هێرش كرایە سەر نەبەز گۆران

Wednesday, 04/11/2009, 12:00

2141 بینراوە


سەرچاوەیەكى نزیك لە چنار سەعد عەبدوڵا
چنار سەعد عەبدوڵاى وەزیرى دۆڕاو كە ماوەى چوار ساڵى وەزیراتى لە غەیرى دزى و گەشت و تەجمیل كردندا هیچى ترى بۆ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفال كراوان نەكرد تەنیا بۆ خۆى و خزمو كەسانى پارەى لوش ئەدا، دواى سەرهەڵدانى ناڕەزایى زۆرو بەردەوامى نوسین لە سایت و رۆژنامەكان لەسەر گەندەڵیەكانى ، چنار سەعد و مامە دزەكەى تاهیر عەبدوڵا وەك پیشەى هەمیشەییان ترسنۆكانە لە ڕێگەى چڵكاوخۆرەكانیان تۆمەتى جۆراو جۆریان بۆ كەسە چاوكراوەكان دەنایەوە بەتایبەتى ئەوانەى حەق ئەڵێن و ناشتوانن بیشارنەوە، لەبەردەوامى كردەوە تیكدەرانەكانیان ئەمجارەیان و بۆجارێكیتر هێرش ئەكەنە سە ررۆژنامەنوس (نەبەز گۆران) چنار سەعد و مامەكەى ئەم رقەیان بەامبەر بە نەبەز گۆران لەم كاتەوەیە كە ساڵى پار چنار سەعد زیاتر لە دوومانگ لە كوردستان ون بوو كە سەرجەم رۆژنامەو سایتەكان وتەو تێڕوانینیان لەسەر هەبوو هەروەها دواى ئەوەى چنار سەعد سكاڵاى لەدژى نەبەز گۆران لەدادگا بەرز كردەوە و داواى بڕە پارەیەكى زۆرى لە نەبەز گۆران كرد ، بەڵام چنار سەعد لە رێگەى دادگاوە هیچى بەهیچ نەكرد بۆیە ئەم رقەى لەلا هەرمابوو لەگەڵ ئەوەیش چنار خۆى دانابوو كە لە كابینەى شەشەمدا دووبارە بەوەزیرى كارو بارى شەهیدان هەڵبژێرێتەوە كەچى نەیانكردەوە بە وەزیر بەم حیسابەى ئابڕوى خۆى و حكومەتەكەى بردووە، جا لەبەر ئەوە چنارى وەزیرى لادراوى دۆڕاو ئەیەوێت تۆڵە لە رۆژنامە نوسان بكاتەوە، لە هەمان كاتیشدا دەست و تاقمەكەى چنار و تایەرى مامى لەگەڵ كەسانێكى نێو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس پڕوپاگەندەى وائەكەن كە گوایا نەبەز گۆران بۆ خۆبەناوبانگ كردن سیناریۆیە ئەنجامى داوە بۆئەوەى كێشەكەش لەخۆیان دووربخەنەوە كەچى وانیە و نەبەز گۆران پیویستى بە سیناریۆ نیە و ناوبانگى لە راستبپژى و بوێریدا دەدرەوشێتەوە، ئەمەو ساڵێكە وەزیرى شەهیدان و چڵكاوخۆرەكانى مامى خەریكى پلاندانانن بۆ هەریەك لە مستەفاى حەسەنەگەورە ئەگەر كاتێ هاتەوە كوردستان، ناسیح عەبدولرەحیم ، سەباح عەلى قارەمان، هەروەها گۆران محەمەد و چەندین رۆژنامەنوسیدیكە، بەڵام تائێستا بۆیان نەلواوە هەچ كاتێ هەلێكیان بۆ بڕەخسێ لەڕێگەى جەندرمەكانیان دەستى خۆیان لێ ناپارێزن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە