باشوری کوردستان سەربەخۆنیە تا بۆعەرەب بکرێتە پەناگا ؟

Thursday, 12/02/2015, 12:00

3043 بینراوە


ئەوەتای مرۆڤایەتی هەیە ئاوارەبوونیش وەک بەشێک لە چارەنووسی هەندێک لە مرۆڤەکان بوونی هەیە...!؟
باشوری کوردستان ماوەی 24 ساڵە بەدەست پارتی و یەکێتیەوەیە و نەیانتوانییوە سیستمێکی سیاسی شارستانی تیا دروست بکەن یان سەربەخۆیی تیا بەدەست بهێنن...؟
بەڵام ڕۆژئاوای کوردستان نزیکی سێ ساڵە بەدەست کوردەوەیە و توانیویانە تا ڕادەیەکی باش بە پێی تواناکانی خۆیان سیستمێکی شارستانی تر دروست بکەن وگیانی بەرگری لە ناو کورددا پتەوتربکەن، بۆیە بە توانایەکی کەم بەڵام بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە چوارمانگ بەرگرییان لە کۆبانی کرد لە دژی داعش تا سەرکەوتن بەسەریاندا و شارەکەیان پاککردەوە لەو تیرۆرستانە
باشوری کوردستان هیچ چوارچێوە و سنوورێکی ەسەربەخۆودەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرنی نیە، کە تیایدا بە یاسا و دەستور ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی تیا جێگیربکرێت و سیاسەتی ناوخۆی و دەرەوەی بە باشی رێکخستبێت سەربەخۆیانە وە هەروەها کاری سیاسی و ئابووری ووڵات بە پێی پلان و نەخشەی کورت خایەن و درێژخانە بەڕێوە ببات...!؟
لە چوارچێوەی سیستمێکی شارستانی و سەربەخۆی ئاوادا دەبێت یاسا و ڕێسایەکی شارستانیش بۆ ڕێکخستنی پەنابەران بخاتە دەستوری ووڵاتەوە تا پەنابەران ئەرک و مافەکانیان تیایدا دیاری کرابێت
نەبوونی دەسەڵاتێک و یاسایەکی ئاوا کێشەی گەورە لە ئێستا و داهاتوودا بۆ حکومەت و خەڵکی کوردستان دەخوڵقێنێت کە سەرئەنجامێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خراپی دەبێت...!؟
لەبەرئەوەی کوردستان تا ئێستا زۆربەی بەشەکانی داگیرکراوە و داگیرکەرانیش هەموو هەمان ئامانج و مەبەستیان هەیە لە دژایەتی سەربەخۆبوون و دەسەڵاتێکی خۆیی لە کوردستان، هەرچەندە بە ڕواڵەت خۆیان بە هاوکاری سیاسی و ئابوری دەزانن. بەڵام ئەومامەڵەیەیان لەگەڵ بارودۆخی کوردستانی باشورد تەنها لە پێناو قازانجی ئابوری و دەست تێوەردانی سیاسیە بە هاوکاری پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تر...!؟
ئەنفال و هێرشەکانی داعش زۆر شارو شارۆچکەکانی عێراق و کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە زۆر خێزانی عەرەب و کوردی شارەکانی تر ڕوویان کردە سلێمانی و هەولێر وهەڵەبجە و گەرمیان و زۆر شاروشارۆچکەی تر، کە لەئەنجامدا بووە هۆی گرانی خانوو و شتوومەکە سەرەتاییەکانی ژیان و خەڵکی ئەوەندەی تر بەرەو قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی برد لە ئێستادا. لە داهاتووشدا ئەم لێشاوی پەنابەرە عەرەبانە دەبێتە کێشەیەکی گەورەی سیاسی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، چونکە بە حسابی دەستورە عەرەبیە فاشییەکەی بەغداد هەموومان عێراقین و ئەوانیش ئازادن لە کوێ دەژین...!؟
لە کاتێکدا لە دەستوردا ماددەی 140 ی مردارەوەبوو هەیە کە باس لە ناوچە جێناکۆکەکان دەکات، کە هیچ نیە جگەلە ماددیەک بۆ هەڵخەڵەتاندی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و سادو سەدای سیاسی و ئابوری پێوەی...؟
لەدوای هێرشەکانی داعش وهەڕەشەکانی پێشووی حکومەتی مالکی هیچ مانا و بەهایەکی سیاسی و یاسایی نەماوە بۆماددەی 140 و پێکەوە ژیان لە چوارچێوەی عێراقی عەرەبی فاشی و ئیسلامیدا ..؟
پێشمەرگە لە شەڕیدا لە دژی داعش و بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان ئەوناوچانەی خستەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی کە لە دەرەوەی هەرێمی سێ پارێزگاکەدا بوون، بۆیە ماددەی 140 بێ ماناتربووە...؟
ئەوەی زیاتر ئەو بڕیارەی بێماناتر کردووە ڕووکردنە هەزارەها عەرەب لە کوردستان بۆ کاروژیان لە ژێر پەردەی ئاوارەبووندا، لە کاتێکدا زۆربەیان وا خۆیان جێگیرکردووە کە مەحاڵە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان و نەبنە هەڕەشەیەکی تر بۆسەر گۆڕێنی دیمۆگرافی شارەکانی وەک سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و ناوچەکانی تر...؟
کورد بە گشتی هیچکات نە ڕاسیست و نەژاد پەرست بووە نە لە دژی هیچ نەتەوەیەکیش شەڕی کردووە بەڵام هەمیشە بۆتە قوربانی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی نەتەوەکانی درواسێی کورد یان ئەو ووڵاتانەی کە کوردیان بە زۆرەملێ بەسەردا دابەش کراوە...؟
.ناوەرکی ئەم نووسینەم بۆ زەقکردنەوەی هەستی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی نیە بەڵکو بۆ بەرگریکردنە لە مافی سەرەتایی نەتەوەی کورد لە ئازادی و سەربەخۆبوون
هەروەها بۆ دژایەتی سیاسەتی نەژادپەرستی عەرەبی فاشی و ئیسلامی سیاسیە کە دەخوازن بە هەمووشێوازێک نەتەوەی عەرەب بەسەپێنن بەسەر نەتەوەی کورددا و هەمیشە کورد لە چاوی ئەواندا بە پلە دوو سێ بمنێتەوە تا بەردەوام بتوانن دەسەڵاتی فاشیستی خۆیان بەناوی یەکپارچەیی عێراق و عێراق بوونی کوردستانەوە بسەپێنن...!؟
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە سلێمانی و شارەکانی ترەوە پێم گەیشتوون خەڵک زۆر بێزارە لەوەی کە عەرەبێکی زۆر ڕوویان کردۆتە شارەکان و زۆر ناشرینانە ڕەفتار دەکەن و لە لایەن حکومەتی عیراقیشەوە بی دواکەوتن مووچەکانیان بۆ دەنێرن لە کاتێکدا مووچەی کارمەندانی کوردستان چەند مانگێکە دواکەوتووە یان وەک سواڵ جار جار دەیان دەدەنێ...!؟
دیارە لەم نێوەدا حکومەت و سەرکردایەتی هەرێم بەرپرسن لەم پاشا گەردانیە، لەبەرئەوەی خۆیان گەندەڵن و لە پێناو دزینی نەوت و ناڕۆشنی لە بوودجەدا خەڵکیان کردۆتە بارمتەی سیاسی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق، زیان لێکەوتووی یەکەم کارمەندانی کوردستانە، لەبەرئەوەی کۆیلە و بەرپرسانی پارتەکان مووچە و پارەی دزراوی باشیان لەبەردەستایە....!؟
ئاوارەبوونی ئەو عەرەبانە بەشێکە لە سیاسەتی بەغداد و داعش لە پێناو دروستکردنی فشارو کێشەی کۆمەڵایەتی و لە داهاتووشدا کێشەی سیاسی لە نێوان هەردوو نەتەوەی عەرەب و کورددا...!؟
چۆن لە کەرکوک و موسڵ کردیان پاش ئەوەی بە بەرنامەیەکی درێژخایان سەدامی فاشی ئەوناوچانەی پڕکرد لەعەرەب و ژمارەی دانیشتوانی عەرەبی وا زۆر کرد کە بوونەتە بەشێکی دانەبڕاوە لە کەرکوک...؟
هیچ مرۆڤێک شایستەی ئاوارەبوون نیە و هەموو مرۆڤێکیش دەبێت مافی پەنابەرێتی پێدرێت لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایەدا بێت. بەڵام کێشەی کورد و ئەو ووڵاتانەی وەک عێراق کە کوردی بەسەردا دابەش کراوە جیاوازە لەبەرئەوەی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و ئێستاشی لەسەر بێت هەمیشە هەوڵیانداوە کە شارە کوردییەکان بەهەرشێوەیەک بووە بگۆڕن تا بیکەنە شارێکی عەرەبی عێراقی و کورد بکەنە کەمایەتیەکی پلە دوو وابەستەی سیاسەتی فاشیانەی عەرەبی فاشی و ئیسلامی سیاسی لە عێراق...!؟
سەدەی پێشوو ئەوەی سەدامی فاشی بە ئەنفال و بەعەرەب کردن و کیمیابارانی هەڵەبچە بۆی نەکرا ئێستا لە سەدەی بیست و یەکدا عەرەبی فاشی و ئیسلامی سیاسی بە هاوکاری و لە ئەنجامی هەڵەی سەرکردایەتی کورد لە هەرێم و بەغداد ئەنجامی دەدەن و زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستانیان لە ژێر پەردەی پەنابەراندا بە عەرەب کردووە...؟
کوردستان خۆی هێشتا نەک دەوڵەت نیە، بەڵکو دژایەتی دەکرێت لە لایەن دەوڵەتانی دراوسێ و زۆربەی عەرەب و تورک و فارسی فاشی و ڕەگەزپەرست و ئیسلامی سیاسیەوە...؟
سەرانی کوردیش لە جیاتی خەمخۆریان بۆ خەڵک و چارەنووسی سیاسی کوردستان، هەر خەریکی دزی و گەندەڵی و ڕازیکردنی دڵی عەرەبی فاشی ناو دەسەڵاتی بەغداد و تورکی و ئێران و دراوسێکانن، بێ ئەوەی لە خەمی ئەو گۆڕانگارییە ترسناکەکاندا بن کە زۆربەی خەڵکی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی تووشی شۆکی کۆمەڵایەتی و دڵە ڕاوکێ و بێ متمانەیی زیاتر کردووە؟
کێشەی پەنابەرانی عەرەب لە کوردستان ئەرکێکی هەنووکەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگای دەرکردنی یاسایەکی گونجا و بە پەنابەران لەسەر بناغەی یاسا شارستنایەکانی ئەوروپا و ووالاتانی دیموکراتی کە تیایدا پەنابەران ماف و ئەرکەکانیان بە یاسا دیاری کراوە
هەروەها حکومەتی هەرێم ئەرکیەتی کە پلانێکی سیاسی لەبەرامبەر حکومەتی ناوەنددا دابڕێژێت تا بتوانن لە ئێستا و داهاتوودا پێکەوە نەخشە ڕێگای گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ شوێنی خۆیان دابڕێژن هەرکاتێک داعش لە ناوچەکانیان تێکشکێنرا یان دوورخرانەوە...!؟
ئەوکاتە خەڵکی کوردستان هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکی نامێنێت لەوەی کە لە داهاتوودا ببنە هەڕەشەیەک بۆسەرتێکدانی ئاسایش وگۆڕێنی دیمۆگرافی شاروشارۆچکەکانی کوردستان...!؟
پێکەوە ژیانی ئارەزوومەندانەی کلتورە جیاوزەکان بۆنموونە لەنێوان کورد و عەرەب و نەتەوەکانی تردا دەبێت بە پێی یاسا و ڕێسایەکی شارستانی ومۆدێرن ڕێکبخریت تا بتوانرێت پێش بە هەندێک کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بگیرێت کە لە ئەنجامی نەبوونی یاسا و بەرنامە و پلانێکی گونجاوەوە دێنە پێشەوە...!؟
پێکەوە لکانی زۆرەملێ ی کورد بە عێراق و ووڵاتانی ترەوە، بێ مافیەکە و دژی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستانە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، جیا بوونەوەی کوردستان باشترین چارەسەری زۆر کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە ماوەی سەد ساڵ زیاترە مرۆڤی کورد نەک تەنها پێوەی دەناڵێنێت بەڵکو بەردەوام ناچارە قوربانی بدات لە پیناو ئازادی و سەربەخۆبووندا...!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە