ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس(ئاكانیوز)یش ڤایرۆسی گەندەڵی گرتیەوە .

Friday, 28/05/2010, 12:00

1292 بینراوە


رۆژنامەنووسێك لە (ئاكانیوز) وای لە ماڵوێرانی راگەیاندنی پارتی، راگەیاندنێك تەژی لە گەندەڵیو هەواڵ دزین، راگەیاندنێك هیچ مەرجێكی بواری راگەیاندنی تێدا بە دی ناكرێت، مەكتەبی راگەیاندنی پارتی و ژمارەیەك لە راگەیاندنكارانی پارتی سایتێكی ئەلیكترۆنی كردۆتەوە ناوشیان لە خۆ ناوە ئاژانس، نازانم راگەیاندنكارانی پارتی خۆیان لە گێڵی داوە یاخود خەڵكیان پێ گێڵە، چونكە هەموو لایەكمان ئەوە دەزانین كە ئاژانس كۆمەڵێك مەرجی هەیە بۆ ئەوەی پێی بگوترێت ئاژانس، ئەوەتا سایتی هەواڵگەرم كەرەوەی پەیامنێر كە تا ئێستا چوار هەواڵی تایبەت بە خۆی نییە و ئەوەی هەشیانە لە دەزگاكانی راگەیاندن دەدزن كەچی ناویان لە خۆ ناوە ئاژانس، بەم دواییەش بەدران ئەحمەد حەبیب (ئاكانیوز)ی راگەیاندووە لە ژێر ناونیشانی (ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس) بە هۆی ئەوەی (ئاكانیوز) بە چەند زمانێكی جیا هەواڵ و بابەتەكانیان بڵاو دەكاتەوە، تارادەیەكی كەم مەرجی ئەوەی تێدایە پێی بگوترێت ئاژانس، بەڵام مخابن (ئاكانیوز) و بەدران ئەحمەد حەبیبیش خەریكە ڤایرۆسی گەرم كەرەوەی هەواڵ دەیگرێتەوە، هەندێك زۆر ئاساییە تۆ هەواڵێك لە ئاژانسێكی گەورەی راگەیاندنی جیهانی وەربگری، بەڵام سەیرە ئاژانسێكی وەك (ئاكانیوز) هەواڵی سایتێكی هەواڵگەرم كەرەوەی وەك (پەیامنێر)بدزێت، ئەوەی سەیرتریشە ئەوەیە هەواڵێك لە زاری پەرلەمانتاری كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ناوی(دڵشاد شەهاب)بڵاو كراوەتەوە، كەچی (ئاكانیوز) هەمان هەواڵ دوای دوو سەعات بڵاویكردۆتەوە بە ناوی هەمان سەرچاوە، كەچی دەشلێت بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وای كە راگەیاندنی پارتی خەوتووە، ئەوانەن راگەیاندنی پرۆفیشناڵ، كەچی راگەیاندنەكانی ئەهڵی و سەربەخۆ بە جاسوس و بە هاندان و پشتگیری كردنی دەستی دەرەكی تۆمەتبار دەكەن.
دەقی هەر دوو هەوالی سایتی(پەیامنێر) و (ئاكانیوز) لە خوارەوە بی خوێنەوە.







کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم ئامادەی دانیشتنی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌بێت
PNA جێگری سه‌رۆكی لیستی كوردستانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوا و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.



دڵشاد شه‌هاب جێگری سه‌رۆكی لیستی كوردستانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: كاتژمێر 11ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان کۆ بوویەوە.

جێگری سه‌رۆكی لیستی كوردستانی گووتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌سازییه‌ك بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم تیایدا ئاماده‌ ده‌بێت و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌رداواكاری به‌ڕێزیان ده‌بێت كه‌ داوای كردووه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سازبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش سه‌ردانی بۆ توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان روون بكاته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی توركیا به‌ فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشتی توركیا كرد و له‌و سه‌ردانه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ ده‌كات.


شەمووی داهاتوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەی پەرلەمان دەبێت
27/05/2010 20:08



هەولێر 27 ئایار/مایۆ (ئاكانیوز)- پێش سەردانیكردنی بۆ توركیا و چەند وڵاتێكی تر، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شەمووی داهاتوو ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت.

دڵشاد شەهاب جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان ساز كرد بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێك كە هەندێكیان پێوەندییان بەكاری پەرلەمانەوە هەبوو".

"خاڵی سەرەكی ئاگەداركردنی سەرۆكی فراكسیۆنەكان بوو لەوەى شەمووی داهاتوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ڕوونكردنەوەی گەشتەكەى بۆ توركیا و چەند وڵاتێكی تر ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت تا ئامانجی سەردانەكانی بۆ پەرلەمانتاران و سەرجەم خەڵكی كوردستان ڕوون بكاتەوە" شەهاب وای گوت.

(ئاكانیوز) ر ح


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە