ئاگاتان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بێت تکایه‌!

Wednesday, 24/06/2009, 12:00

2102 بینراوە


ئەم كاتەتان باش بەڕێزان

من هاوڵاتیەكى كوردم خەڵكى شارى هەڵبجەى شەهیدم . وە دانیشتوى ئەم شارە داماوەم.

ئەو شارەى كە هەموو تاكێكى كورد دەزانێ چیە و چ ئازارێكى گەورەى چەشتوە................

جا بەڕێزان من و زۆرینەى خەڵكى شارەكەم گرفتیكى گەورەمان هەیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین لە ڕێ سایتە مەزنەكەتانەوە بێن بەهانامانەوە بە دەستو پێنوسە ڕاستگو كانتان كارێكمان بۆ بكەن تا بەڵكو كەسانى نوستوو بە ئاگا بێننەوە لە ژیانمان. بەڵكو بێن بە هانامانەوە.

بەڕێزان شارى هەڵبجە نزیكەى 88 (هەشتاوهەشت) مزگەوتى تىدایە وە ڕەنگە هەموو تاكێكى كوردى هەرێم بزانێت ڕوبەرى ئەم شارە جەندە؟

ئەگەر ئیمە بێنە سەر لیكۆلینەوەو باسى ڕابردوو مێژووى ئەم شارە دەبینینو دەبیستین كە ئەم شارە هەر لە كۆنەوە دانیشتوانەكەى موسوڵمان بوون زۆر لەخوا ترسیشبون وە هەتاوەكو كاتى نوسینى نامەكەم بۆ بەڕێزتان هەر وان.

بەڵام.......

چ پێویست دەكات لە ڕێگەى مونەزماتوو و هاوڵاتیانى دانیشتووى خلیجى عەرەبى (سعودیە- قتر-ئیمارات -كویت ....) پارە وەر بگیریت بۆ مەبەستى دروست كردنى مزگەوتى تر لەم شارۆجەكیەدا؟ بـــــــــــــــــــــۆ؟

براكانم . نوسەرە بەڕێزەكان تكا دەكەم ئەمە كێشەیەیكى گەورەیە وە هەر ئەم كیشەیشبوە هوى دروست بونى ئەوو تاقمە تیرۆرستیانەى كە هەموان دەزانین لە سالى (1993 تاوەكو 2003) چیان لە حەوزى شارەزوورو ئەم شارە بد بختە بێكەسە كرد.

بەڕیزان ئیستە من دانیشتووى گەڕكى (كیمیا باران) م لە هەڵبجە كە گەڕكێكى تازەیە لە لایەن حكومەتەوە بۆ كەسو كارى شەهیدان دروست كراوە . لەسەر شیوازیكى مۆدیرن وجوان كەسكوارى شهیدانى كیمیا باران هستاون بەدروست كردنى خانێكى جوان و ڕنگاوو ڕنگ بۆ ئەوەى كەمێك لە مەینەتى ساڵانى ڕابردوو بیر بجێتەوە و تێدا بحونەوە.

بەلام هەندێك كەسى خەڵكى دەرەوى ئەم شارە كە پیش كارەساتى كیمیاوى تەنها بو كڕینى پێداویستى مانگانە یاخود هەفتانە و لە گەڵڕێزمدا بە (وڵاخ یان گوێ درێژ) دەهاتنە ئەم شارە و پیان تێ دەكرد .

ئێستە لە ڕێ گەورە پیاوانى (خەلیجى عەرەبیەوە) مزگەوت لەسەر مزگەوت دروست دەكەن وە ئەگەر هەریكە لەم مزگەوتانە (1) یك دینارى تێ بچێ بۆ دروست كردنى

ئەوان بە سەروەرانیان لە (خەلیجى عەرەب) ى دەڵین (100)سەد دینارى تێ چوو تا دروستمان كرد .

بەڕێزان لەو گەڕەكەى كەمن تێدا دادەنیشم پارچەیەك زەوى دەست نیشان كراوە لە لەیەن شارەوانیەوە بۆ ئەوەى كە باخێكى جوان هاوشێوەى سلێمانى یان شارەكانى ترى هەرێم تێ دا درووست بكرێت تا خەڵكى ئەم گەڕەكە نوێیە بتوانن بە سەیركردنى ئەو باخەوە گوڵەكانى كەمێك لە خەم دوور بن.

بەڵام هەندێك لە پیاونى سە رانى خلیج ژێر بەژێر لەگەڵ شارونى و داموو دەستگاكانى حوكمەت لەم شاردا

هەستاون بەدانانى بناغەى مزگەوتێكى تر لە ناو ئەم پارچە زەویدا كە ڕوبەرەكەشى بەكەڵكە مزگەوت دروست كردن نایەت ئەگەر جوان لێ بكۆڵیتەوە . وە بە چوار دەورى ئەم مزگەوتە (كە بە تەمان دروستى بكەن) هەمووى خانەى نیشتەجێ بوونى خەڵكە . وە ئەم گەڕكە نوێیە خەریتەى مزگەوتى هەیە بۆ ئەم ماڵە نوێیانە لە دەرەوەى ماڵكەاندایە (واتە پارجە زەوى بۆ مزگەت دانراوە لە نەخشەدا) بەڵام هاتوون لەنێوان ماڵەكەندا بیكەن تا لەڕى وێنە سواڵكەریەكانیانەوە زیاتروو زیاتر پارە پەیدا بكەن......

من لە بەڕێزتان دەپرسم ئەم مزگەوتە لەنێوان ئەم ماڵندا بە دەنگى 4 تا 8 مكەبرەى گەورە مندال ناترسینى , ژنى دوگیان پێ ناڕحەت نابَیت , خەڵكى لەخەوو خۆراك ناكات........

كە 88 مزگەوتى تر هەبێت بۆ عیبدات پیویست بەمەش دەكات ئەگەر بەرژەوەنى نەبێت....

بۆ؟ دەبێت حوكمەت بێدەنگت بێت لە ئاسیاندا كە تائیستە چەندها جار خەڵكى ئەم كوڵانە جونەتە لاى بەپرسان وشكواى ئەم حاڵەتەیان كردوەن... بۆ تا ئیستە لە خاكى خۆیان خۆش بوون و منعیان ناكەن .بۆ؟

جا بەڕێزانم من حەز ناكەم لەمە زیاتر نامەكەم درێژە پێ بدەم بەڵام داواكارم لێتان ئەم كێشەیەمان ئیهمال نەكەن ....

بەڕێزیشتان دەتوان سەردانى گەڕكە كیمیا باران بكەنو تا لەنزیكەوە ئاگادار بن .......

هاوكاریتان سەروەریە بۆ كەسوكارى شهیدانى هەڵەبجە...........





*دانیشتوانى گەرەكى كیمیا بارانى هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە