خیتابی تاوان و بوختان بۆچی؟!

Monday, 15/03/2010, 12:00

1699 بینراوە


سامان حاجی كەریم لە 13/3/22010وتارێكی دوورو درێژ لەژێر ناوی(خیتابی خیانی حیزبی شوعی)لە سایتی كوردستانپۆست بڵاوكردووەو ئەمەش وەڵامی منە:
1- 25ساڵە رەخنە لە حزبە ئیسلامیەكان، پارتی، یەكێتی، كۆمونیزمی كرێكاری، بەعس و عەرزو ئاسمان دەگرم، كەچی لەبەر ئەوەی"گۆڕان"یشم خستووەتە پاڵیان و لە چەند هەفتەی رابردوو چەند وتارێكی رەخنەگرانەم لەدژیاندا نووسیوە، چەند(سامان كەریم)ێكی"گۆڕانخواز"م لێ پەیدا بووەو لەناو گەشتییەكەی نوحەوە، لەسەر بنەمای(گومان)، تاوانی بوختانی بێ بەنەما دژ بە من ئەنجام دەدەن یان بە"پشتیوانی خوا"وەوە لە رێگای ئیمیل و تەلەفۆنەوە بە چكلێتی كۆمپانیای حەزرەتی نوح بۆ بەرهەمهێنانی جمێن و سوكایەتی، پێشكەش دەكەن. "گۆڕانخوازەكان"بەو پەڕی بێویژدانییەوەو بە ئارەزووی خۆیان ناسنامەی(زانیاری، ئاسایش، پاراستن)م بۆ درووست دەكەن. ئەوەتە، ئەگەر"بەختیار عەلی" فەیلەسوفیان بێت، ئیدی وەك مانگی چواردە دیارە ئەم بەڕێزانە چەند كڵۆڵن و چۆن گۆڕیویانە.
من لە ئێستاوە دڵنیایان دەكەم: ئەو حزب و لایەنانە كە لە چەند ساڵی داهاتووشدا درووست دەبن، بەچاوێكی رەخنەگرانەوە تەماشایان دەكەم!
2- ئەگەر رەخنە دەگرن، كۆنكریت باسی بۆچوونە هەڵەكانم بكەن و راست و درووستەكەی بنووسن تا هەموو لایەك سوودی لێوەربگرێت.
3- من لە سەنگەری خاڵۆ رەشیدو هاوشێوەكانییەوە هەڵویست و بۆچوونی خۆم دەنووسم و ئێوەش ئازادن لە داهێنای درۆو تۆمەت كە لەدواییدا خۆتان پێ سووك دەبن.
4- من ئامادە نیم پاش ئەو هەموو هەڵویست و بۆچوون و رەخنانە كە لەو هەموو ساڵانە نووسیومن و زۆرێكی هێشتا لە سایتەكان دەبینرێن، تازە بە تازە بەرگری لەخۆم بكەم.
5- سەرتاپای وتارەكە پەیوەندی بە پارتی و یەكێتی هەیەو ئەو دوو حزبەش لەشكرێك كادری راگەیاندنیان هەیەو خۆیان دەتوانن وەڵام بدەنەوە.
6- جەنابی سامان وەك جاسوسێكی ئیسلامی قیناوی قسەیەكی پێش نزیكەی10ساڵ لە دڵ گرتووەو تازە بەكاری دەهێنێ، بەڵگو گردە پیرۆزەكەیان"پەنا بەخوا" پاش ئەوەی سوراتولموستەقیم دەكەن بە دوو ساید، دادگاییمان بكەن. ئەگەر سامان و هاوشێوەكانی هێشتا لە هەڵویستی من تێنەگەیشتون، ئیدی با بۆ خۆیان "بە ئەزنی خوا"سیر بخۆن و زوڕنای لێبدەن!
7- لەراستیدا ئەوەی لەو وتارە پەیوەندی بە منەوە هەبوو، ئەوەندە بێتام و لەزەت بوو، نەمویست وەڵام بدەمەوە، بەڵام لەسەر داوای چەند برادەرێك ئەم چەند خاڵەم نووسیوە. هیوادارم لە رەخنەی داهاتوویان هەروا"پشت بە خوا ببەستن"وئەوەندە لە بابەت دوور نەكەونەوەو بەكورتی و پوختی بۆچوونی خۆیان بەیان بكەن و تەنها ئاراستەی خۆمی بكەن، چونكە هیچ كەس و لایەن و گروپێك بەرپرس نییە لە بۆچوونەكانم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە