سینارێۆكەى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى پارتى، لەمەڕ دەستگیركردنى ژمارەیەك تیرۆرست و چەك و تەقەمەنى و جبەخانەكە، بۆتە گاڵتەجارى سەر زارى سەرك

Saturday, 19/09/2009, 12:00

2322 بینراوە


لە شەوەى 17 لە سەر 18 ى 2009 لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هەرێمى كوردستان(پارتى)، كە گوایە لە پلان و نەخشەیەكى تۆكمەى پیاوەكانى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هەرێم، ژمارەیەك تیرۆرستیان دەستگیركردووە، لەگەڵ جبەخانەیەكى بێشومار چەك و تەقەمەنى لە گوللە هاوەن و ئاربیجى و ڕومانەو كاتوێشاو فیشەكى هەمە جۆریان دەست بەسەرا گرتووە!
تا ئێرە هەواڵەكە زۆر ئاسایە وەك نوسراوێك كە دەخوێنرێتەوە، وەلێێ كاتێ لە شاشەكانى كەناڵەكانى پارتیەوە، ئەم هەواڵە بڵاوكرایەوە، چەندین سەرنج و تێبینى گوماناوى لاى بینەر دروست كرد لەوانە:
ئەوەى خوێندرایەوە دەست گیركردنى گرۆپێكى تیرۆرستى بوو، بەڵام وێنەى یەك تیرۆرستمان نەدى!
لە كاتێكدا دەبوو لەگەڵ هەواڵەكەدا تیرۆرستەكاننیشانبدرایە، تا ببوایەت جێگایى باوەرو سیقەى هاوڵاتیان، چونكە پاراستنى پارتى بەوە ناسراوە زۆر وردە لە دەستخستنى زانیارى و تا بە كۆتایى نەگەیەنێ هیچ شتێك بڵاوناكاتەوە، لێ لەمەدا وا دەرنەچوو!
سەمەرەترین شت وێنەى ئەو جبەخانە گەورەیە بوو، نەمانزانى شوێنى ئەو جبە خانەیە كە سەدان گوللە هاوەن و ئاربیجى و كاتێوشاو تێئێنتى و فیشەكەى چەكى جۆراو جۆر،ئەگەر كەركوكە با بزانین، یا موسڵە بابوترایە موسڵە، خۆگەر هەولێرە، ئەوا كارەساتە بە 120 هەزار پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى و پێشمەرگەو كادیرانى سەربازىو ئیدارى و ڕێكخستنى پارتى لە هەولێردا، خەلایەى(خانە)ى نووستووى تیرۆرستان بەو شێوەیە هێلانەو مۆڵگایان دانابێ؟!!
یا كێدەڵى پیاوەكانى ئاسایش و زێرەڤان و لیوایى تایبەت و پاسەوانەكانى مەسعود بارزانى نەبوونەتە بەشێك لە هێزى تیرۆرستانو ئەوان بە پارەو سەفقەى بارزرگانى ئەو چەند لۆریە چەك و جبەخانە سەربازیەییان بۆ سنورى هەولێر بۆ تیرۆرستان نەگواستۆتەوە!
یا وەك تەواوى كادیرانى پایە بەرز و نزمى پارتى و لایەنەكان بە سینارێۆیەكى لاواز و كاڵ و كرچى دەزگاى پاراستنى دەزانن و، ئەو جبە خانانە شوێنەىكەى پشت سەرى ڕەش نیەو، بۆ ترساندنى هلاوڵاتیان و ورە بەرزكردنەوەى دەزگاكانى سەربە پاراستن و خۆ ئامادەكردنى دەستگیر كردنى ئەندامانى لایەنە ئیسلامى و غێرە ئیسلامى تا ئەوەى بیانەوێت زمان و خامەى زۆرێك لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسانى ئیسلامى و غیرە ئیسلامى ببڕن و بەناوى پەیوەندى و تێوەگلانى دەزگا ئەمنیەكانى وڵاتانى سنورى هەرێمى كوردستان، تەسفیەى زۆر كەس و لایەن بكەن و، بیكەنە چالاكیەك كە تا 3 مانگ لەناو خەڵكى كوردستاندا، دەنگبداتەوە!!
بڕوانن لە رۆژى دواتر ئەم گاڵتەجارى و سینارێۆیەى پاراستن چۆن لەلاى خەڵكى و ،سەركردایەتى و كادیرانى پارتیەوە، لە نێوخۆیان لە بارەگاكان و نووسینگەكان و لق و ناوچەكانى بەگشتى و سەنتەرى ئاڵاى سەر بە یەكێتى قوتابیانى كوردستان(پارتى)یەوە، بە سیناروێیەك بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى ئەمنى و چەلەنگى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى پارتى باسدەكرا، و زیاتر لە 50 كادیرى قوتابیان بە و سینارێویەى مەسرور بارزانى پێدەكەنین و، تا ئەوەى دەیانگووت: سبەینێ كۆمەڵێك لە نوێژكەران و حزبە ئیسلامیەكان دەبنە میوانى پاراستن!!
وەهاشى نیشانبدەن، كە پاراستن تاكە دەزگاى ئەمنیە، لە دۆزینەوەى خانە نووستووەكانى دوژمنان و پیلان و كارە سەربازیەكانیان، لە دیوى دوهەمیشەوە بۆ منافەسەكردنى بەرامبەر دەزگاى زانیارى و ئاسایشى یەكێتى و ترساندنى حزبە ئیسلامیەكان بە گشت لایەنەكانەوە!
وێڕایى لە هەوڵى خۆدەرخستنە بەرامبەر نێچیرەڤانى ئامۆزاى، كە بەنیازە ببێتە جێگرەوەى مەسعود بارزانى مامى!
دوا پرسیار ئەوە، گەر دەزگاى پاراستن ئەوەندە چوست و چەلەنگ و وریان، ئەى بۆ نەتان سەلماند شێخ زاناى ڕەحمەتى سەر بە كەریم سنجارى بووـ یا سەر بە عیسمەت ئەرگووشى بوو، یا سەر بە مەسرور بارزانى بوو؟!!
تا ئەمڕۆ هیچ كە سێك نازنێت ئەو شێخ زانایە سەر بەكام گرۆپى ئیرهانى و ناوچەكە بوو؟!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە