بەبەڵگەوە (نەوزاد هادی هەولێرکوژ) مێژووی هەولیریەکان تێکدەدات

Wednesday, 17/07/2013, 12:00

2600 بینراوە





زۆر کەس باوەری وایە , کە نەوزاد هادی ئەو پارێزگارەی پارتی لەهەولێر ، خزمەتی خەلکی هەولێری کردوە ، ئەویش بەئەنجامدانی هەندێ بالاخانە و شەقامی پان و بەرین یان سادەبونی لەگەل خەلکدا ..... گوایە هەولێر پێشخستوە!؟ لەکاتێکدا هەولێر لەبواری خزمەتگوزاری (تەندروستی و پەروەردە و دیموکراسیەت) کەئەمانە روحی ژیاندنەوە و خۆشگوزەرانی خەلکە ، نەوەک باڵاخانە وئەهرام ، کەزۆر جار ئەوکارە دیکۆریانە ناپاکیەکی نەتەوەیە لەشارێکی وا میژویدا . وەک لیرەدابەبەلگەوە باسی دەکەم .ئەو نەوزاد هادیە پێجەوانەی پاریزگارەکانی روما و ئەسینا و قوبرس لەبڕی ئەوەی شارەکەی کەمیژوییی وشوێنەوارە بپاريزی بەرەدوام تەخت و تێکیان دەدا بۆ بالاخانەی بەرزی بازرگانی وەک:

1) سالی 2008 هەولی دا 3 گەرەکی کەلتوری هەولیر تەخت بکات (تەعجیل، خانەقا، گەرەکی عارەبان)... دوای ئەوەی کەمپینێکمان دژی ئەنجام داو یۆنسکۆمان هێنا سەرخەت وفشاری خستە سەریان ئەوکات وەستا بەلام تا ئەوکات 30 خانوی کەلتوری لەگەرەکی عارەبان تەخت کرد ، هاوکات کۆنترین بازاری هەولێریەکانی تەخت کرد ... رەنگبێت بلێن باخی شار جوانترە لەدەلالخانەی کۆن، بەلام ئەوە لوتکەی نەخوێندەواریە، چونکە دەکرا ئەو شوینە نۆژەن بکرێتەوە ، چونکە بەشێک بوو لەمیژوی هەولیریەکان:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a87898ea

http://yndk.com/Archive/medya/2007/m315/m315-1.pdf

نامەی یونسکۆ لەدژی نەوزاد هادی کەچەند گەرەکێکی هەولێر لەتێکدان ڕزگار کرد:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=056d761a


2) ئەشکەوتی بەستون کەتەمەنی بۆ 2 ملیۆن سال دەگەرایەوە ، ئەم پارێزگارە تاوانبارە لەگەل کاروان بارزانی و بەریوبەری شوێنەواری هەولێر(حەیدەر حەسەن) کەدەرچوی بەشی شانۆیە هەموو خاکو خۆلەکەی ناویان دەرهینا و بەنیازبون بیکەنە گازینۆیەکی گەشتو گوزار کەئەمە ناپاکیەکی نەتەوەیی گەورە بوو فەرموو سەیری ئەو لینکە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2d129abc

3) بارەگای حزبی شوعی کوردستان کەکۆنترین کانیاوی هەولیری تیایە ئاوی کەسک و سور لەگەل نیچیرڤان بارزانی بارەگاکەیان لەشوعی وەرگرتەوە بەنیازن تەختی بکەن و هوتێلێکی 5 ئەستیرەیی لێ دروست بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6cbd27a9

4) هۆلی گەل ئەو هۆلەی کەبۆتە بەشیک لەمێژوی رٶشنبیری و شانۆ واخەریکە تەختی بکات و بیکاتە بالاخانەیەکی گەورە ....

5) لەهەموی ناپاکی تری دوای سازدانی کەمپینێک بۆ دروستکردنی پەیکەری لەقلەقەکە، کەجێگرەکەی نەوزاد هادی بەفەرمی پێی داوین ، کەچی هەفتەیەکە ئەو ناپاکە دەلێی مۆلەتی پێ نادەم کەپەیکەرەکە لەشوینی تیرۆرکردنەکەی دابنێن ، لەکاتیکدا جوانی و ماناداری ئەو پەیکەرە لەو شوێنەیە . ئیتر نازانم بۆچ پارتی لەو پەیکەرە دەترسێ !؟ تۆ بڵی جەتەکانی ئەوان لەقلەقەکەیان تیرۆر نەکردبێت بۆیە والێی دەترسن !؟

بۆیە گەر سەیر بکەین ئەو تاوانبارە میژویی هەولێریەکان لەشوینەوار کەلتوری بۆ چاوچنۆکی مادی بۆ ئەبەد تەخت وتێک دەدا ئەمانەش هەموی سزای لەسێدارەدانی لەسەرە و ناپاکیەکی نەتەوەیە
لەرۆژانی داهاتوو هەلمەتێکی نوێ لەفشار ونارەزایەتی دەخرێتە سەر ئەو پاریزگارەی کەگەرەک نمایە خانووی روکن و بەنزینخانەی لێی دروستنەکات و بۆخۆی و بەرەبابەکەی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە