چنارنێت چەماوەتەوە

Friday, 11/02/2011, 12:00

1091 بینراوە


ئەو نووسەر نییە، بەڵام دەنووسێت. هونەرمەند نییە، بەڵام پەیامی هونەری دەردەبڕێت. ئەو تەنیا كەسێكە بۆ ناشرینكردنی شتەجوانەكان پێنوسی خولقاوەو تەڕو وشك لەپێناو بەدەرخستنی خۆی دەسوتێنێ. ئەو كەسە لەپاڵ ناوی سایتێكەوە دەمامكی خۆی حەشارداوەو بەناوی www.chnar.net نووسینێكی لەبارەی هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا بڵاوكردووەتەوەو چەند تۆمەتێكی نارەوای خستووەتە پاڵ ئەو هونەرمەندەوە.
ئەو دەڵێ زەكەریا ئاوازی توركی و عەرەبی فارسی دزیووە، ئەی كەوایە كاكی بەناو نووسەر ئەگەر تۆ بۆ نەتەوەی فارس و تورك و عەرەب پەرۆشی كە كوردێك ئاوازی ئەوانی دزیووەو بەرگری لەنەتەوەی توركو فارس و عەرەب دەكەیت، ئەی بۆچی ئێوەش ئەو راستییە دەشارننەوە كە لەلایەن تورك و فارس و عەرەبەوە نەوەك هەر بەسەدان ئاواز و شعرو گۆرانی كوردی دزراوە، بەڵكوو چەندین سەدەیە ئەو نەتەوانە ئازادی ئێمەی كوردیان لەپارچەكانی تری كوردستان زەوت كردووەو هەوڵی سڕینەوەی فەرهەنگی ئێمەی كورد دەدەن. ئەی نووسەرەكە چنارنێت ئەی خۆت بۆچی شتەكانی سایتی كوردییەكان دەدزیت
بۆ راستی قسەكانم ئەو لینكە كلیك بكەن كە چنار نێت لەو سایتەوە بابەتەكان دەدزێت (سڤیل).
http://www.civilmag.com/news/Huneryi/index.php

بەناو نووسەرەكە چنارنێت، تۆ كاتێ دەڵێ زەكەریا بازرگانی بە ماددە سركەرەكان ئەی كە تۆ ئەوەندە خەمخۆریت بۆ باسی ئەو سیخورانە ناكەیت كە لەئێرانەوە تریاك دەهێننەوە كوردستان و بە ئاشكرا لەلایەن دەسەڵاتێكەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت؟ ئاخر هونەرمەند زەكەریا چ باكی بەتریاك هەیە؟ ئەو كاری هونەری دەكات و تەنێ بۆتۆ نا بۆ هەموو ئەو كەسانێكی وەك تۆ وەڵامێكی بۆ قسە بێبنەماكانی ئێوە نییە.
نوسەرەكە چنارنێت، تۆ كە نە میوزیك ژەن و هونەرمەند نەبیت، تۆ كەنەزانی ئاواز چییەو ئاواز دانەر نەبیت، ئەی پێم ناڵێی تۆ چوزانی هونەرمەندرێك چۆن چۆنی ئاوازی دزییووە؟ یان تۆ قەڵەمێكی چەوتی لەلایەن چەند كەسێكی حەشاردراو كراوی بەنیشانە، تا ئامانجە چەوتەكانی ئەوان بپێكیت و بەو شێوەیە بتەوێت خۆت لەپەنای هونەرمەند زەكەریاوە بناسێنیت؟.
واباشترە دەست لەو كارە هەڵگری ؟ یان بڕۆیتە كۆرسێكی نووسینەوە، ئەگەرنا نووسەرەكە چنارنێت، تۆ نەنووسینەكەت لە چوارچێوەی وتارەو نە شارەزایت لە میوزیكەو نە ئاواز دەنەرو شاعیر ..؟ پێم ناڵێی تۆچنارنێتی یان دەمێكە باڵای ڕاستیەكان وەك دارچنارێك چەماوەتەوە
بوویتە نیشانەیەك بۆ پەرینەوەی شتەناشرینەكان و چەوتەكان بەسەرتەوە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە