سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


كاندیدێك و سێ لایەنگرى لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان لە لایەن پارتى دیموكراتى كوردستانەوە هەرەشەیان لێ كرا، ئەگەر بێدەنگ نەبیت زمانت

Wednesday, 06.03.2009, 12:00

3710 بینراوە


تایبەت بە كوردستانپۆست

لە دوایین كردەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان دژ بە لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان دا سێ كەس كە لایەنگرى لیستى بزووتنەوەى چاكسازین لە لایەن ئاسایشى پارتییەوە لێپرسینەوە و هەرەشەیان لێ كرا.
دواى ئەوەى كوردستانپۆست بۆ یەكەم جار ئاشكراى كرد كە كەسایەتى ناوچەى هەولێر شێخ محمد باڵەك خۆى كاندید كردوە بۆ هەلبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان، سێ كەس لە ناوچەى باڵەكاتى كە پشتگیرى لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستانن، لە لایەن ئاسایشەوە هەرەشەیان لێ كراوە پێیان ووتراوە نابێت پشتگیرى لەو لیستە بكەن چونكە ئەو لیستە دژى سەرۆك مەسعود بارزانییە، ئەو سێ كەسە چالاكەى لیستەكە بە فراوانى كاریگەریان هەبووە بۆ بانگەشە كردن لە ناو خەڵك بۆ لیستەكە. پێیان وتون كە تاكە لیستێك كە دەبێت دەنگى پێ بدرێت لە باڵەكایەتى لیستى كوردستانى سەر بە مەسعود بارزانى و جەلال تالەبانیە.
لە كاتێكدا تاكە سەرچاوەی بانگەشەى لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان لایەنگرە خۆبەخشەكانیەتى و ئەو لیستە هیچ داراییەكى نیە، پارتى دیموكراتى كوردستان ئەوانیشى خستۆتە ژێر هەرەشەو لێكۆلینەوەو دەزگاى ئاسایش و پاراستن كە گوایە دەبێت دوو دەزگاى حكومى بن ئەوان بە جێ بە جێ كردنى فەرمانە دوژمنكاریەكان دژى ئەو لیستە هەڵدەستن، هەلبژاردن شەرعیەتى خۆى لەدەست داوە سەرچاوەكەمان لە دهۆك رایگەیاند.

ئومید عزەت كاندیدى لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان كە لەلایەن دەزگاى نهێنیەكانى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە رفێنرابوو هەرەشەى ئەوەى لێكراوە ئەگەر قسە بكات زمانى دەبرن و لە ناوچەى بارزان دەرى دەكەن، سایتى كوردش میدیا لە زارى عەبدولمسەور بارزانى سەرۆكى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان بڵاوى كردۆتەوە.
سەرچەوەكەمان ئەوەى زیاد كرد: شیخ محمد بالەك سەركردەیەكى نەتەوەیى كۆنى پاسۆكە پێشمەرگەى دێرینى شاخ و چەندین جار بە سەختى بریندار بووە لە شەرى دژى رژێمى بەعسى، بەشداری هیچ شەرێكى ناوخۆی نەكردوە، دزى و گەندەلى نەكردوە، خەلك دەنگى پێ دەدات بۆیە خەلك لە بالەكاتى دەترسێنن،دەزانن دەنگێكى زۆر دەهیچنێت لە بالەكاتى.
عەلى قادر سەرۆكى كۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بە رۆژنامەى هاوڵاتى راگەیاند كە گرتنى ئومێد عزەت لەسەر كێشەیەكى خێزانى بوە بەڵام ئومێد عزەت دەلێت هیچ كێشەیەكى خێزانى نیە و كۆمیسیۆنى بالاى هەلبژاردنەكان و عەلى قادریش پەیوەندیان پێوە نەكردوە تا دەربارەى گیرانەكەى پرسیارى لێبكەن"كوردیش میدیا"
لێرەدا دەردەكەوێت كە بە ناو كۆمیسیۆنى سەربەخۆى باڵاى هەڵبژاردنەكان سەربەخۆ نیە و لایەنگرى لایەك دەكات و تاوانەكانیان دەپۆشێت ، من نازانم بۆ دەبێت مەسعود بارزانى وا دوژمنكارانە بەرهەڵستى لیستێك بكات كە نە شەردەكەن و نە دەیانەوێت كەس بكوژن وكەس لە شوێنى خۆیان دەربكەن، تاكە ئامانجى ئەو لیستە بەشداریكردنە لە هەڵبژاردن و تەواو، ئەمەى بۆ چى یە؟ ئەو هەڵبژاردنە شەرعییەتى نیە و سەرۆكى هەرێمیش وەك سەرۆكێك شەرعیەتى نیە كە توند و تیژى دژى گروپێكى مەدەنى بەكاردەهێنێت و پۆستى سەرۆكایەتى بۆ ئەو مەبەستە قۆستۆتەوە. سەرچاوەكەمان قسەكانى كۆتایى پێ هێنا.
----------------------------------

***بەم زووانە كوردستانپۆست پرۆفایلى كاندیدەكانى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان بڵاودەكاتەوە تا خەڵكى كوردستان بە تایبەتى ناوچەكانى هەولێر و دهۆك بیانناسن و وە وەك نوێنەرى خۆیان هەڵیان بژێرن،تكایە تێبینى ئەوە بكە كە لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان لیستێكى سەربەخۆیە ژمارە 56 ە و لە لیستى چاكسازى چوار حیزبەكە بزوتنەوە سۆسیلیست زەحمەتكێش یەكگرتوو جیاوازە كە بە لیستى چاكسازى ناویان رۆیشتوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر