کاک نه‌وشیروان گرنتیمان چییه‌ بۆ دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ؟

Sunday, 05.03.2009, 12:00

1040 بینراوە


ئه‌گه‌ر به‌ ووردی کتێبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان بخوێنینه‌وه‌ هه‌رچه‌ند هێشتا به‌شێکیمان لێ خوێندۆته‌وه،چه‌ندین خاڵی تێدایه‌ که‌ ڕامانده‌وه‌ستێنێت.باسی ئه‌وه‌ ناکه‌م که‌ کاک نه‌وشیروان ویستویه‌تی به‌م کتێبه‌ پاکی خۆی بسه‌لمینێت و جوابی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ بداته‌وه‌ که‌ وه‌ک و خۆی ده‌ڵێت به‌ ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ ناوی ده‌به‌ن.به‌ڵام گرنگترینیان که‌ تووشی شۆکی کردم ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاک مه‌سعود کاتێک نامه‌ بۆ مام جه‌لال ده‌نێرێت پێی ده‌ڵێت وابڕوات زۆرباشتره‌ بۆ هه‌ردووکمان بۆ خۆمان بڕۆین و با ڕوو زه‌رد نه‌بین،ئا ئه‌مه‌یه‌ کاره‌سات که‌ سه‌رکرده‌کانمان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ قسه‌ش بێت وابڵێن،که‌ ئه‌م قسه‌یه‌ لاوازی سه‌رکرده‌کانمان ده‌رده‌خات و ده‌یانه‌وێت ئاشبه‌تاڵ بکه‌ن و میلله‌ت جێبهێڵن له‌ کاتێکی وا ناسکدا له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆیاندا.هه‌رچه‌ند پێویسته‌ چاوه‌ڕێ بین بزانین کاک نه‌وشیروان له‌ به‌شه‌کانی تردا هه‌موو ئه‌و گومانانه‌مان له‌لا ده‌ڕه‌وه‌ێنێته‌وه‌ که‌ بۆی جێهێشتوین له‌م به‌شه‌دا،یاخود جوابی پرسیاره‌کانمان که‌ بۆی جێهێشتوین؟ئاخۆ کێ له‌ پشتی ئه‌وه‌ بوو که‌ وا هه‌ستت کردووه‌ پارتی له‌ کاتی کۆبونه‌وه‌که‌تاندا ساردو سڕ بێت؟یاخود بۆ پارتی نه‌یده‌ویست ته‌نانه‌ت ڕوو به‌ڕوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا گفتوگۆبکه‌ن؟ده‌بێت بپرسین ئایا ده‌وری سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ چی بوو له‌و کاته‌دا که‌ نه‌توانن کۆنتڕۆڵی ئه‌ندامه‌کانی خۆیان بکه‌ن؟پێموایه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی باوه‌ڕی که‌سمان نییه‌ له‌ کاتێکدا که‌ به‌تایبه‌تی پارتی حزبی بنه‌ماڵه‌ بووه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان لای بنه‌ماڵه‌ بووه،ئه‌ی کێ ئه‌مری ده‌رکردووه‌ که‌ باره‌گاکانی یه‌کێتی بگرن و کوشتارێکی زۆر بکه‌ن؟یه‌کێکی تر بانگه‌وازه‌کان و ئاڵوگۆڕکردنی نامه‌کانه‌ که‌ ده‌توانین گه‌وره‌ترین جیاوازی له‌ نێوانیاندا بکه‌ین که‌ کام لایان بانگه‌وازه‌کانیان توندو تیژ تر بووه‌ له‌سه‌ره‌تاوه،هه‌روه‌ها له‌ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کانه‌وه‌ سه‌قافه‌تی هه‌ردوولامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
خاڵێکی تر که‌ تێبینیمان کرد ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاک نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت بڵێت کێشه‌کانی من له‌گه‌ڵ یه‌کێتی تازه‌ سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه‌ به‌ڵکو هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ ‌ کێشه‌م له‌گه‌ڵیان هه‌بووه‌ هه‌روه‌ک و خۆی ده‌ڵیت که‌ مام جه‌لال مه‌به‌ستی بووه‌ که‌ له‌گه‌ڵی بڕۆم بۆ سه‌فه‌ره‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵک بڵێن هێشتا یه‌گرتوون.
پاشان ده‌مه‌وێت بپرسم کاک نه‌وشیروان چ گرنتییه‌کمان هه‌یه‌ که‌ شه‌ڕی ناوخۆ دووباره‌ نه‌بێته‌وه؟
ده‌بێت سه‌رکرده‌کانمان گه‌یشتبێتنه‌ ئاستێک چاوێک به‌ مێژووه‌ بخشێننه‌وه‌ سود له‌و هه‌ڵه‌ مێژوویانه‌ وه‌ربگرن؟جارێکی ترمنداڵی کورد به‌ بێ گوناح هه‌تیو نه‌که‌ن،جه‌رگی چه‌ندین دایک و باوک نه‌سوتێنن؟ ده‌بێت گرنتیمان چی بێت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رکه‌وتنت به‌ده‌ست هێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر جاری پێشوو له‌سه‌رده‌ستی پارتی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێ کردو گه‌رم تر بوو ئه‌م جاره‌ له‌سه‌رده‌ستی یه‌کێتی و پارتی هه‌ردووکیان شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ ڕانه‌گه‌ینن و دووباره‌ شه‌ڕی ناوخۆ درووست نه‌که‌نه‌وه؟‌ ‌‌