دادە ئاسكە

Thursday, 20/08/2009, 12:00

2091 بینراوە












یەكەم جار بوو
كاتێكى زۆر لە بار بوو
بڵێى نا
تۆ ئەمەت بە فرسەت زانى
تۆ بە مەرام ئە یان دوانى
دادە ئاسكە
جێماوى ئەنفالە
وەكو ئاسكە
دڵى گەورەو ناسكە
هەر ئەو ئاسكە سركە
بە ئاسانى ڕاو ناكرێ
بەپارە و پول ناكڕڕێ
ئازار چەشتو
ناهامەتى دنیاى فرمێسك پێ ڕشتوو
خەمى وڵات
ناى خەڵە تێنێ خەڵات
بەڕێز
بەڕێز
ئەڵێو ئەدوێ بەبێ پەرێز
هەر ئەوە
باقى48 نەوە
بۆیە هۆن هۆن
پرچى سپی و ئەگریجەى خاو
ئەهۆنیەوە
بۆ فرمێسكى مۆم
تەقییەوە وەك ئەتۆم
وتى منیش
ئەى نیشتیمان
خزمەت كارى تۆم
پێشكەشە بە هەموو دایكانى ئەنفال
  :نەرویج


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە