مەكتەبى سیاسى پڕ لەفایلدار و نەخوێندەوار كۆنە وەزیرێك بایى 48 دەفتەر دۆلار زەوى دەفرۆشێت

Monday, 04/10/2010, 12:00

1415 بینراوە



چەند ڕۆژێكە لەناو بازاڕى شارى ڕانیە بەتایبەت لەنووسینگەكانى كڕین و فرۆشتنى زەوى و خانوو تەنانەت لەفەرمانگە و كۆڕ و دانیشتن و پرسە و بۆنەكانیشدا باس هەر باسى فرۆشتنى ئەو بیست پارچە زەویەیە كە دكتۆر محەمەد خۆشناو وەزیرى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى و پاڵەوانى دیارى كارەساتى دروستكراوى ئەنفلەوەنزاى باڵندە بە 48 دەفتەر دۆلار فرۆشتوونى .
ئەم زەویانە كەوتوونەتە نزیك گەراجى ڕانیە سلێمانى لەم ڕۆژانە لەڕێگەى پارێزەرەكەیەوە بەچەند نووسینگەیەكى كڕین و فرۆشتنى زەوى لەڕانیە فرۆشتوویەتى بەشێوەیەك چەند شەریك و دەڵاڵێك لەنووسینگەكان بەیەكەوە كڕیویانە ، هەروەها دەڵێن هەر لەڕانیە ناوبراو دوایى فرۆشتنى ئەو زەویانە یەك بلۆكى ترى بەكاملى لەسەر ڕێگاى سەركەپكان لەزەوى قەرەبوو كڕیوە كەئەویش بایى زیاتر لە بیست دەفتەر دۆلارە ، جگە لەم زەویانە ناوبراو چەندین خانوو و كۆشكى ترى هەیە لەسنوورەكە .
شایەنى باسە دكتۆر محەمەد خۆشناو بەدەركەوتن لەشاشە و تیڤیەكانەوە وەك وەزیرێكى خزمەتگوزار خۆى دەرخست و خۆڵى كردە چاوى خەڵكەوە دوا تریش دەركەوت كەوەزیرێكى دزى چەندە گەورە بووەو چ گورزێكى وەشاندووە لەپارە و بووجەى ئەم میللەتەوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە