مووچەى ساڵیکی د. بەرهەم و پێشتریش هی نێچیر, نزیكەى مووچەى دە هەزار فەرمانبەرى كوردستانە !

Thursday, 08/04/2010, 12:00

1122 بینراوە


بەپێى قسەى سەرچاوەیەك لە مەكتەبى دكتۆر بەرهەمى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە زۆر بە نهێنیەوەبۆمان دووا و ڕوونى كردەوە كە مەعاشى مانگانەى د. بەرهەم وەكو سەرۆكى حكومەت دەكاتە مووچەى مانگانەى دە هەزار فەرمانبەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان . هەروەها لە زارى خۆیەوە ئەو سەرچاوەیە دەڵێت لە كاتێكدا لە هەموو ڕوێكەوە هەوڵى ڕوون و ئاشكرایى بودجەى هەرێمى كوردستان دەدرێت كەچى ناڕوون ترین بودجەیە و زۆرینەى داهاتى ئەو بودجەیەش بۆ موچە و مەسروفاتى بەرپرسان دەڕوات و دەشلێت لەگەڵ ئەوەى بە سەدان فەرمانبەرى حكومى بە دەست بێ ئیمكانیەتى و كەمى موچەوە دەناڵێنن كەچى دەبینرێ بە موچەى نزیكەى دە هەزار فەرمانبەر دەكاتە موچەى یەك مانگى د. بەرهەم , ئەو سەرچاوەیە دەشیگوت ئەگەرچى د.بەرهەم زۆرترین كێشەى بۆ دروست دەكرێت و تەنانەت وەزیرە پارتیەكان حیسابێكى ئەوتۆى بۆ ناكەن , كە ئەگەر هەر سەرۆكى حكومەتێك بووایە ئێستا دەستى لەكار دەكێشایەوە , بەڵام زۆرى ڕێژەى ئەو موچەیە وا دەكات چەق بەستوو بێ , وەك ئەو سەرچاوەیە دركاندیشى كە د. بەرهەم ووتبوى كە بەبێ دەستكارى ئەو موچەى ئیستا من ئامادەم دەست بەردارى پۆستى سەرۆكى حكومەت بم .
نیچیر به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌ک هه‌ر مووچه‌که‌ی دیار نه‌بوو به‌ڵکو هه‌موو بودجه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستانی له‌ گیرفانیا بوو ، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر سه‌فه‌رێکی بۆ ده‌روه‌ی وڵات که‌متر له‌ یه‌ک ملیۆن دۆلاری سه‌رف نه‌کردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە