كارە تیرۆریستیەكانی رژێمی بەعس لەئەوروپا و چالاكیەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد

Wednesday, 06.15.2011, 12:00

3297 بینراوە


ئەو كارە تیرۆریستیانەی بەعس لە دەرەوەی عێراق، که‌ دژ بە كورد و ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی کردوویه‌تی،  دەكرێت وەك بەلگەنامە دژ بە رژێمی بەعس بەكار بهێنرێت.
(تایبه‌ت بۆ کوردستانپۆست)

پێشەكی
دورودرێژە لیستی تاوان وكارە تیرۆریستیەكانی رژێمی بەعسی روخاو دژ بەكورد وئۆپۆزیسیۆنی عێراقی بەگشتی لەدەرەوەی ولات، كورت نیە لیستی چالاكیەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئەو زەمەنە مێژوییە دژ بە رەفتارو سیاسەتە تیرۆریستیەكانی بەعس لەدەرەوەی وولات. من لەم نوسینەدا باس لە بۆچوون وئەزمونەكانی خۆم دەكەم لە ئەلمانیا وباش دەبێت كەسانی تریش بەنوسین و گێرانەوەی ئەزمونەكانی خۆیان لەو ولاتانەی كەتێیدا دەژین ئەرشیڤی تاوانەكانی بەعس دەولەمەند بكەن. لێرەدا چەند نمونەیەكی هەمە چەشنەم هەلبژاردوە لەشوێن و زەمەنی جیاوازدا. ئەم نوسینەم دەمێكە ئامادەكردبوو بەلام دەرفەتی بلاوكردنەوەیم نەبوو. هەر بەهەمان شێوە دەرفەتی كۆكردنەوەو نوسینی روداوەكانی ترم نەبووە هەتا بەرواری روخانی بەعس. بەهیوای ئەوەی لەدەرفەتێكی تردا بتوانم بەم ئەركە ئەستم. ئێستە دوای كەمێك دەستكاری كردن ئەم نوسینە دەخەمە بەردەم خوێنەران. ئەو رۆژانەی كەچوومە ئەلمانیا سالی 1976 بوو، بە ژمارە زۆر كەم بووین بەلام بە چۆنایەتی باش بووین و بەچەند كوردێكی كەمەوە دەمانتوانی چالاكی و كاری سیاسی گەورە ئەنجام بدەین چونكە خاوەن مەبدەئ بوین. زۆر كەمن ئەوانەی كە وەك هەمیشە بونەتە سوتەمەنی بۆ ئەوانەش كە نەك هەر هیچ ئەنجام نادەن بەلكو بەردەوامیش وارەفتارمان لەگەلدا دەكەن هەروەك ئێمە راگیرابین بۆ خزمەتكاریی ئەوانە، بەسەر گیانی ئێمەدا بپەرێنەوەو بەرهەمەكەی بخۆن. لایەك لەسەر حیسابی لایەكی تر پێبگەن. لێرەدا مەبەسەتم لەحیزبایەتی كردن نیە بەلكو بەلایەنی كەمەوە كوردایەتی و ئینسانیەتە بەلایەنی كەمەوە مرۆڤ لەپێناوی مافەكانی خۆیدا تێبكۆشیت.

کوردستانپۆست: له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌که‌، که‌ له‌ توێی نامیلکه‌یه‌کدایه‌، نه‌ده‌کرا لێره‌دا هه‌مووی وه‌ک نووسینێک بڵاوبکه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ (PDF) وه‌کو کتێبێک پێسکه‌شتانی ده‌که‌ین، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی باس و لێکۆڵینه‌وه‌که‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌: