بە یاننامەى ڕاگەیاندنى پارتى ئایندەى كوردستان _ئێران(p.a.k)

Sunday, 19/04/2009, 12:00

1110 بینراوە


پارتى ئایندەى كوردستان party aindai Kurdista
دەستەى دامەزرێنەر
كۆمیسۆنى باڵاى بەڕێوەبردن بەروار : 1 / 4 / 9
P.A.K ژمارە : 502
-------------------------------------------------------------------------------------

بەڕێز: ماڵپەڕى كوردستان بۆست

سڵاو..........................

بەڕێزان ئێمە دەستەى دامەزرێنەرى (پارتى ئایندەى كوردستان ) بەپێویستمان زانى ئەم بە یانامەى ڕاگەیاندنە لە ماڵپەڕە بەرێزەكەتانەوە ڕابگەیەنین .
بە هیواى سەركەوتن







كۆمیسیۆنى باڵاى بەرێوەبردن

وێنەیەك بۆ :
دۆسیەى تایبەت .
گشت لایەن و ڕێكخراوەكان.
خەڵكى كوردستان .
ماڵپەرى كوردستان پۆست.



بە یاننامەى ڕاگەیاندن

خەڵكى تێكۆشەرو ماندو نەناسى كوردستان ...
كرێكاران زەحەمەتكێشان ....
ژنان لاوان....

لە ئەنجامى ئەو بۆ شایى یەى كە لە نێوكایە سیاسى یەكانى گۆڕەپانى كوردستانى ئێراندا هەیە ،ئێمە دەستەى دامەزرێنەرى پارتى ئایندەى كوردستان بە پێویستمان زانى بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆ شایى یە كارو چالاكیمان كەتائێستا بە شێوەى نهێنى و تەشكیلاتى بوە ، ڕابگەیەنین و چیتر ئەو مەیدانە چۆڵكراوە ى كە لە لایەن هێزە ئۆپزسوێنە كوردستانیەكانەوە بەجى هێڵراوە بە خەباتێكى سیاسى و مەدەنى پڕ بكەینەوە.بۆ یە داوا لە هەمو ئازادى خوازو ژنان و لاوان و كرێكاران و زەحەت كێشانى كوردستان دەكەین بە خەباتێكى مەدەنى و سەردەمیانە لە دژى هەڵاواردنى ستەمى نەتەوەیى و مەزهەبى و سیاسى و كۆمەڵایەتى لە كوردستانى ئێران یەكڕىزی یەك پێك بهێنن.
لە پاش هاتنە سەركارى دەسەڵاتى مەزهەبى كۆمارى ئیسلامى ئێران ستەمى نەتەوەیى لە بەرانبەر گەلەكەماندا زیاتر قوڵ بوەتەوەو ئازادى و مافە نەتەوەیى وكلتورى و كۆمەڵایەتیەكان تادێ لاوازتردەبن . بۆیە بە پێویستمان زانى ئێمە وەك دەستەى دامەزرێنەرى (پاك)ئەوبۆشایى یە زەقەى كە دەیبینین لە ئەنجامى پاشە كشێى حزب و سازمان و ڕێكخراوە كوردستانیەكان بە خەباتێكى سەردەمیانەو پارتێكى مۆدێرنانە پڕبكەینەوەو هەرچى زیاتر هەوڵبدەین بۆ یەك ڕیزى و یە یەك خستنى یەك خەبات لە دژى ستەمى نەتەوەیى و چەوساندنەوەو ئیستغلال كردن . دنیاى سەردەمیش چیتر پێویستى بە ئاوا پارتێكى مۆدێرن و پێشكەوتو خوازو سەردەمیانە هەیە كە بتوانێ لە ڕێگەى فشارى سیاسى و بەدەست هێنانى ڕاى گشتى نێو دەوڵەتیەوە هەنگاو بنێ بۆ بەدەست هێنانى مافەكانى گەلەكەمان.
ئەمڕۆ لە هەرچى كاتەكان زیاتر پێویستمان بە یەك ڕیزى و یەك دەنگى هەیە لە بەرانبەر داگیركارو ستم گەرى سیستمەى ئیسلامى و بۆ یەك خستنى خەباتێكى ڕەواو ڕزگارى خواز پێویستبونى پارتى ئایندەى كوردستانى خولقاندوە و لە هەناوى زەوریەتى ڕزگارى و مافى نەتەوەیى یەوە سەردى دەرهێناوە چوونكە چیتر چەوساندنەوە لە ژێر هەربیانوو ئایدیایەكدا قبوڵ ناكرێت و ، ناشێ بەم چەشنە ژیانە ژێردەستى یە ڕازى ببین و بێدەنگە لە هەموو مافێكى نەتەوەیى و كلتورى و كۆمەڵایەتى و ... هتد ،بكەین وە خەباتى ئێمەش خەباتێكى ڕەواو مۆدێرن و سیاسیانە دەبێت بۆ بەدەستهێنانى مافەكانمان .
لە ماوەى زەمەنى و چەندین ساڵەى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستاندا ،ئەزموێنیكمان بەدەستهێناوە لە بێتوانایى و كەم و كورتى ئەو بزوتنەوەو دەنگەناڕازیانەى لە زەمینەى ڕێكخستنى حزب و سازمان و لایەنەسیاسیەكاندا كە دەرئەنجامەكەى كەمترین ماف بەدەست نەهێنراوە بۆ گەلەكەمان و بە پێچەوانەوە قوربانیەكى زۆردراوەو نەشمان توانیوە وەك پێویست سود مەندببین لە و ڕەنج و قوربانیدانە .بۆیە ئێمە لە پاش تاوتوێكردنى ئەو ئەزمونانەو نەتیجەگریى یان پێمان وایە دەبێت لە دنیاى سەردەمدا و بۆ بەدەست هێنانى مافەڕەواكانمام كەمترین قوربانى بدەین وزۆرترین دەست كەوت بەدەست بهێنین .ل ەم سۆنگەیەوە پارتى ئایندە سیاسەتى خۆى لە سەر ئەم تیۆریە داڕێژاوەو دەشبێت هەروابێت.كە شەپۆلەكانى دیموكراسى و تەكنۆلۆجیا دورترین ڕێگاى ڕزگارى و خەباتى بۆ نزیكتر كردوینەتەوەو بەسودوەگرتن لەم دنیاى پێشكەوتوو زانیارى یە دەتوانین بە شێوەی خەباتێكى سیاسى و دیپلۆماتى و بەدەست هێنانى ڕاى گشتى جیهانى چەندین هەنگاو لە خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەكەمان بەرینە پێشەوە.
ئێمە وەكو پارتى ئایندەى كوردستان لە گەڵ هەمو ئەو گروپو سازمان وحزبانەداین كە هەڵگرى خەباتێكى ڕەواو ڕاستەقینەو پێشكەوتوخوازن بۆ هەرچى زیاتر یەكخستنى یەك دەنگى و یەك ڕیزى لە پێناو نەهێشتنى ستەمى نەتەوەیى و چەوساندنەوى ئاینى و كلتورى و كۆمەڵایەتى و دەستەبەر كردنى مافى هاو وڵاتیەتى و یەكسانى ڕەگەزەكان.

دوبارە سڵاوى گەرم

دەستەى دامەزرێنەرى (p.a.k)
كۆمیسیۆنى باڵاى بەرێوەبردن
1 /4 /9


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە