شەلالكردنى خوینى گەنج یادەوەریەكان لەدیدى شۆرشى ئەیلولەوە

Wednesday, 12/09/2012, 12:00

1671 بینراوە








لەسەرەتاى دەست پێكردنى یادى شۆرشى ئەیلولە وە لە سلیمانى و لەبەردەم لقى 4 پارتى دیموكراتى كوردستان ،كەس نیە بیرى بۆلاى ئەوە نەچیت كە پارتى گەنجانى سلیمانى شەلالى خوین كردنى خوینى گەنجانى سلیمانى لەو شوینەوە ،ئاهەنگ گێڕان و خۆشى و بیر چونەوەى ئەو مەئەساتەى هەرگیز بیرمان ناچێتەوە،من بۆخۆم ئازارم پێوە چیژا كەبەو شیوەیە هاوریانى پارتیمان بێ گویدانە هەستى ئینسانى و ئەخلاقى دڵى هاوشاریەكانى خۆیان بەو شیوەیە ئازاردەدەن،كە هاوشاریەكیان بۆ داخوازى ڕواى شار و هەژارانى وڵاتەكەى چووبووە بەردەم حیزبە باڵادەستەكەى كوردستان و پێ ى بڵێت تۆ چیتر مافى من مەخۆو سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە بەخشان و بەخشان مە كە با هەموو مان لە خیروو بێرى بخۆین بەڵام زۆر بەداخە وە براو كەس و كارى هاوشاریە كانیان ،واتە پارێزگارانى حیزبە هیچیان قبوڵنەركردوو بە گولە سنگى هاوشاریە كانیان شەلالى خوێن كرد ،ئەوەى جێگاى پرسیارە لەیادى شۆڕشى ئەیلولدا هاوشاریە كانیان ئاهەنگ و شادى لەو شوینە دا دە گێڕن و بێ گوێدانە هەست و سۆزو دڵى جەرگ سوتاوەكانى هاوشارە كانیان كە بەدەستى هاوڕێو كەسوكارە و هاوحیزبى ئەوان شەلالى خوێن كرا
ئەوەى جێگاى ئازارە بێگوێدانە ئەو هەستە ئینسانیانە ،برادەرانى پارتى ئە و ئاهەنگەیان گێڕاو سوكایەتیان بەو شارەو خەڵكە كەى و كەسوكارى شەهیدانى 17 شوبات وڕۆژانى دواى كرد،ئەمە جگەلەوەى شەقام و كوڵان و بازاڕى شارى سلیمانیا ن پڕكردبوو لە ئۆتۆمبیل و خەڵكى دەرەوەى ئەو شارە كە مەگەر دانیشتوانى ئەو شارە بزانن چلۆن ناڕحەت و بێزار كرابوون لەو وەزعە ناخۆشەى كە ئەو چەند كاتژمێرە هاوشارە پارتیەكانیان خستویاننە ئەو ناهەموواریەوە
ئیدى منیش جارو بار لە ڕێگەى هاوڕێكەمەوە هەواڵى ناو بازاڕم دە پرسى و وەخت بوو لە مالەوە بێتاقەت دە بووم و بڕیارمدا بە پاس بڕۆم و ئیدى كەس هەواڵى شارم پێ نە بە خشێت،لەسەرتاوە ناڕەحەتى بە دەموو چاوى هاوڵاتیان و سایەق پاسەكەوە بەدى دە كرا،بەڵام دواى 40 خولەك لە ڕزگاریەوە گەشتمە ناو بازاڕو بەدەم ڕێگاوە یادە وەریە كانى 17 شوبات و یادەكەى پارتیم لى تێكەڵدە بوو ،كە خەڵكى ئەو شارە چۆن هاواریان بۆ ئازادى دە كردو دەیان و سەدان گەنجیان شەهید بوو شەلالى خوێن كراو ،هەرلەو شوێنى ئازادیدا هەڕەشە شیان لێدە كرایە وە،لەنزیك سەتەلایتى گەلى كوردستان و بارەگاكانى حیزبى سۆشیالست مرۆڤ نەیدەتوانى ڕێ بكات نەك ئۆتۆمبێل جاروباریش شتێكى سەیر بەدەموو چاوى خەلكى ئەو شارە بەدى دە كرا و وەك شتێك خەڵكێك لەدەرەوەى زەوى هێنرابێت بۆ شارە كەیان وا تەماشادە كران!!
ئیدى پارتى دەیەوێت چۆن مەسجێك بگەیەنێت بەم وەزعەوە ؟ئاخر پارتى ئێستاش نیوەى موچە خۆرانى لە سلێمانى و هەڵە بجەو شارەزوو ربەدەست بهێنێت ئەوا حیزبى یەكەمە ،تائێستاش بەپێى زانیاریەكان پارتى نەى توانیوە نیوەى موچە خۆرانى بەدەست بهێنێت!! چۆن ئەم هەرایانە دە نێتەوەو هەزاران خەڵك و لایەنگرانى خۆى لە هەموو قەزاو ناحیە كانى كوردستان و ە هێناوە!!!
لەناوچەى هەڵەبجەو شارەزوور دەیان بەرپرسى لق و ناوچەى كگۆڕیوە و بە ملێۆن دۆلارى سەرف كردووە بۆ عەشیرت و بەنمالە و موچە خۆرەكانى هەرناتوانێت حیزبى 4 میش بیت نەك یەكەم ،ئیدى پارتى پێمان ناڵیت ئەمە تووڕەییە ڕەییە یان خۆشەویستى یەتى بۆخەڵكى سلێمانى و دەوروبەرى ،باپارتى دڵ نیا بیت گەرتوانى بەم كارانەى دەنگى دڵ خۆشكەر بەدەست بێنیت ئەوا ئەوا هەر یەكەمە؟؟؟!!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە