لە وەڵامی "بەڵگەنامەیەکی" هەڵبەستراو

Friday, 27/05/2011, 12:00

1587 بینراوە



 
 


لە وەڵامی "بەڵگەنامەیەکی" هەڵبەستراو کە لەسەر وێبسایتەکەتان بڵاوبۆتەوە و تیایدا فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و سەرۆکی فەرمانگەکە تۆمەتبارکراون بە بردنی حەوت (٧) ملیۆن دۆلار، دەخوازین ئەم خاڵانە روون بکەینەوە:
1. ئێمە سەرسوڕماوین لەوەی بڕیارتاندا لاپەڕەیەکی نووسراوی واژۆنەکراو و چاپکراو بڵاوبکەنەوە و ناوتان لێنا "بەڵگەنامە".
2. تەنها بۆ تۆماری فەرمی، دەخوازین بزانن کە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو چالاکییەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەوانەش زانیاری لەسەر بودجە. وێبسایتەکەمان بەڵگەیەکی ئاشکرای بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانمانە، کە هەموو زانیارییەکی پەیوەنددار لەخۆ دەگرێت، جا چ بودجە بێت یان نا.
3. ئەو بابەتانەی لەو "بەڵگەنامە"یەدا هاتوون لە گفتوگۆ زیاتر نەبوون. بیرۆکەیەک بوو بۆ دانانی بودجە بۆ تواناسازیی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستاندا، کە جێبەجێ نەکرا. ئەگەر وا بووایە، ئەوا فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ ئەم چالاکییەشی بڵاودەکردەوە، وەک چۆن لە رابردوودا هەموو پرۆژە و چالاکییەکانمان بڵاوکردۆتەوە. نمونە بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆژە و چالاکییەکانمان بەروونی لە وێبسایت و راگەیاندنە رۆژنامەوانییەکانماندا هەیە.
4. لێرەدا و هەموو کاتێک رایدەگەیەنین کە، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەیە بۆ هەر پرسیار و لێپرسینەوەیەک کە کەناڵەکانی میدیا دەیکەن. یاساکانی رۆژنامەوانیی پیشەیی (پرۆفێشناڵ) دوپاتی دەکەنەوە، کە کاتێک رۆژنامەنووس بەڵگەنامەیەکی بەدەست دەگات، ئەوا سەرەتاییترین کار کە دەیکات بریتییە لە پشکنینی راستەقینەیی بەڵگەنامەکە و پرسیارکردن لە لایەنی پەیوەنددار سەبارەت بە بابەتی نێو بەڵگەنامەکە. بۆ ئەم نووسینەش، تەنها پێویست بوو پەیوەندییەک بە ئێمەوە بکەن و زوو بۆتان ئاشکرا دەبوو، کە ئەمە لە هەڵمەتێکی لەکەدارکردن و ناوزڕاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری نەبێت هیچ شتێکی دیکە نییە.

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چالاکییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا، تکایە دودڵ مەبن لە پەیوەندیکردن پێمانەوە لەڕێی:
www.it.krg.org
[email protected]
www.facebook.com/KRGIT
Twitter @KRGIT


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە