وەزیرى خوێندنى باڵا شەیتانێكە ڕێویش بە شاگرد ڕاناگرێت

Monday, 17/10/2011, 12:00

1248 بینراوە


بەڕێزان ئەمڕۆ لە ئاهەنگى خوولى دەرچووانى پەیمانگاكانى سلێمانى بۆ یەكەم جارە خودى وەزیر بەشدارى دەكات . لە كاتێكدا ماوەى دوو ساڵە بە هیچ شێوەیەك بەشدارى نەكردووە لە زۆربەى خوولەكانى سەر بە دەستەى خوێندنى تەكنیكى. ئەم بەشدارى كردنەى ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە دڵسۆزمانە بەڵكو دەنگ گۆى ئەوە هەیە كابینەى حكوومەت ئەگۆڕێت و بارى ئەم وەزیرەش زۆر لارە, بۆیە هەر وەكو مەسعود بەرزانى لەم ئاخرەوە بیرى كەوتەوە سەردانى سلێمانى و گەرمیان بكات, ئەویش بۆ چەواشەكردنى ئەم خەڵكەیە.
لە ووتەكانى ئەم وەزیرە ئەمڕۆ هەر وەكو كوێخاكەى (د. بەرهەم) كۆمەڵێك شەكرى شكاند كە كەس تاقەتى نەبوو گوێى لێ بگرێت , بەڵام زۆر لە ڕێوى فێلباز تر بوو ئەویش بەوەى لە ئاخر دێڕى ووتەكەیدا بەڵێنى دا بە خوێندكاران كە گەشتى زانستیان بۆ دەكات , بەوەش خوێندكار هۆشى بە بەر هاتەوە , ئەى ئافەرم وەزیر بۆ خۆت و ساختە چێتیت! تەنها ئەمەوێ بە وەزیر بڵێم:

1- هەر بە ئەمرى خودى ئەم وەزیرە گەشتى زانستى ڕاگیرا , ئەو گەشتانەش كە ئەكرا زۆر بە زەحمەت موافەقەى بۆ وەر ئەگیرا
2- گەشتى زانستى لە كاتى دەواما ئەكرێت, ئەبێ لە موفرەداتى مەنهەجدا هبێت . ئەمە قسەى وەزیرە كەچى ئێستا خوێندكار تەنانەت بە شێوەیەكى ڕەسمیش تخرجیان كردووەو هیچ پەیوەندیەكیشیان بە پەیمانگاشەوە نەماوە كەچى وەعدى گەشتیان ئەداتێ
3- وەزیر ئەگەر راستگۆ بوایە ئەبوایە لەكاتى دەواما بوایە نەك ئێستا چونكە ڕێژەى هاتنى خویندكار ناگاتە %20 چونكە زۆر زەحمەتە خوێندكارە كچەكان و تەنانەت كوڕكانیش بێن , ئەمیش ساختە چیەتیەكى ترى وەزیر.
4- ساڵى 2008-2009 گەشتى زانستى كرا كە لە ڕێژەى هاتنى خوێندكاران لە هەر بەشێكدا نزیكەى %95 بوو چونكە مانگە 5 كرا كە كاتى دەوام بوو كە سەردەمى د. ئیدریس هادى بوو
بەڵام ساڵى 2009-2010 گەشتى زانستى كرا كە لە ڕێژەى هاتنى خوێندكاران لە هەر بەشێكدا نزیكەى %10 بوو چونكە لە مانگى 8 كرا كە ساڵى خوێندن تەواو بووبوو, ئەمیش سەردەمى د.دلاوەر بوو
من بە زەروورى دا ئەنێم كە هەموو ساڵێك بۆ خوێندكارانى دوا قۆناغ گەشتێكى چەند ڕۆژەیان بۆ ساز بكرێت بە مەرجێك لە كاتى دەواما بێت ئەویش بۆ ئەوەى زۆربەى خوێندكار بەشدار بێت و وە جەو گۆڕینێكە بۆ خوێندكار, بەڵام نەوەك وەك ئەم وەزیرە تەنها وەك وەرەقەیەكى سیاسى بە كارى بێنێت بۆ خودى شەخسى خۆى كە بارى لار بوو بلێ َگەشتان بۆ ساز ئەكەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە