ڕقی والی ڕه‌ش... شیوه‌نێك بۆ هه‌ڵبژاردن
Sunday, 31/05/2009, 12:00
6055 بینراوە
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌نگاوه‌كان وێڵ بن وه‌كو جاری پێش‌و
ده‌بێ هه‌گبه‌ی خه‌م هه‌ڵبه‌ستین بۆ چاره‌كه‌ی پشتی مێژوو
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش په‌نجه‌كانمان یه‌ك بشكێنن وه‌ك ڕابووردوو
ده‌بێ بۆ مه‌رگی چاره‌نووس تابووت دانێین بۆ داهاتوو
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش مارشی هه‌رێم دوو ئاواز دوو به‌سته‌ی جییا بێ
نیشتمانیش وه‌ك سۆزانی نرخی مامه‌ڵه‌ی درابێ
(گه‌ر ئه‌مجاره‌ش چه‌قۆ بكرێ به‌گه‌ردانه‌ی بینه‌قاقا
سه‌روه‌رانی نیشتمانیش هه‌ر وێنه بن له ناو تاقا) تێهه‌ڵكێشی شاعیر به‌ندی عه‌لی-
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش قه‌ڵه‌م شكا سه‌رنه‌وی كرد له ڕووی زۆرا
ڕۆژمان خنكا به‌هه‌وری ڕه‌ش له كاروانی به‌ره‌و خۆرا
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش عێراقچیه‌تی له بڵندگۆی سه‌ركرده‌وه
زه‌ڕه‌ی هه‌ڵسا كه‌دڵسۆزی بۆ عه‌رشی ڕه‌ش نوێ كرده‌وه
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش به‌رداشی بازاڕی پڕ له هه‌ڵه‌ی مێژوو
سوڕایه‌وه به‌رووی خۆدا وه‌كو ئاشی جاری پێشوو
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش تفتان هه‌ڵداو له ڕووی خۆتان پژایه‌وه
چرای دیوه‌خانی هیواش به‌فووی مه‌لا كوژایه‌وه
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش تووتكه‌سه‌گی برایی ڕه‌شتان نه‌خنكان
ووشه‌ی جییایی نیشتمانتان له‌به‌رده‌م عه‌رشا نه‌دركان
ئه‌وه دیاره كه‌شانۆی گه‌ل پڕ ئه‌كته‌ری درۆزنه
چاره‌نووسیش وه‌ك گه‌وهه‌رێ له‌ناو گۆمی لێڵا وونه
دیاره مه‌لی ئومێد ناگا بۆ ناو داستانی خه‌یاڵی
به‌فه‌رمانی ڕقی والی ڕه‌ش ده‌شكێ شاپه‌ری باڵی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست