یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


ململانێكانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان پەرەدەسەنێت !(بەشى یەكەم)

Sunday, 10.02.2011, 12:00

4617 بینراوە


یەكێتى قوتابیانى كوردستان، كە لەلایەن پارتى دیموكراتى كوردستان، پاڵپشتى دەكرێت و حزب ئاڕاستەى دەكات بۆ چۆنیەتى كاركردن و دەست خستنە ناو ناوەندەكانى خوێندن، بەڵام چەند ساڵێكە بوونى كوتلە و دەستەگەرى و عەشیرەتگەرى و ناوچەگەرییەتى ئەم ڕێكخراوەى خستۆتە دۆخێكى دژوار و سەخت و ڕۆژ بەڕۆژیش ئەم كوتلەگەرییە تەشەنەدەسەنێت، توندوبوونى ململانێ و باڵباڵێنى قوتابیانى پارتى، سەركردایەتى پارتەكەى نیگەرانكردووە، بۆیە تا ئێستا دەیان جار سەرۆك و جێگر و مەكتەب سیاسى و ئەنجومەنى سەركردایەتى حزبەكە كۆبوونەوەى لەگەڵ قیادەى ئەم ڕێكخراوە ئەنجامداوە.
تەقینەوە و زەقبونەوەى كوتلەگەرى ناو ئەم ڕێكخراوە لە كۆنگرەى 12 ى سێپتامبەرى 2007 بەتەواوى پەردەى لەسەر تەواوى ڕاستیە شاراوەكانى چەندین ساڵە هەڵدایەوە، ئاریان سەلاحەدینى كاندیدى سۆرانیەكان كە زۆرترین دژایەتى كرا لە لایەن ئازاد بەروارى بە پاڵپشتى كردنى ماددى و مەعنەوى رێناس جانۆى بادینى، كە دواتر ناكۆكیەكان هێندە زەقبونەوە هەردووكیان لە قوتابیان درورخرانەوە و ئاریان سەلاحەدین كرایە كارگێڕى لقى 2 هەولێر و ڕێناس جانۆش كرایە كارگێڕى لقى 1 ى دهۆك و ئێستاش بۆ خوێندنى دكتۆرا بە واستەى حزب نێردراوە بۆ ئەمریكا، لە كۆنگرەى 13ى شوباتى 2009 ئەم ململانیەى نێوان سۆرانى و بادینى دووبارە تەشەنەى سەندەوە و كاروان محمد سابیرى كاندیدى سۆرانى و عرفان زرارى لە بەرەى بادینیەكان، كە دوا جار بە بەخشینەوەى پارە و بەرتیلێكى زۆر كوتلەى بادینیەكان بۆ شەشەمین جار بردیانەوە، شیاوى باسە ئەوە پێنج كۆنگرە ببەسترێن و شەش سكرتیر بگۆڕدرێن، بەڵام سكرتێرەكان هەموویان بادینى بوونە(على عونى، موسا ئەحمەد، بەرەڤان حمدى، رشێناس جانۆ، هەرمان محمد، عرفان زرارى)
ئەم كوتلەگەرییەى ئەوكات پەردەى لەسەر لادرا، ئێستا بەڕێوەدەچێت لە لایەن عرفان زرارى كە بە ساختە خۆى كردۆتە بارزانى، ئێستا عرفان زرارى هەر بەرپرس لقێك لەگەڵ كوتلەكەى خۆى نەبێت فەسڵى دەكات، بەرچاوترین نمونەشمان لادانى هاوڕێ بەرپرسى لقى هەڵەبجەى شەهید و هۆشیارى بەرپرسى لقى سۆران و سەربەست بانى بەرپرسى لقى زانكۆى دهۆك، كە تۆمەتى بێ بنەمایان بۆ درووستكرا گوایە پارەیان دزیوە، بەڵام كەس نیە لێپرسینەوە لە گەڵ خودى خۆى بكات كە مانگانە چەندین ملیۆن دینارى میزانیەى سكرتاریەت لوش دەدات، وە هەر كادرێك پیاوى خۆى بێت لێپرسینەوە و ئیجرائاتى لەگەڵ ناكرێت، بە نمونە بەهجەتى بەرپرسى لقى دهۆك كە لە ناو بارەگاى لقى قوتابیان لە ڕێگاى بەكار هێنانى دەرمانى زەوقى دەستدرێژى جنسى كردە سەر كچە شەهێدێك، دواى ئاشكرابوون بڕیارى فەسڵى بۆ دەرچوو بەڵام چونكە مەسینەهەڵگرى خۆى بوو بڕیارەكەى ڕاگرت. وە ساڵح ڕێوى بەرپرسى لقى ڕاپەڕین كە چەندین دزى و ئەنجامدانى بەدڕەوشتى لەگەڵ كادرانى قوتابیان و حسن لوسكەى گەرمیانیش كە دزى لێ ئاشكرابوو، هەروەها سەلام سورچى لقى هەولێر و چەندین بەرپرس لقى تر، وەئێستا بەرنامایان هەیە بۆ ئەو كادرانەى تر كە لەگەڵ خۆى نین فەسڵیان بكات. كارەساتى گەورە ئەوەیە كە عرفان عزیز زرارى سكرتێرى قوتابیان بە بڕیارێكى سەرۆكى پارتى فەسڵ كرا، بەڵام بەهۆى واستەى خوشكێكى خۆى كە خێزانى خوڵامێكى ماڵى نێچیرڤان بارزانیە، كە واستەى بۆ كرد لاى نێچیرڤان بارزانى و ئەویش بڕیارەكەى مامى پشت گوێ خست و عرفان زرارى لە پۆستى سكرتێرى هێشتەوە، پاش ئەوەى عرفان عزیز بەشێوەیەكى زەق دژایەتى وەزیرى خوێندنى باڵاى كردوو و لە كاتى خۆپیشاندانەكانى شوبات دەوامى زانكۆ و پەیمانگاكانى هەولێرى ڕاگرت، پاشانیش لە دیمانەیەكى ڕۆژنامەى هاووڵاتى تۆمەتى ئەو كەسانەى بە حەپەى سەگ وەسف كرد، كە یەكێتى قوتابیان تۆمەتبار دەكەن بە ڕاگرتنى دەوام و لە دەرەنجامیشدا دلاوەر عەلائەدینى وەزیرى خوێندنى باڵا هەڕەشەى دەست لەكاركێشانەوەى كرد، بۆیە مسعود بارزانى بۆ دڵنەوایى وەزیر بڕیارى فەسڵ كردنى عرفان زرارى دەركرد، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكەى لەلایەن زاوا و برازا" نێچیرڤان بارزانى" ڕەتكرایەوە. بۆیە پێویستە فاتیحایەك بۆ پڕۆژە چاكسازى یەكەى جەنابى سەرۆك بخوێنین.