خوا بتان كات بە قوربانی گۆڕی شەهید سۆلینی شەش مانگ

Monday, 29/08/2011, 12:00

1663 بینراوە





هەتا بەر لەوەی بچمە ئەم ڕێپیوانەی كە بە پێ لە بەردەم پەرلەمانی باشووری كوردستان بۆ چیای خنێرەو خوا كوڕگ، وام ئەزانی هەموو ئەوانەی ڕەخنە لە یەكێتی و پارتی دەگرن، خۆشیان ناوێن یان لەبەر ئەوەیە كە دژایەتیان دەكەن، بەڵام بۆم دەركەوت كە یەكێتی و پارتی گەندەڵترین دەسەڵاتی دونیایە. كە لە ئێستادا بوونی هەیە.

بەڕێزان هۆۆۆۆۆ شەهید سۆلینی شەش مانگ ئەم دوو پارتە بناسە.
دووپارتی..... مشە خۆر، چاو برسی.
دووپارتی..... بێ‌ ئایدۆلۆژیاو بێبەرنامە و بێ‌ رێكخستن.
دووپارتی... شۆڕشگێڕی كۆن كە سێ‌ پارێزگایان بۆ بەركی بارزانی و تاڵەبانی ئازاد كرد.
دوو پارتی.... خاوەن میلیشیاو خاوەنی ڕێگر بەناوی پاڕاستن و زانیاری.
دووپارتی..... هەرە وشك بەرامبەر گەلەكەیان و كۆیلەی ئیران و توركیا.
دووپارت.... كە ناموسی كچ و ژنی كورد بە كەم سەیر دەكەن و مناڵەكانیان لە بەر چاو شەهید دەبن و بێ‌ هەڵوێست دەمێنن.
دووپارتی باشووری كوردستان هەن خوا بیانكات بە قوربانی قاچێكی پەڕیوی سۆلینی شەش مانگ.

بۆیە وا لەسەریان نوسین پێویستە، چونكە دەهاتن و ڕێگەیان بە قۆنداغە تفەنگ خزمەتكارەكەی ئۆردوغان و نەژادی لە گەنجانێك دەگرت كە چوار ڕۆژ خەویان لەناو تۆز و خاشاك دا بوو.
بۆیە لێمان مەپرسن و بڵێن بۆ واتان نوسیوە، چونكە هەر ئەوانەبوون بە هاوژینی هەشت ساڵانیان دەگوتت "تۆ مناڵێكی بێ‌ عەقڵی چۆن لەگەڵ ئەم گەنجە نەزانانە هاتووی؟".
منیش وەڵامم بۆ ئەوان ئەوەبوو وتم هەر شەقاوێكی هاوژین و هەر قەترە تۆزێكی پێیەكانی هاوژین لەسەری سەركردەكانتان پیرۆزتر.

ئەوان بە ئێمەیان دەگووت "بگەڕێنەوە بۆ بەرژەوەندی ئێوەمانە تۆپ و تەیارە دەتانكوژێت"، بەڵام من دەڵێم نا ئێوە بۆ بەرژەوەندی ئێمەتان نەبوو بەڵكو بەرژەوەندی ئێوە لەدەست توركیاو ئیران دایە، بەڵكو كۆمپانیاو سەرمایەدارەكانتان لە دەستی ئەواندایە، بەڵكو ئەگەر ئێمە بچوباینەو هەر وەكو ئامانجی خۆمان پێكا، ئێوە ڕیسوای ئیران و توركیا دەبوون و بوون.

تێبینى بەڕێزان: هاوژین ئەم مناڵە بوو كە لە هەولێرەوە بە پێكانی تاكو خنێرەو خواكورك بە دروشمی ئازادی ئازادی هات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە