وەزیرى پەروەردە وەزیرى كێ یە؟؟؟؟؟؟

Wednesday, 09/02/2011, 12:00

1390 بینراوە




ئاشكرایە لاى هەمووان كە پارساڵ لەرێگەى وەزارەتى پەروەردەوە چەند پلەیەكى سەرپەرستیارى پەروەردەیی راگەینراو جەند مەرجیكیش دیارى كرابوو بۆ ئەو كەسانەى دەیانەویت داوا پێشكەش بكەن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 1700 مامۆستا كەمەرجەكانیان تێدابوو داوایان پێشكەش كردوو لە رۆژى هەینى 16/4/2010هەموو ئەو مامۆستایانە تاقیكردنەوەیەكى بەراییان ئەنجامدا كە لە كۆى هەموویان 402 مامۆستا دەرچونیان بەدەست هێناو ئەوانى تریش بە دەرنەچوو دانران و كرانە دەرەوەى بازنەكەوە كە خۆى لە خۆیدا ناعەدالەتییەكى پێوەدیاربوو چونكە پرسیارەكان كەمیان پەیوەندى بە بوارى پەروەردەوە هەبوو و ئەمەش بووە مایەى نیگەرانى زۆربەى مامۆستایان و سەر بارى ئەوەش وەزارەتى پەروەردە زۆر بێ باكانە مامەڵەى لەگەڵ ئەم كێشەیەدا كردوو لە برى لێپرسینەوە لە دانەرانى پرسیارەكان هۆیەكەى بۆ ئاست نزمى مامۆستایان گەراندەوە ئیتر نازانین تۆبڵێى لە كۆى 1700 مامۆستا كە هەموویان خاوەنى زاتر لە 10 ساڵ خزمەت بن 1300 مامۆستایان ئاستى دەرچوونیان نەبیت لە تاقیكردنەوەیەكدا ؟؟ ئەى ئەگەر وایە بۆ وەزارەتى پەروەردە بە دواداچونێكى نەكرد بۆ هۆیەكانى ئەم ئاست نزمییە ... بەڵێ تاقیكردنەوەى یەكەم تەواو بوو كە بە تاقیكردنەوەى بەراییى ناسرا .. پاشان رۆَژى 18/7/2010 بۆ بنەرەتى و 20/7/2010 بۆ ئامادەیی دیارى كرا بۆ ئەنجام دانى تاقیكردنەوەى پسپۆرى بۆ ئەو مامۆستایانە ى لە تاقیكردنەوەى بەرایی بە دەرچوو دانرابوون و لەو تاقیكردنەوەشدا لەنیوە زیاتریان بە دەر نەچوو دانران و كرانە دەرەوەى بازنەكەوە پاشانیش لە 19/8/2010 تاقیكردنەوەى زمانى E و كومپیوتەر ئەنجام دراو پاشانیش (مقابلە) ى دەرچوان كرا كە تا ئەو ئاستەى مەجالى تیابوو و ئاشكرانەبن مەحسوبیەت و مەنسوبیەت پەیرەو كراو بەپیی وەلا و ئینتماى حزبى بۆ پارتیمان نمرەكانیان دانا و پاشان بەپیی پێوەرە راگەیەنراوەكانى خۆیان نمرەكان هەموار كراو سەر ئەنجام وەك موعجزە پارێزگاى دهۆك كەس نەما دانەنرێت و هەمووى دەرچوون و بوون بە سەرپەرشتیار و پاریزگاى هەولێریش لە سایەى اتفاقیەى ستراتیجى پارتیمان لە گەل یەكێتى 3 یەكێتى داماو بوونە قوربانى و بە هۆى ئەوەى نمرەكانیان لە خوار شەستەوەبوو بە دەر نەچوو دانران و پاشانیش پشكى شێ بەر پارێزگاى سلیمانى كەوت و 15 مامۆستا بە بیانووى ئەوەى نمرەكانیان لە 55 بۆ 60 بوو دانەنران پاش ئەو هەموو ئەزیەت و نارەحەتییە پییان ووتن ئێوە دەر نەچوون .بەلام لەراستیدا هۆكەى ئەوە نەبوو تاكە هۆ كە هەبوو ئەوەبوو ئەوانە یەكێتى بوون و بەر پرسانى یەكێتیش خۆیان نەكردە ساحیبى قەزیەكەو هەروا ڕۆشت لەوەش عەجایب تر لەو پانزە كەسەى سلێمانى دوانیان بەبیانووى ئەوەى نمرەكانیان 59 یە و نزیكە لە شەست پاش مانگێ دانران و بوون بە سەر پەرشتیار كە ئەو دوو بەرێزەش بە هۆى 59 كەیانەوە نەبوو بەلكو بە هۆى پارتی بوونیانەوە بوو (ئا فەرین اتفاقیەى ستراتیجى) !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

بەرێزان لەمە زیاتر كاتتان ناگرم و دێمە سەر مەبەستى سەرەكى بابەتەكەم كە ئەویش ئمەیەى لاى خوارەوەیە:-

پاش ئەو هەموو غەدرەى پارتى كە لە سەرەوە باسمان كرد لە م دوو سێ ڕۆژەى رابردوو وەزیرى پەروەردە سەلماندى كە ئەو تەنها وەزیرى پارتى یەو جگە لە پارتیش كار بۆ هیچ كەسێكى تر ناكات چونكە لەم چەن ڕۆژەى رابردوو بەرێزیان بە فەرمانێكى تایبەت مامۆستایەك كە ئەێلەن مقابەلەى نەكردبوو دواى تێپەر بوونى 4 مانگ لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ موقابەلەى ئەو بەرێزەو بە رێزو حورمەتێكى زۆرەوە بە سەرپەر شتیارى كۆ مەلایەتى دانرا ...

ئاخر جەنابى وەزیر ئەم كارەى بەرێزت كارى وەزیرانەیە یان مەزاجى حیزبى و شەخسى ....

بۆیە من وەك گۆران خوازێك كە ئەێلەن بەشدارى ئەو پرۆسەیەم نەكردووە بە لام بە ووردى چاودێرى م كردووە دوا لە و بەرێزانە دەكەم كە لەمە زیاتر لە پارتى و یەكێتى یەكەى خۆتان چى چاوەرى دەكەن ... ئەى بۆ قۆڵى لى هەڵناماڵن و گۆڕان خوازانە دژى ئەم مەحسو بیەت و مەنسوبیەتە بوەستنەوە .. تاكەى زەلیل و ژیر دەستەى یەكێتى دەبن كە ناتوانیت دیفاع لە مافەكانتان بكات




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە