمیشە دڵ فێنک دەکاتەوە،بۆیە دەڵێم دەنگتت خۆش و پڕ نەغمە بێ کاک ئەیوب گیان وە هەردەم ئاوا بە کاری جوان بە دیدارت شاد بین وە مۆرکێک بی بۆ هونەری کوردی ڕەسەن و نمونەیەک بی بۆ ئەو هونەمەندانەی دەیانەوێت هونەری کوردی بشێوێنن)).
ئەمەى سەرەوە وتارێكى كاك ئاودێرە لەسەر دووا بەرهەمى ئەیوب عەلى، كە باس لە خراپى بەرهەمەكەى پێشووى ئەیوب عەلى دەكات و ئەم بەرهەمە تازەیەیمان لێدەكات بە شتێكى ناوازە، بۆیە ئەمەوێت ئەم سەرنجانە بخەمە روو بە كورتى:
1- ئەم وتارە لەوە دەچێت ئەیوب عەلى یان كەسێكى نزیك لە ئەیوب وەك بەرێوبەرى كارە هونەرییەكەى بە چەند وەخت پێش بڵاوكردنەوەى سیدییەكەى نوسیبێتى.
2- ئەم بەرهەمە گەلێك خراپترە لەوەى هەڵكەوت زاهیر بۆى كردبوو گەرچى هەردووكیان نانى یەك تەنورن و تورك و عەرەب و ئەرابیسك رەنگى كارەكەیە، ئەم باسەش بۆ هونەرمەندان بە جێدەهێڵم كە رۆژانە لەمجۆرە بەرهەمانە قێز دەكەنەوە.
3- ئەم بەرهەمە بە خەرجییەكى زۆرەوە خراپترین ئەنجامى هەبوو، ئەگەر رەحمەتى كاروان عوسمان بمایەو ئەو پارەى بخرایەتە بەر دەست دڵنیام شتێكى گەورەى دەكرد.
4- سالار مەحمود و كەمال محەمەد و میدیا و كڵپەو ئەمانە دەنگى كوردین ، بە خوا ئەیوب گیان تۆ نە توركەكەى نە كوردەكەى. تكایە بەسە چەواشەكارى ئەم نەوەیە.
لەگەڵ رێزى بێ پایانم بۆ هونەرى كوردى




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە